کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

ئەزموون خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڤیکتۆریا لە کەنەدای بەدەستهێنا

Pin It

 

مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" خەڵاتی باشترین فیلمی لە بیست و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤیکتۆریا" لە وڵاتی کەنەدای بەدەستهێنا.

 

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam چوارەمین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش"، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا کاتژمێر 5:30 ئێوارێی ڕۆژی 5ی فێبرییەی 2022 لە بەشی سەرەکی بیست و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤیکتۆریا" Victoria لە وڵاتی کەنەدا نمایشکرا و لە لایەن هۆگران، ڕخنەگران و نووسەرانی سینەماییەوە پێشوازیی لێکرا و توانی خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" ئەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە بەدەستبێنێت. 

 

"ئەزموون" بەرهەمی کۆمپانیای "میتۆس فیلم"ی بەڕلین و کۆمپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی کە بە پاڵپشتی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمهاتووە و لە لایەن کۆمپانیای ئەڵمانی "ئاڕت هوود" ArtHood لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە.

 

بیست و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤیکتۆریا" VFF بە سەرۆکایەتی "دان مەک دۆنا" Dan McDonagh، بە بەرپرسیاریی خاتوو "کێتی کەی" Kathy Kay و بە نمایشی بەرهەمی وڵاتانی جیهان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی"، بەشی پێشبڕکێی "فیلمە کەنەدییەکان"، بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلم"، بەشی پێشبڕکێی "بەڵگەفیلم" و ...لە ڕۆژانی 4 تا 13ی فێبرییەی 2022 لە شاری ڤه‌نکۆڤێر لە وڵاتی کەنەدا بەڕێوەچوو.

 

بۆ زانیاری زیاتر:

https://www.victoriafilmfestival.com/festival/#filmname

 

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون"لە ئینستاگرام:

https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link

 

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە فه‌یسبووک:

https://www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346/

 

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "ئەزموون".

 

We have 125 guests and no members online