کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

سەرۆک کۆماری عێراق دووبارە سکاڵایەکی له دادگا دژی ئێمە تۆمار کردۆتەوە ... بەهرۆز جەعفەر

Pin It
بە دیاریکراوی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو (١٩ ی كانونى دووه مى ٢٠٢٢) سەرۆک کۆماری عێراق "بەرهەم ساڵەح" بۆ جاری دووەم سکاڵایەکی لەلای هەمان دادوەر و دادگای پێشوو " دادگای لێکۆڵینەوەی ‌١ی سلێمانی" لەسەر بەندە تۆمارکردووە. ِِپارێزەرەکانم چوون بە تەنگ داواکەوەو شه‌ش ڕۆژه‌ دادگا ئه‌وراقى دژى ئێمه‌ كردۆته‌وه‌، بۆچى؟ ئاسایشى نیشتیمانیمان خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌؟ له‌ تیرۆردا به‌شداربوین؟ ملیاره‌ها دینارى ئه‌م نیشتیمانه‌مان بردووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌؟ .
لە مێژووی عێراق و ناوچەکەدا ئەمە یەکەمین جارە سەرۆکێک دووجار سکاڵا دژی هاوڵاتییەکی ووڵاتەکەی بکات!. سکاڵاکەش ئەوەندەی ڕق و تێکچونی باری دەرونی بەسەریدا زاڵە ئەوەندە بریتی نییە لەوەی من تاوانێکی یاساییم ئەنجام دابێت، هەموو ئەوانەی یاساناسن ئەزانن لەم دەعوە جەزائیانەدا ئەبێت سکاڵاکار خۆی ئامادە بێت، ئەگەرنا داوا یاساییەکە بێ بنەماو "باگل"ە.
ئه‌مه‌ ناكرێت، هه‌رجارێك ئێمه‌ بمانه‌وێت ڕاى خۆمان ده‌رببڕین، سه‌رۆك كۆمار له‌ناو ئه‌م هه‌زاران گرفته‌ى له‌ دونیاو له‌ ناوچه‌كه‌و له‌ عێراق هه‌یه‌ بێت سكاڵا له‌سه‌ر ئێمه‌ تۆمار بكات!. تۆماركردنى ئه‌م سكاڵایه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ نییه‌ كه‌ نیو كاتژمێر ڕاى خۆمان (به‌ بێ ته‌شهیرو بێ سوكایه‌تى ده‌ربڕیوه‌) به‌ڵكو ڕه‌نگه‌ ناوبراو بڕیارى دابێت ئاستى كاره‌كانى له‌ هێنانه‌دى سیسته‌مێكى ئاسایشى ناوچه‌یی و له‌ به‌رقه‌رار كردنى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ عێراقه‌وه‌ هێنابێته‌ ئه‌و ئاسته‌ى ململانێ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ بكات (سه‌یره‌!).
دەرگای ئاشتی و بەرپرسیارێتی و یەکتر قبوڵکردن هەموو کات کراوەیە، وایە خەڵکی تر هەن، بەڵام منیش (هەم)، هەر خۆم نا لە باپیرەمەوە جەستەی خەبات و قوربانیدان بوین. دەیان کارتی یاسایی و سیاسیی و میدیایی و فشاری جۆراوجۆر هەیە.
بۆیە داواکارم لە سەرکردایەتی سیاسیی کورد و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ( تەواوی قیادەو پیادەکەی من ئەناسن) سنورێک بۆ ئەم پیاوە دابنێن، ئەمە ڕەفتارو ڕێبازی مام جەلال نییە کە لە سەر نیو کاژێر ڕای خۆ وتن دڵسۆزەکانی ئەم نیشتیمانە بخەیته بەردەم جەبر و زروفی دادگا!.
لە هەر بەرەو پێشچونێکدا ڕای گشتی لە عێراق و جیهان و کوردستان ئاگەدارئەکەینەوە.
بەهرۆز جەعفەر
دکتۆرا لە ئابوریی سیاسیی نێودەوڵەتی
سەرۆکی پەیمانگەی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی -MIRS
ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی
ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان
 
 

We have 114 guests and no members online