کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

بانگه‌وازی دووهەمین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی «مەریوان‌ناسی» بڵاوکرایه‌وه

Pin It

 

مه‌نسوور جیهانی ـ بانگه‌وازی دووهەمین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی "مەریوان‌ناسی" له لایه‌ن نووسینگه‌ی هەمیشەیی کۆنفڕانسی "مەریوان‌ناسی" لە شاری مه‌ریوان بڵاوکرایه‌وه.

دووهەمین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی "مەریوان‌ناسی" به هه‌وڵی ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی مەریوان، بە هاوکاری لەگەڵ ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەریوان، زانکۆی کوردستان و کۆمه‌ڵێک له ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان و به به‌شداری میوانانی ناوخۆیی و بیانی له ڕۆژانی 6 و 7ی مانگی گوڵانی ١٤٠٢ هەتاوی (26 و 27ی ئه‌پرێلی 2023) لە شاری مه‌ریوان له پارێزگای کوردستان بەڕێوە‌ده‌چێت.

له ده‌قی بانگه‌وازی دووهەمین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی "مەریوان‌ناسی" که له لایه‌ن نووسینگه‌ی هەمیشەیی کۆنفڕانسی "مەریوان‌ناسی" بڵاوکراوه‌ته‌، هاتووه: هەر ناوچەیەک تایبەتمەندی و شوێنی تایبەتی خۆی هەیە کە جیای دەکاتەوە لە ناوچەکانی تر. لە بنەڕەتدا هەڵکەوتەی جوگرافی هەر ناوچەیەک بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ڕەهەندە سروشتی و مرۆڤییە جۆراوجۆرەکانی ئەو ناوچەیە هەیە. شاری مەریوان بە هۆی هەڵکەوتەی جوگرافی تایبەت و بارودۆخی کەشوهەوا و گژوگیا و شوێنی دەریاچەی جوانی زرێبار لە ناوچەکەیدا، هەروەها تایبەتمەندییە تایبەتەکانی مرۆڤیی، توانایەکی ناوازەی هەیە بە بەراورد لەگەڵ شارەکانی دیکەی پارێزگای کوردستان. بەم پێیە، بە مەبەستی ناسین و ڕوونکردنەوەی زانستیانەی ئەم تایبەتمەندیانە و دابینکردنی چارەسەری پراکتیکی، ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاری لەگەڵ ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی مەریوان، زانکۆی کوردستان و دیکەی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان، لە ڕۆژانی 6 و 7ی مانگی گوڵانی ١٤٠٢ هەتاوی (26و27/4/2023) کۆنفڕانسی دووهەمی "مەریوان‌ناسی" لە شاری مەریوان بەڕێوە دەبات. بۆیە بانگهێشتی توێژەران و مامۆستایانی زانکۆ و نووسەرانی بیرمەند دەکەین کە لە کاتی دیاریکراودا، بەپێی ئەم تەوەر و بابەتانەی خوارەوە، وتار و بەرهەمە توێژینەوەییەکانیان پێشکەش بە نووسینگەی کۆنفڕانس بکەن.

بابەتەکانی کۆنفڕانس:

ئـ) ژینگە

١- دیارده‌ی گۆڕانی به‌كارهێنانی زه‌وی و وێرانكردن و ئاگری دارستان و لەوەڕگاكان

٢- ژینگە و ئەرکەکانی دامودەزگا جێبەجێکارەکان

٣- ژینگە و کۆمەڵگای مەدەنی

٤- ژینگە و ڕاگەیاندن

٥- ژینگە و خەڵک

٦- ژینگە و ڕوانگەی ئایینی

٧- گۆڕانی کەشوهەوا و داهاتووی دارستانەکانی زاگرۆس (مەریوان)

