کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

ئەو کاتانەی جنێو و پەلاماری هەڕەمەکی «کوردبون» ئەکاتە گوناحێکی گەورە! .. بەهرۆز جەعفەر

Pin It
 
شوان زوڵاڵ، سەروو بیست ساڵە لە بەریتانیا ئەژی، به‌رێوه‌به‌ری كارگێڕی كۆمپانیای كاردوتشی یە، ئه‌ندامی سه‌نته‌ری ئه‌وروپی یە بۆ ئاسایشی وزه‌و سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ له‌نده‌ن. توێژەرە لە سەنتەری کارینگی. پسپۆڕە لە پرسی یاساو ئاسایشی ووزە لە کەنداو و هەرێمی کوردستان، ئەندام و فیڵۆوە لە چاتام هاوس. بەشداری هەبوە لە پەیمانگەی ئۆکسفۆرد بۆ دیراساتی ووزە.
لە باشترین زانکۆکانی بەریتانیا بڕوانامەی باڵای هەیە.
لە سەدان کۆنفڕانسی گەورەدا دەیان بڕیار بەدەستی گەورە گوێیان بۆ گرتوە. لە دەیان ئاژانسی هەرە بەناوبانگی ئەم جیهانە وەکو: فرانس پریس، ڕووسیا تودەی-RT، جەزیرەی ئینگلیزی، SETA ، بی بی سی نيوز، فرانس ٢٤، ميدل ئیست ئای و ڤی ئۆ ئەی و…تادوایی دیدارو چاوپێکەوتنی هەیە. من خۆم لە ساڵی (٢٠١٨) لە ئیراک ئینرجی فۆڕیوم بەشدار بوم لە بەغدا ئەو باشترین بابەتی پێشکەش کرد.
لەم گۆی زەوییەدا لەو ناوەندانە کاریگەرترو پڕۆفیشناڵتر نییە کە زوڵاڵ تیایدا ڕۆڵ ئەگێڕێت، ساڵانە دونیای پێشکەوتو بە ملیارەها دۆلاریان بۆ خەرج ئەکات؛
مەعقولە! لە کاتێکدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەریتانیای کردوە، شوانە چووە بۆ ئۆفیسی چاتام هاوس -Chatham House کە پێویست بوە بچێت. لەلایەن چەند گەنجێکی کوردەوە دەیان جنێوی ناشرینی پێدراوە؛ مامە تۆش کوردیت؟ کۆیلەیت؟ پاسەوانیت؟
بە ویژدانی چی مرۆڤێک، کام کورد ڕەوایە بە کەسێتیەکی وەها بوترێت؛ ڕیسوا، بێ ئەخلاق! بێ شەرەف! سووک! هیچ و پووچ!…تادوایی.
ئەی گەنجی خێر لە خۆ نەدیو، وەکو هەریەکە لە ئێوە گوللە بە خەونەکانی ئێمەشەوە نراوەو زیاتریش!
زۆر دڵتەنگ بوم! زۆر! ئەوە هەموو گوناحی «کورد بوونمانە». بۆ ئەبێت هەر کارەسات لەکورد چاوەڕوان بکرێت! بۆ ئەم میللەتە ئاوها بە ئاسانی و هەر لە خۆڕا بەر ئەبنە گیانی یەکتر! ئاخەر یانی سبەینێ هەر کەس لە ئێمەش بەر ئەم کارەساتانە بکەوێت (کە چەندین جار بەری کەوتوین)! ناکرێت کەسێکی ئاکادیمی و پسپۆڕ سی دانە ساڵ هەوڵ بدات، ١٢ ساڵ ئامادەیی، دوو ساڵ پەیمانگە، چواری زانکۆ، دوو ساڵ ماستەر، پێنج ساڵ دکتۆرا، سەت ساڵ خەبات و ڕەزالەتی باوک و باپیر، دەیان ساڵ خزمەت، نووسین، بەشداری ئەکادیمی، ئیتر تۆ لە پڕ لێی هەڵکەویت و پیایدا هەڵبشاخیت و بە هەموو شتێکیدا بێیتە خوارەوە!. خۆ هەر یەکە لە ئێمەش ئەتوانێت دوو سەت دۆلار بدات بە دوو گەنج و چوار پەیج و سایت بکەنەوەو، دەست بکەین بە موهاتەرات و موزایەدات و جنێو و هەراو ووریاو،،،سواری سەری ئەقڵە رەشوو ڕووتەکە بین و بچینە پۆستە باڵاکانەوەو، لەوسەریشەوە خۆمان لە بەرپرسیارێتی بدزینەوەو، بە شان و باڵیشماندا هەڵ بدرێت!
بەداخەوە کورد بون؛ هەر جنێو و موهاتەراتی بەم جۆرە لە سەروەتی مرۆیی بەخشیوە! کورد لە دونیادا ناژی و وەک دونیا بیرناکاتەوە ئەگەر دەیان ناوەندی پێشکەوتوی وەها نەخاتە کارو بە ملیۆنەها دۆلاری تیادا خەرج نەکات.
ئیتر خولق و پێکهاتەی مرۆڤ و سیفاتی کەسیی پەیوەندی بە خودی کەسەکانەوە هەیە نەک مافی گشتی، هەرچۆنێک بزنس ئەکا، دیراسات ئەکات، لە پەیوەندی و کۆمینیوکەیتدا ئەبێت ئەوە ئێمە لێی بەرپرس نیین. تۆ خۆپیشاندان بکەیت یان نە، هەبیت یان نە، شوان زوڵاڵ لەو کوردانەیە بە پەنجەکانی دەست ئەژمێردرێن کە لە تەواوی ناوەندە کاریگەرەکانی دونیادا بە پسپۆری خۆی -خۆی سەلماندوە، تۆش رەنگە پێویستت بە وێنەیەک بێت لەناو خۆپیشانداندا بۆ ئەوەی مافی مانەوەت لە ژوورێکدا پێ بدەن!
توێژەر توێژەرە، بەدوای فاکتدا ئەگەڕێت لای ئەسەد بێت یان مارک ڕووتە، لە ئیمارات بێت یان لە کوردستان ئەوانە پۆپۆلیست و خاوەن پرۆژەی سیاسیی یان چالاکەوانی مەدەنی و خۆپیشاندەر نین تۆ لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکەیت!.
ئیتر بەرهەمی ئەو جۆرە کردەوەو جنێو و پەلاماردان و ئیرهابە کەسییە بو کە لەدوای ساڵی (٢٠٠٩) ەوە دونیای ئێمەی پڕ کرد لە کەسانی موزەیەف و هیچ لە بارا نەبوی دەنگە-دەنگ کەر “لەوسەریشەوە هیچ نەگۆڕا! “.نەخێر بۆ پۆپۆلیزم.
 

We have 118 guests and no members online