کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

حاکم قادر: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق کاریگەری لە سەر هەرێم و کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی دەبێت.

Pin It

 

حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی یەکێتی بەڵێندەرانی کرد و لە کێشە و گرفتەکانی بەڵێندەرانی کۆڵیەوە.
لەو سەردانەیدا حاکم قادر ڕۆشنایی خستە سەر ئەو بەربەستانەی کە هاتۆتە بەردەم بەڵێندەران کە بریتین لەخەرج نەکردنی پارەکانیان لەماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا كە مافێكی یاسایی و ڕەوای خۆیانە و چەندین جار بەڵێنیان پێدراوە،  هەروەها ڕاگرتنی زیاتر لە دوو هەزار پرۆژە  لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی تر و مایەپوچ بوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەڵێندەران لە کابینەکانی حەوت و هەشتدا ٢٠٦ پرۆژە نزیکەی لە (٢٥٪ بۆ ٨٠٪) کارەکانیان تەواو کردووە و تا ئێستا پارەیان بۆ خەرج نەکراوە.
حاکم قادر ڕایگەیاند  پێویستە حکومەتی هەرێم ئاوڕ لە بەڵێندەران بداتەوە و کاری جدی بکات بۆ تەواوکردنی ئەو پرۆژانەی ماوەی چەندین ساڵە راگیراون، تا لەو رێیەوە هەلی کار بۆ گەنجان و لاوان دابینبکات لە کاتێکدا کە حکومەت دامەزراندنی لە کەرتی گشتی ڕاگرتووە و ژمارەیەکی زۆری دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان بێ کارن، بۆیە پێویستە لە کەرتی تایبەت هەلی کاریان بۆ بڕەخسێنێت.
سەبارەت بە عێراقیش حاکم قادر جەختی کردەوە دەستوەردانێکی دەرەکی و ھەرێمایەتی لە  کاروباری ناوخۆی عێراقدا دەکرێت و لە زۆربەی بڕیارەکاندا عێراق سەربەخۆ نییە، هەر بۆیە  ئەبێت هەرێمی کوردستان لەسەر ئەم بنەمایە سیاسەتی دروست دارێژێت.
وتیشی ناڕوونی لە گرێبەستە نەوتیەکان لە کابینەکانی پێشووی حکومەتی هەرێم زیانی زۆری بە دەسەڵات و حکومڕانی گەیاندووە، جەختیشی کردەوە  لەسەر پاراستنی داهات و سامانی گشتی و بە شەفاف کردنی کەرتی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان تا بیانوو نەدرێت بۆ ئەوەی هێزی دەرەکی دەستوەردانی تیا بکات و پێویستە ئەو شەڕەی هەیە لەسەر پلە و پۆست رابگیرێت، لە بری ئەوە شەڕ لەسەر داخوازی ڕەوای گەلەکەمان و مافە دەستوریەکانی بکرێت.
هێمای بۆ ئەوەکرد لە وڵاتێكی دەستوریدا کار بە دەقە دەستورییەکان دەکرێت نەک بڕیاری سیاسی و رێنمایی، لەوبارەیەوە ماددەی ١٤٠ی بە نمونە هێنایەوە کە ماددەیەکی دەستورییە بەڵام تا ئێستا کار بۆ جێبەجێکردنی نەکراوە، دەسەڵاتدارانی عێراق لەلایەك و نوێنەرانی كوردیش لە حكومەت و پەرلەمانی عێراق لەلایەكی تر نەیان توانیوە كاری لەسەر بكەن بۆ جێبەجێكردنی، واتە نوێنەرەكانی گەلی كورد لە حکومەتی عێراق و پەرلەمان بێ ڕۆڵ و بێ كاریگەر بوون لەسەر مافە دەستوریەكانمان.
لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراقیش تایبەت بە نەوت و غازی هەرێم، حاکم قادر وتی ئەو بڕیارە کاریگەری لە سەر هەرێم و کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی دەبێت و پرسی نەوت و غاز بەتەنها ناوخۆیی نییە، بەڵکو پرسێکی نێودەوڵەتیشە و بەرژەوەندی وڵاتە زلهێزەکانی پێوەگرێدراوە.
حاکم قادر تەئکیدی کردەوە ئەم قۆناغە پێویستی بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی هەیە و ئەگەر یەکگرتوو و یەکڕیز نەبین دەبێت چاوەرێی بڕیاری تریش بین لەدژی گەلی كوردستان، کارو کاردانەوە و موزایەدە کردن لە دژی یەکتر بێ سودە و زیانی گەورە بە دۆزی گەلەکەمان دەگەیەنێت. 
حاکم قادر تەئکیدیشی کردەوە لەسەر جۆراوجۆر کردنی سەرچاوەکانی داهات نەک بەتەنها پشت بە داهاتی نەوت ببەسترێت چونکە کابینە یەک لەدوای یەکەکانی حکومەتی هەرێم نەیان توانی سەرچاوەی داهات جۆراو جۆر بکەن و تەنها پشتیان بەیەک سەرچاوە بەست بۆیە پێویستە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئابوری و کەرتی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و چەندین کەرتی گرنگی تر بوژانەوەی جدی تیابکرێت تا ببنە سەرچاوەی داهات بۆ حکومەت.
داواشی لە حکومەتی هەرێم کرد مووچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆی دابەش بکات بەبێ جیاوازی ناوچەگەری .

We have 120 guests and no members online