کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

حاکم قادر: پێویستە ڕێگە بە هاوردەکردنی دەرمانی خراپ و بێ کوالێتی نەدرێت چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژیان و تەندروستی هاوڵاتیانەوە هەیە

Pin It


حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی، سەردانی سەندیکای پزیشکانی کوردستانی کرد و تاوتوێی چەندین پرسی گرنگ کرا کە ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە ژیان و تەندروستی هاوڵاتیانەوە هەیە.

لە سەردانەکەیدا حاکم قادر ڕۆڵی سەندیکای پزیشکانی بەرز نرخاند و داوایکرد، گرنگی زیاتر بە سەندیکا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بدرێت و ئازادی زیاتریان بۆ فەراهەم بکرێت، سەندیکا و ڕێکخراوەکانیش لە کاتی خۆیدا کۆنگرە ببەستن و ڕێگە نەدرێ هیچ حزب و لایەنێکی سیاسی دەست لە کاروباریان وەربدەن و بۆ بەرژەوەندی خۆیان قۆرخییان بکەن.

حاکم قادر جەختیشی کردەوە، پێویستە سەندیکای پزیشکان و دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم و هەموو لایەک، ڕێگە بە هاوردەکردنی دەرمانی خراپ و بێ کوالێتی بۆ ناو هەرێمی کوردستان نەدەن، کە هەندێ جار دەرمان بە بێ پشکنین لە کوالێتی کۆنتڕۆڵ لە لایەن ژمارەیەک کۆمپانیای مشەخۆرەوە هاوردە دەکرێت كە ئەو کارە زۆر مەترسی دارە، چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژیان و تەندروستی هاوڵاتیانەوە هەیە.

لە درێژەی گفتۆگۆکەی لەگەڵ پزیشکان، هاوڕابوون لەسەر پێویستی گۆڕانکاری لە سیستمی تەندروستی حکومەتی هەرێمدا.

سەبارەت بە زیادکردنی باجیش لەسەر پزیشک و نۆرینگەکان و چاودێری نەکردنی نرخی داو ودەرمان لە دەرمانخانەکان، حاکم قادر ڕونیکردەوە، زیادکردنی باج لەسەر پزیشکان و نۆرینگەکان دەبێتە بارگرانییەکی تر بۆ سەر هاوڵاتیان چونکە لە کۆتایدا هەر نەخۆشەکان و هاوڵاتیان دەبێت ئەو باجە بدەن.

We have 205 guests and no members online