کەزی لوولە گرێیدایە پەرچەمەی تێکئاڵایە
دڵم کوشتەی یارێکی جوانی سەر بەعەبایە
برۆی بەرزە و برژانگی داوداوە ڕاوەستایە
ڕوانینەکەی کوشتەرە لەپێڵوی چاوی دایە
گۆشەی لێوی تەڕپەڕی سوریەکە لەگوڵدایە
هێندە گەشە بۆ ماچێ حەزم کوێرایی دایە
سینگی بەرۆکی قیتە عاشقبەندی وەستایە
سەرم سوڕما لەتاوا جوانیەکەی بێ هاوتایە