له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له رۆژهه‌ڵات بانگه‌وازی مانگرتنی گشتی كراوه دژ به سته‌مكاری و بۆردومانكردنی كه‌مپ و قوتابخانه‌كانیان له باشوور و هاوكات ده‌بینین: - توركیا درێژه به له‌شكركێشی و بۆردوومانی قه‌ندیل ده‌دا. - له رۆژئاوا داره زه‌یتونه‌كان ده‌بڕنه‌وه و رۆژانه هێرش و بۆردومانی شاره‌كان ده‌كه‌ن، - له رۆژهه‌ڵات كوشتن و زیندانی درێژی هه‌یه، - ئێران به دڕون و موشه‌ك خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ناو كه‌مپه‌كان بۆردومان ده‌كات - له باشوور مادده‌ی ده‌ستووری 140 جێبه‌جێ ناكرێت! وەرن به كرده‌وه بیسه‌لمێنین ئێمه گه‌لێكین و رۆژی شه‌ممه له ته‌واوی كوردستان مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری رابگه‌یه‌نین دژ به بێ مافی، فه‌رمان و ئه‌نفال وجه‌نگی سه‌دان ساڵه دژ به خه‌ڵكی كوردستان. كه‌لان و چینی كرێكاری وڵاتانی و مرۆڤدۆستانی ناوچه‌كه و جیهان پشتوپهنامانن! گه‌لۆ بۆ میژوو: با رۆژی شه‌ممه بكه‌ین به شه‌ممه‌ی سووری گه‌له‌كه‌مان! ئازادی بۆ گه‌لی كوردستان و هه‌موو گه‌لانی ژێرده‌سته.
! 29. 9. 2022