کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

بـۆ ســلـێمـانــــــــیی ... دڵکەش قادر

Pin It


ئەی شار، لەڕوانینما
لەگفتووگۆما
ھەرناوت
ھەر سیمات
ئاسمانت دەبینم .
لەو ھەستەساددەیەمەوه،
بۆت دەنووسم
ھۆگرتم،
کە خەمی گەڵایەکتم،
کەچی تا ئێستا
گوڵێکت بۆنی نەکردم،
شەقامێكت ئاوەدانی نەدا پێـم،
دارێكت سێبەرێکی بۆ نەکردم
وەك منداڵانی شار
لە باوەشت نەگرتم
لەو ھەستەوه بؤت ئەنووسم
كە چەند ھؤ گرتم
سلێمانیی
لەدیەکانما
تۆم چاندووه،
کانی و کارێزەکانت
ئارامین بۆ دڵکەش و
قادری باوکیت لە باوەشگرتووە.

سلێمانیی
11/11/2014
دڵکەش قادر

 

خانمە نووسەرەکان

سوهەیلا مێهەمی

بابەتەکانی پێش ٢٠٢٢ جگەرەکەت هەڵکە. . . سوهەیلا مێهەمی 20 July 2021 چاودێریکردنی خود،...

We have 113 guests and no members online