٨- قەیرانی ژینگە و لاوازی یاساکانی ڕێگری لە وێرانکاری سروشت

٩- ژینگە و ڕۆڵی دامودەزگاکانی چاودێری و دادوەری

١٠- دروستكردنی بەنداو و كاریگەری وێرانكەری ژینگەیی لە ناوچەكەدا

١١- ژینگە و هەمەجۆرەیی ڕووەک و زیندەوەر لە مەریوان

ب) زرێبار

١- زرێبار و فرەخاوەنی و کێشەی چەند بەڕێوەبەرایەتی

٢- ئیکۆسیستەمی زرێبار

٤- زۆری و جۆراوجۆری ڕووەک و زیندەوەر لە زرێباردا

٥- زرێبار و شێوازی کشت و کاڵ لە دەوروبەریدا

٦- زرێبار و شێوازی کەڵکوەرگرتن لە سەرچاوە ئاوییەکانی

٧- پیسبوونی زرێبار

٨- ڕێکار و ستراتیژییەکانی بەڕێوەبردن و نۆژەنکردنەوەی ئیکۆلۆژی زرێبار

٩ - کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر دەریاچەی زرێبار و سەرچاوەکانی ئاو

ج) ئابووری

١ - تواناکانی گەشەی ئابووری شارستانی مەریوان

٢ - ناوچەی بازرگانی ئازاد، دەرفەت و مەترسییەکان

٣ - هەڵکەوتنی مەریوان لە سەر سنوور و کاریگەرییە ئابوورییەکانی

٤ - بناغه‌ بایۆلۆجییه‌كان (سه‌رچاوه‌كانی خاك و ئاو) و ڕۆڵی له‌ وه‌به‌رهێنەریی ئابووریی كشتوكاڵدا

٥ - توانا ئابوورییەکانی دراوسێیەتی مەریوان و هەرێمی کوردستان

٦ - ئابووری گەشتوگوزار، مەترسی و دەرفەتەکان

نووسەران و توێژەرانی بەڕێز! ئێوە ئازادن لە هەڵبژاردنی هەر بابەتێکی تر، بە مەرجێک لەگەڵ تەوەرەکانی کۆنفڕانسەکەدا بگونجێت.

چۆنیەتی ناردن و پێشکەشکردنی بابەت:

  • بابەتەکە بە فۆنتی B zar قەبارەی 12 یان فۆنت 14 Uinikurd، بە شێوەی 4A، لەسەر یەک لای کاغەز و لەگەڵ فایلە کۆمپیوتێرییەکەی لە ژێر نەرمەئامێری (word) دا بنووسرێت بۆ ناونیشانی نووسینگەی کۆنفڕانس بنێردرێت.
  • نابێت توێژینەوە یان وتار لە ١٢ لاپەڕە زیاتر بێت یان کاتی پێشکەشکردنی لە ٢٠ خولەک زۆرتر نەبێت.
  • پوختەی توێژینەوەکە لانی زۆر بە 300 وشە تا ڕێکەوتی 30/٦/1401(21/9/2022) بۆ یەکێک لە ناونیشانەکانی نووسینگە بنێردرێت.
  • توێژینەوە یان بابەت بە هەردوو زمانی فارسی و کوردی وەردەگیردرێت.
  • نووسەری بابەتەکە، لەوانە: ناو، شوێنی کار، ئاستی خوێندن، ناونیشانی پۆستی، تەلەفۆنی پەیوەندی (هێڵی زەمینی و مۆبایل) و ناونیشانی ئیمەیڵ لە لاپەڕەیەکی جیادا لەگەڵ بابەتەکەدا بنێردرێت.
  • دوا وادە بۆ ناردنی توێژینەوە و بابەت بۆ سكرتاریەتی كۆنفڕانس 30/9/١٤٠١(21/12/2022)
  • وتار و توێژینەوەکان بە هیچ شێوەیەک ناگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنەکەی.
  • ئەو بابەتانەی کە دەنێردرێن، پێشتر لە هیچ کۆنفڕانس و گۆڤارێکدا پێشکەش نەکرابن.

ناونیشانی نووسینگەی کۆنفڕانس:

کوردستان، مەریوان، فەرمانگەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، نووسینگەی ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبیی مەریوان (دەبیرخانەی هەمیشەیی کۆنفڕانسی مەریوان‌ناسی)

تەلەفۆن: 00989181769637 - 00988734594567 - 00988734602847

ناونیشانی تێلێگرامی ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی مەریوان: https://t. me/meriwan_edebi

ناونیشانی ئینستاگرامی ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی مەریوان: https://www. instagram. com/encumen. edebi

ئیمەیڵ: This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

دەبیرخانەی هەمیشەیی کۆنفڕانسی "مەریوان‌ناسی"

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی گشتیی دووهەمین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی "مەریوان‌ناسی".

We have 384 guests and no members online