كۆتایی 2021
عێراق له خۆئاماده‌كردندایه له كۆتایی ئه‌م ساڵی 2021 دا كار‌و ئه‌رك و چالاكی جه‌نگی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌ر خاكه‌كه‌ی كۆتایی پێ بێت، له پاش چوار گه‌ڕی دانوستان و له و چوارچێوه‌دا كه ناسراوه به دیالۆگی ئیستراتیجی، له ئاكامدا گه‌یشتن به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه په‌یوه‌ندی و ئه‌رك و فه‌رمانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له جه‌نگیه‌وه بگۆڕێت بۆ په‌یوه‌ندی ڕاوێژكاری و ڕاهێنان، له‌گه‌ڵ گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا چۆنێتی ڕێكخستن و مانه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه، جێگه‌ی مشت‌ومڕ و گفتوگۆیه و یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی به هۆی كێشه‌و قه‌یرانی سیاسی و ئه‌منی زۆر كه به‌ربه‌ستن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوی له عێراقدا، به تایبه‌تی جموجووڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش له ناوچه جێناكۆكه‌كان ئاماژه‌ی مه‌ترسیدارن كه داعش سه‌رله‌نوی سه‌رهه‌ڵبداته‌وه و ڕووبه‌رێكی تر داگیر بكات و بیكاته بنكه بۆ په‌لاماردانی ناچه‌كانی تریش.
هه‌رچه‌نده مسته‌فا كازی سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا بگوازێته‌وه له ڕێگه‌ی چه‌ند خوولێكی دانووستانی ئیستراتیجیه‌وه له ئاڕاسته‌ی سه‌ربازییه‌وه بۆ بۆ ئاراسته‌ی سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری و ساغڵه‌می و ژینگه‌یی و په‌روه‌رده‌و فێركردن، هه‌روه‌ها هاوبه‌شی له بنیاتنانی توانای سه‌ربازی و ئه‌منی و هه‌واڵگری، له كاتێكدا هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه‌ی پێش ئه‌و نه‌یانتوانی دۆسێیهاوپهیمانی نێو ده‌وڵه‌تی بپێچنه‌وه‌و كۆتایی پێ بهێنن، هه‌رچه‌نده وا بڕیار بوو له ساڵی 2017 كۆتایی به بوونی ئه‌و هێزانه له سه‌ر خاكی عێراق بێت.
ئێستا دوای هه‌ژده ساڵ له داگیركردنی عێراق ئه‌و هێزانه ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانیان گۆڕاوه و هێزی جه‌نگاوه‌ر نین، به‌ڵكو دۆست و هاوبه‌شی عێراقن و هاوكارییان ده‌كه‌ن بۆ پێكهێنان و بنیاتنانی هێزو توانای سه‌ربازی بۆ عێراق به به‌رنامه‌و پرۆگرامی هاوبه‌شی ناجه‌نگی، ئه‌میش له ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ڕاوێژكارهكانیهوه بێت بۆ یارمه‌تی و به‌هێزكردن بێت، یان به هاوكاری له گه‌ڵ نێرده‌ی نا جه‌نگی هاوپه‌یمانی ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا.
له‌لایه‌كی تره‌وه عێراق تا ئێستا پابه‌نده به ڕێككه‌وتنامه‌ی چوارچێوه‌ی ئیستراتیجیه‌وه له گه‌ڵ ئه‌مریكادا، هه‌روه‌ها پابه‌نده به‌و پلانه نێودهوڵهتیهشهوه كه بۆ یارمه‌تیدانی عێراق دانراوه بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی جه‌نگی به‌رده‌وام دژی تیرۆر، هه‌ر گۆڕانكارییه‌كیش له‌م ڕێككهوتنامانهدا بێته ئاراوه ده‌بێت لایه‌نه‌كه‌ی تر ئاگادار بكرێته‌وه هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش چونكه ڕێككهتنامهیهكه تۆماركراوی نێوده‌وڵه‌تیه.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕووده‌دات ئه‌وه سه‌رله‌نوی بڵاوه پێكردنی هێزی بیانیه له دوو بنگه‌ی سه‌ربازی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی ئه‌وانیش عین ئه‌لئه‌سه‌د له پارێزگای ئهنبارو حه‌ریر له پارێزگای هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مانه هه‌مووی له پێناو هه‌ماهه‌نگی و ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی پێویست و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كان.
بارودۆخی شپرزه ی عێراق و نه‌بوونی سوپاوهێزی نیشتمانی به توانا و ڕێكخراو و جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش له زۆر شوێنی عێراق ئاماژه‌گه‌لی مه‌ترسیدارن له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه جه‌نگاوه‌ره‌كانی ئهمریكاو ناتۆ و هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی له عێراق، پێویستی به بڕیار‌و كۆده‌نگی نیشتمانی عێراقی هه‌یه.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك ئاماژه‌ش هه‌ن كه ئه‌مریكا هێزه‌كانی خۆی به ته‌واوی له عێراق نه‌كشێنێته‌وه، چونكه برێت مه‌كگۆرك له كۆنگره‌ی مه‌نامه له به‌حرێن وتی هێزه‌كانمان له عێراق ناكێشینه‌وه، ئه‌مریكا له كۆنگره‌ی گریمانه‌یی لووتكه دیموكراسی له 9و10/12/2021 به‌سترا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوو وڵاتی بانگكردبوو یه‌كێكیان عێراق بووئهوی تریشیان ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش مانا‌و مه‌دللولی گرنگی هه‌یه كه عێراق جێگه مه‌به‌ستی ئه‌مریكایه و به تایبه‌تی بۆ ململانێكانی له ناوچه‌كه تاكه پێگه‌یه كه بتوانی ئاڕاسته‌ی سیاسه‌ته‌كانی بكات له‌م ناوچه پڕ گرفت و ململانێ به‌رده‌وامه دا.