نامه‌یه‌کی به په‌له‌و مرۆڤ دۆستانه بۆ به‌ڕێز هێرۆ ئیبرایم ئه‌حمه‌د به‌رپرسی کوردسات
داواکارم له به‌رێزتان به په‌له و به‌بێ کات به‌فیڕۆدان، ده‌ست به‌جێ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره و ده‌نگ خۆشی لاو و خۆشه‌ویستی کوڕان و کچانی سلێمانی، هه‌ولێر (شێرکۆ تالیب) که ئێستا له سه‌ر پێخه‌فی مردن ڕاکشاوه و له هه‌رچرکه‌یه‌کدا بێت گیان له‌ده‌ست ده‌دات، بگه‌یه‌ننه شوێنی چاره‌سه‌رکردنی گونجاو، شێرکۆ تالیب ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانییه و به هه‌ڵه له لایه‌ن دکتۆره‌کانه‌وه نه‌شته‌رگه‌رییان بۆکردووه، ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه په‌یوه‌نی به نه‌خۆشییه‌که‌یه‌وه نه‌بووه و باری ته‌ندروستی زیاتر خراپ کردووه. شێرکۆ تالیب هه‌ر منداڵییه‌وه، له خزمه‌ت هونه‌ر و ڕاگه‌یاندنی کوردییدا بووه، له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی خاک تیڤی و پاشان کوردسات، به بێ وچان و دڵسۆزانه کاری له‌و ڕاگه‌یاندنانه‌دا کردووه و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانی خۆی کردۆته قوربان هونه‌ر و ڕاگه‌یاندنی کوردی. بۆیه داوا له به‌ڕێزتان ده‌که‌م وه‌ك دایکێکی میهره‌بان به‌ده‌نگ ئه‌م داوایهمهوه بێن و شێرکۆی لاو له مردن ڕزگار بکه‌ن. داواش له هونه‌رمه‌ندان ده‌که‌م ڕۆڵی خۆیان ببینن و هاوکاری شێرکۆ بکه‌ن. . . . له‌گه‌ڵ ڕیزی بێپایانم . . . . عومه‌ر فارس عه‌زیز – به‌رپرسی کوردستان نێت. . .
پۆزش:
به‌داوای لێبووردهنهوه ڕاییدهگهیهنم ئه‌و هه‌واڵه‌ی که گوایه شێرکۆ به‌هه‌ڵه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کراوه، ڕاست نه‌بوو، من به‌هه‌ڵه پێم گه‌شتبوو، لهبهیوهندییهکدا له‌گه‌ڵ برای شێرکۆ پێی ڕاگه‌یاندم که به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی که‌مبێته‌وه . . . عومه‌ر فارس
|