Off Canvas sidebar is empty
کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

وێژەیی.. خەیاڵ و واقیعی شیعری ... دڵشاد تاقانە

Pin It

دوو چمکی سەرەکی ناو بەرهەمی شیعریە، ئایا کۆی بیرۆکەکە ئەندێشەییە واتا هەڵبەستراوە لەڕاستیدا بوونی نیە تەنها لەوە یەکدەگرنەوە لێکچواندنە یان ڕووداوێکی ڕاستەقینە و لەقاڵبی شیعردرایتەوە. زۆربەی کاتان شاعیر خەیاڵیە و کەمتر واقیعیە، بەوە جوانترین وێنای شیعری لەمەزەندەی خوێنەر دروست دەکا چونکە مەودای ئەندێشە و بیری فراوانە چت بووێ دەتوانی بەرهەمی بینی ئەوجا بڕوای پێدەکرێ یان نا ئاساییە و هەموو دەڵێن: هەرشیعرە. بەڵام واقیع سنوردارە هۆنیار ناتوانی تەراتێن لەناو باگڕاوەندی وشەکانی بکات.

 

هۆنراوە..

خۆی بەداوەوەکردنی وشەکانە لەڕایەڵەی ڕسته و هۆنینەوەیان، پڕ لەبیر و ئەندێشەی ساکاری بەرچاوی نەدیتراو بەڵام بینینی خوێنەر و درک پێکردنی لێرەدا دەبتە پەیامەکی گەیشتووی هۆنیارەکە.

 

تێگەیشتنی خوێنەر پەیامی هۆنەرە..

جوانبینی خوێنەر واتا خۆدۆزینەوە لەکۆی شیعرەکە یا کۆپلە و دێڕەکیش نرخاندنی توانای نوسینی شیعری هۆنیارەکەیە. 

 

هەست و نەست..

دەکرێ شاعیرەک هەستی خۆی بنوستەوە سەرتاپای شیعرەکەی هاوبەندی ژیانی خۆی بی واتا باسی خۆی بکات بەڵام ئەگەر باسی خۆی نەکرد و هەستی خۆی نەبوو خوێنەر خۆی تێدا دۆزیەوە ئەوا دەبێتە نەست.

 

هۆنیار خۆی دەنوسێتەوە؟

مەرج نیە، هەندەک دەرێن: هەرچی دەینوسی هەستی بیر و سۆزی خۆیتی. هەندەکیش دەرێن: شاعیر لەتوانا و بەردەوامیدا لەباری دەروونی شیعری دەژی وەک پیشەوەر هەموو بیرۆکەیەک دەنوسێتەوە کەهەرگیز باری تایبەتی خۆی نیە. 

 

جۆرەکانی شیعر..

واتا بیرۆکەی کام بوارە لەدڵداری، نیشتمانی، سیاسی، فەلسەفی.....تد. هەرکامیانبی خوێنەری خۆی هەیە و دەیخونتەوە بەڵام شیعری گۆرانی تایبەتمەندیەکە پێویستی بەهەست و توانستی هونەریە.

 

شیعر پیشەیە؟

مادام بیرۆکە و داهێنانی تێدایە جگە لەتوانامەندی وێژەیی و ڕەوانبێژی لەسەر خەرمانەی زەوەندی وشە پیشەوەریە وەکو هەموو پیشەکان ئەگەر پارەشی پێ پەیدا نەکرێ. 

 

  ‌                               

We have 100 guests and no members online