لە چوارچێوەی سەردانە بەردەوامەکانی حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی بۆ سەندیکا و کۆمەڵە و ڕێکخراوە دیموکراتی و پیشەییەکان و چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و کردنەوەی خول بۆ گەنجان و لاوان و خوێندکاران، ئەمڕۆ سەردانی لقی سلێمانی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستانی کرد.
سەرەتا حاکم قادر تەئکیدی کردەوە کە پێویستە سەندیکا و کۆمەڵە و ڕێکخراوە پیشەییەکان، داکۆکی لەمافی ڕەوای ئەندامانیان بکەن و لە وادەی دیاریکراویشدا کۆنگرە ببەستن بۆ خۆ نوێکردنەوە، چونکە گۆڕانکاری و خۆنوێکردنەوە بۆ سەندیکا و رێکخراوەکان زۆر پێویست و گرنگن.
حاکم قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئەرکی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستانە رێگری لە هێنانی دەرمانی قاچاخ بکات، کە بووه‌تە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، جا ئەو دەرمانانە لە رێگەی دەروازە سنوریەکانەوە هاوردە بکرێت یان لە ڕێی فرۆکەخانەکان، پێویستە رێگەی لێ بگیرێت و به كوالێتی كۆنتڕۆڵدا بڕۆن و دەرفەت بە کۆمپانیا مشەخۆرەکان نەدرێت و هەر کەس و حزب و لایەنێک هاوکارییان بکات، ئەوە دەچێتە خانەی گەندەڵییەوە و پێشێلکردنی ئاشکرای مافی هاوڵاتیانە، سەرباری گرانی نرخی دەرمان و جیاوازی لە نرخەکان لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر، بۆیه پێویسته نرخی ده‌رمان ڕێكبخرێت لە بەرژەوەندی ھاوڵاتیان.
وتیشی، بەھۆی زۆربوونی ژمارەی توشبوانی شێرپەنجە، سلێمانی ھەڕەشەی گەورەی لەسەرە و بەپێی ئامارەكان رۆژانە ١٠ توشبووی شێرپەنجە تۆمار دەكرێن، كە ئەو ژمارەیە مەترسیدارە بۆیە پێویستە چارەسەری زانستیانە بكرێت، كە ئەمەش ئەركی وەزارەتی تەندروستییە.
هاوكات داوای كرد، ده‌رچوانی به‌شی ده‌رمانسازی و به‌شه پزیشكییه‌كان، به‌پێی پێویست دابمه‌زرێن و هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێت.
سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئابوریش، حاکم قادر ڕایگەیاند: دەبوو حزب و لایەنە سیاسیەکان بە یەک گوتاری سیاسی و ستراتیجی بچونایەتە بەغدا، نەک بەو پەرتەوازەیی و لێکترازانە.
رونیشی کردەوە، پەرتەوازەیی و لێکترازان زیانی گەورە بە دۆز و پرسی نەتەوەکەمان دەگەیەنێت، ئۆباڵی ئەم پەرتەوازەیی و لێکترازانەش ئەکەوێتە ئەستۆی ( پارتی و یەکێتی).
حاکم قادر جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته لایه‌نه‌كان لە بەغدا شەڕی پۆست نەکەن، لەكاتێكدا لەهەرێم قەیران لە دوای قەیران بەرۆکی چین و توێژە جیا جیاکان و تاک بە تاکی ئەندامانی کۆمەڵگەی گرتووە، وەک قەیرانی نەبوونی و گرانی نەوت و غاز و نەبونی پارە لە بانکەکان و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بۆ ماوەی زیاتر لە شەش ساڵ کە مافێکی یاسایی و کارگێڕی فەرمانبەرانە.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد، له كاتێكدا ناو ماڵی خۆمان پێ ڕێكنه‌خرێ، چۆن ده‌توانین ناو ماڵی شیعه رێكبخه‌ین، كاندیدی یه‌كێتی یان پارتی ده‌ربچێت، كێشه‌كان قوڵتر ده‌بن و چاره‌سه‌ریان زه‌حمه‌تتر ده‌بێت، بۆیه رێككه‌وتن و پێكهاتن و یه‌كگرتن، ته‌نها چاره‌سه‌ره نه‌ك شه‌ڕ له‌سه‌ر پۆست.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستورییه‌كان، ئه‌ركی ئه‌م قۆناغه‌یه كه گه‌له‌كه‌مان خه‌باتی بۆ كردووه وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی له عێراقدا.