
شوێن پێت گوڵە لەسەر دڵ
هەرگیز ڕەش نابێتەوە
یادگارێکی زێڕینە و
تاسەر دەمێنێتەوە
٭٭٭
ئەوین لەچاوی تۆدا
بۆ ژیانم پێدەکەنێ
هێندە جوان و مەستخۆشە
ژێی هەستم ڕادەژەنێ
٭٭٭
لەدووریتدا کەوەڕێم
هێز و بەرگەم نەماوە
لەپێست دەرچوون بێزاری
حەزم لەهیچ نەماوە
٭٭٭
نەفرەت لەخۆشەویستی
شێرپەنجە لەدڵی داوە
هەرساتێ بیوەستێنێ
دەڵێن عەشق لێیداوە
دڵشاد تاقانە