سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو ئه‌مڕۆ 9-8-2005 له هه‌ولێره‌وه پێی ڕاگه‌یاندین. که پۆلیسی وه‌زاره‌تی ناوخۆی کوردستان (ئیداره‌ی هه‌ولێر) هه‌ڵیکوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ئاکۆ محه‌مه‌د سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی میدیا و مو‌سا ئه‌حمه‌د به‌رپرسی په‌یمانگه‌ی کوردستان بۆ ڕاپرسییه سیاسییه‌کان. هه‌ردوکیانی ڕاپێچی زیندان کردووه و به شێوه‌یه‌کی دڕندانه ماڵه‌کانیانیان پشکنیوه. هۆی ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ی پۆلیسی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ سه‌ر ئه‌م دوو به‌ڕێزه. بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌که له ژماره 200 ی میدیادا که تێیدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌ولێر به خراپترین وه‌زاره‌ت ده‌رچووه.
وابڕیاره ئه‌م ئێواره‌یه کاتژمێری حه‌وت هه‌ردووکیان ببرێنه به‌رده‌م حاکمی لێکۆڵینه‌وه. جێگای ئاماژه‌شه که سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسان له‌م گرتنه ئاگادار نه‌کراونه‌ته‌وه.
ئێمه له کوردستان نێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌تووندی ڕیسوای ئه‌م کاره قێزه‌ونانه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر و وه‌زاره‌ته‌که‌یان به‌رامبه‌ر به ڕۆژنامه‌نووسان ده‌که‌ین. داواکارین هه‌رچی زووتره ئه‌و به‌ڕێزانه ئازادبکرێن و داوا لێبوردنیان لێبکرێت. بۆ بینینی ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌که ئێره کلیک بکه. . . کوردستان نێت
|