کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

حاكم قادر: پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییەكوردستانییه‌كان له‌ پێناو ماف و ئامانجه‌ باڵاكانی گه‌لی كوردستان یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بن

Pin It

‎‏‎ حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسيی و به‌رژه‌وه‌نديی یه‌كێتی نیشتمانيی كوردستان، له‌ میانی به‌شدارییكردنی له‌ سیمینارێكی ژمێریاری كە بۆ ژمارەیەك لە گەنجان و لاوان و خوێندكاران ڕێكخرابوو، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و باسى له‌ دۆخی سیاسی عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق كرد و ڕایگه‌یاند، پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییە كوردستانییه‌كان له‌ پێناو ماف و ئامانجه‌ باڵاكانی گه‌لی كوردستان یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بن بۆ بەدەستهێنانی مافە یاسایی و دەستورییەكان.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، هه‌ر لێكترازانێكی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان بە تایبەت یەكێتی  و پارتی له‌ به‌غدا، دۆزی كوردستان و پێگه‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌ به‌غدا لاواز ده‌كات.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، حاكم قادر باسی له‌ ڕۆڵی گه‌نجان و لاوان و خوێندكاران كرد له‌ پێشخستن و گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه‌ و ڕایگه‌یاند، ده‌بێت گرنگی به‌ توانا و به‌هره‌ و لێهاتووی گه‌نجان و لاوان بدرێت و ده‌ستیان بگیرێت و پشتیوانی بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی سود به‌ كۆمه‌ڵگه‌ بگه‌یه‌نن.

هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه‌ ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و لاوان و ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بڕه‌خسێنێت و هه‌وڵی دامه‌زراندنی خۆبه‌خشه‌كان بدات.

We have 155 guests and no members online