کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

حاكم قادر: لە جیهاندا حکومەت پەکی دەکەوێت، کەچی لای ئێمە پەرلەمان خۆی خۆی پەکدەخات

Pin It

 

حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ڕایگەیاند ، لە زۆر وڵاتاندا حكومەت پەكی دەكەوێت و ناتوانێت ئەركەكانی جێبەجێ بكات، بەڵام لە ھیچ وڵاتێكدا نییە پەرلەمان پەكبخرێت، کەچی لای ئێمە پەرلەمان خۆی خۆی پەکدەخات 
لە بەردەوامی كردنەوەی خول و سیمینارەكان بۆ گەنجان و لاوان و خوێندکاران، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەشداریكرد لە سیمینارێك كە بۆ ئەندازیاران و یاساناسان و ژمێریاران ڕێكخرابوو باسی لە چەند تەوەرێك كرد كە لەناویاندا پرسی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و وتی، وەك یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەگەڵ ئەوەداین ھەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و پێشتریش نوێنەری سەرجەم فراكسیۆنەكان لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەماندا لەسەری ڕێكەوتوون كە یەكێك لە مەرجەكان چوار بازنەی بێت. ھەروەھا باسی لەوەشكرد، لە زۆر وڵاتاندا حكومەت پەكی دەكەوێت و ناتوانێت ئەركەكانی جێبەجێ بكات، بەڵام لە ھیچ وڵاتێكدا نییە پەرلەمان پەكبخرێت، دەبوو پەرلەمان بەردەوام بوایە لە كارەكانی خۆی، كە ئەركی دەركردنی یاسایەو بەدواداچوون و چاودێری كردنی كارەكانی حكومەتە، كەچی پەرلەمان خۆی پەكخستووە بەبێ ئەوەی كارەكانی خۆیشی جێبەجێ بكات.

 لە بارەی خراپی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان و ئەو ئاڵەنگاریانەی لە بەردەم کورددایە، حاکم قادر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات كورد لە ناوخۆو دەرەوە پێویستی بە یەكگرتووی و یەكڕیزی و یەك گوتاری سیاسی هەیە، لە پێناو ھێنانەدی ئاوات و ئامانجەکاندا، بەڵام بەداخەوە لەو یەكترازانەی ئەمڕۆدا زیانێكی گەورە لە دۆزی نەتەوەكەمان دراوەو ئەوەی ڕوونیشە، کە تەنها کاتێک توانیومانە دەستکەوتمان هەبێت کە یەکگرتووبووین و لە لێکترازاندا کەسمان قازانجمان نەکردووە.

ھەروەھا حاكم قادر حەمەجان ئەوەشیخستەڕوو، سەرەڕای پێنەدانی موچە لە كاتی خۆیداو دروستكردنی بارگرانی بۆ ھاوڵاتیان، ھاوكات وەك پێویست بەشە خۆراكی مانگانە دابەش ناكەن بەسەر خێزانەكاندا كە لە ئێستادا بەشەخۆراكێكی زۆر لە كۆگاكانی شارەکانی هەرێمدا ھەیەو ئامادەنین دابەشی بكەن كە لەلایەن حكومەتی ناوەند و وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە نێردراوە بۆ ھەرێمی كوردستان و پێویستە حكومەت و داواكاری گشتی بێتە سەر خەت بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بكەن، چونکە ئەوە مافی خەڵکە نەک وەک ئێستا لە کۆگاکاندا بەسەر بچن.

We have 58 guests and no members online