شكستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت به گوێره‌ی موهله دیاریكراوه ده‌ستوورییه‌كان، به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ناكۆكی و جیاوازی زۆری بیروبۆچوونهكانه له نێوان فراكسیۆن و لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه.
به‌ڵی دوای شه‌ش مانگ له ڕاگه‌یاندنی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ ئومێدێك له ئاسۆه‌وه دیار نیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كۆتایی هاتنی بنبه‌ستی سیاسی كه هه‌موو ڕۆژێك ئاڵۆزی زیاتر به خۆیه‌وه ده‌بینێت و باس له سیناریۆی جیاواز ده‌كرێت، له‌وانه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و په‌نا بردن بۆ هه‌ڵبژاردنێكی تر.
هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان هه‌رچه‌نده له شه‌ش مانگی ڕابردوودا ده‌ستپێشخه‌ری تریشیان هه‌بووه، وا سه‌ر له‌نوی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی تازه‌شیان خستۆته ڕوو كه نۆ خاڵ له خۆ ده‌گرێت بۆ ده‌رچوون له بنبه‌ستی سیاسی، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه پێش هه‌فته‌یه‌ك له كۆتایی هاتنی ئه‌و موهله چل رۆژییه‌ی كه سه‌ید موقته‌دا سه‌در له كۆتایی مانگی ئازاری 2022 دابووی به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێداگری له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێت له ناو فراكسیۆنی یه‌كگرتووی شیعه‌كان وه‌كو گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی عیراق دیاری بكرێت و به مافی خۆیانی ده‌زانن نابێت ئه‌م ده‌ستكه‌وته كه له دوای 2003 به‌ر شیعه كه‌وتووه له ده‌ستی بده‌ن، له لایه‌كی تره‌وه سه‌درییه‌كان ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هه‌ماهه‌نگی واده‌بینن كه ئه‌و مافه‌یان لێده‌ستێنێته‌وه وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10/10/2021 كه سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستنیشان بكه‌ن، له هه‌مانكاتدا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ده‌دات كه به هه‌موویان به تایبه‌تی هه‌ردوو به‌ره‌ی ناكۆكی شیعه پشتیوانی سه‌رۆكوه‌زیرانی دیاریكراو بكه‌ن و به یه‌كه‌وه شان بده‌نه به‌ر به‌رپرسیارێتی به شكست و سهركهوتنیهوه و سزادان و لێپرسینه‌وه‌ی له كاتی پێویستدا.
له‌لایه‌كی تره‌وه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه داوا له لایه‌نی كوردی ده‌كات كاربكه‌ن بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدی هاوبه‌ش بۆ سه‌رۆك كۆمار، هه‌روه‌ها داوا لهسهربهخۆكان ده‌كات ئه‌وانیش كاندید بۆ سه‌رۆكوه‌زیران پێشكه‌ش بكه‌ن كه مه‌رجه‌كانی شاره‌زایی و پاكی و بیچلایهنی تێدابێت.
سه‌ید موقته‌دا سه‌دریش له ده‌ستپێشخه‌رییه نوێكه‌یدا باس له شكستهێنانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات له ماوه‌ی چل رۆژدا بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، بۆیه داوا له سه‌ربه‌خۆكان ده‌كات له ماوه‌ی (15) رۆژدا كه (40) په‌رله‌مانتارن دوور له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی په‌یوه‌ندی بكه‌ن به فراكسیۆنی گه‌وره‌وه و حكومه‌ت پێكبهێنن، جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه فراكسیۆنی گه‌وره ده‌نگ له سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌تان ده‌دات.
له كۆتاییدا گرنگه هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌وه باش بزانن خستنه‌ڕووی پێشنیار‌و ده‌ستپێشخه‌ری زۆر و زه‌وه‌ندی دوور له واقیعی ئێستای عێراق به هه‌موو هاوكێشه و به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه ئیقلیمی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه، كۆتایی به بنبه‌ستی سیاسی نایه‌ت و عێراق به‌ره‌و به لوبنان بوون ده‌ڕوات و ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ لێكترازان و بۆشایی ده‌ستوری و ده‌ستوه‌ردانی زیاتر و قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتری ناكۆكی و ململانێكان.