Off Canvas sidebar is empty
کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

لە یەكێك لە موزەخانە گەورەكانی پۆڵەندا باسی سەربەخۆی هەرێمی كوردستان دەكرێت

Pin It

پێشانگای ” كوردستان- ڕووخسارەكانی ڕزگاربوون” لە مۆزەخانەی شاری بیگدۆشچ  پۆڵەندا كرایەوە.

پێشانگاكە پێك هاتووە لە دەیان كاری هونەرمەندانی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستانەوە، كە بریتین لە تابلۆ، گرافیك، وێنەكێشان، ڤیدیۆو ئارت و ئینستەلێشن و وێنە.

 ئەم پێشانگایە بە گەورەترین نمایشكردنی بەرهەمی دەستەیەك لە هونەرمەندانی كوردستان دەناسرێت كە تا ئێستا لە ئەوروپا ڕێكخرابێت . 

 تەواوكەری پێشانگاكە بەرنامەیەكی دەوڵەمەندە لە بۆنە یاوەرەكان وەكو نمایشكردنی فیلم، كۆنسێرت و سیمینار لە بارەی مێژوو و كولتوری كوردستان. 

پێشانگاكەو ڤێستیڤالەكە تا رۆژی ۳۱ ی ئازای ۲٠۲۳  درێژە دەخایەنێت. 

نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا هاوكار و یاریدەری ئامادەكردن و كردنەوەی پێشەنگاكەو كۆی بەرنامەی فیستیڤالەكەیە

لە کوردستانەوە بەرێز کاک حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەشداری کردبوو. پێشانگاکە بە کۆی کارەکانی چەندین هونەرمەند لە چوارپارچەی کوردستان رازێنرابویەوە.

‏‎پێشانگاکە بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ھەرێم، سەرۆکی شار، بەرێوەبەری مۆزەخانەی نیشتیمانی و بەرێوەبەری رۆشنبیری ھەرێمەکە و بەئامادە بوونی زیاد ڕەوف نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە پۆڵۆنیا کرایەوە

پرسی سەربەخۆی هەرێمی كوردستان یەكێك بوو لەو مژارانەكە  لە وتارەكانی بەرپرسانی شاری بیگدۆشچ لە مەراسیمی كردنەوەی پیشانگاكە باسی لێوە كراوە ، بەرپرسانی بیدگۆشج لەوتارەكان ئاماژەیان بەوە داوە  كە وڵاتی پۆڵەندا هاوشێوەی هەرێمی كوردستان پێشتر بە دۆخێكی سەختدا تێپەریوە ، بەڵام كۆڵی نەدا بەرهەمەكەی  سەربەخۆیی بوو ، بۆیە پێویستە هەرێمی كوردستانیش هەوڵی زیاتر بۆ پرسی سەربەخۆیی بدات بۆ ئەم مەبەستەش هونەر و كلتووریش یەكێك لەو رێگایانەی كە كورد دەتوانێت كە سوودی لێ وەربگرێت تاوەكو ئیش و ئازارەكانی گەلەكەی بە جیهان نیشان بدات ،

 

 

We have 211 guests and no members online