Off Canvas sidebar is empty
کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

درۆ ... دڵکەش قادر

Pin It

چ شێتانە بوو

خۆم بە خەیاڵێکی درۆزنانەوە هەڵواسی

چ خەیاڵێ بوو

خەوتن لە نیو فیردەوسێ

قانگدراو بە باران.

باران کاڵبوونەوەی ئیحساسە لە ماڵەباجێنەی مندا

ماڵەباجێنە

جوینەوەی ئەو درۆیانەبوو

کە شەوان دوای مەستبوون

دەخەوتین.

خەوتن، 

گەڕانەوەی ئەو وەهمانەبوو کە بە منداڵی 

لە دەستمان ڕادەکرد

گریان، درۆیەک بوو مارەییمان لە سەر کرد

مارەیی کڕینی ئەو هیوایەبوو

کە کۆمانبکاتەوە لە تەرازووی دووربوون

مارەیی گەڕانەوە دواوەی ئەو مەستبوونەبوو

کە مەستنەبووین

خانمە نووسەرەکان

We have 157 guests and no members online