وه‌رزه‌كانی قه‌ده‌ر ... نامۆ

قه‌سیده‌ی چواره‌م

تۆ بمبووره‌،ئه‌ڵێیت خه‌وم لێ زڕاندوویت

دوێنێ شه‌وێ

نه‌توانیووه‌ تێر بخه‌ویت

منت بمرێ لێم ببوره‌

به‌ڵام گوڵم من بڵێم چی؟؟له‌وڕۆژه‌وه‌ی تۆم ناسیووه‌

هه‌موو كاتم هه‌موو ساتێكم بێدارم

خه‌وبێگانه‌یه‌ به‌ چاووم

ئه‌وكاتانه‌ی پێڵووه‌كانم پشوو ئه‌ده‌ن تۆ ئه‌بینم

ئه‌وكاتانه‌ش كه‌ چاوه‌كانم ئه‌گێڕم،،تۆ ئه‌بینم

من خۆشحاڵم و بێزار نیم،،تۆ ئه‌بینم

له‌به‌ر ده‌ستمایت،له‌به‌ر چاوومایت

هۆ گوڵه‌كه‌م. . . . .

له‌گه‌ڵ گریانتا ئه‌گریم و له‌خۆشیتا گه‌شكه‌ ئه‌گرم

هۆگرت بووم په‌ریزاد م

من پێش ئه‌وه‌ی تۆ بناسم،قژی ڕه‌شم!

میوانداری چه‌ندین خه‌می سه‌ر سپی كرد

هیچیان پێ نه‌كرا له‌گه‌ڵما و قژی ڕه‌شم

ڕه‌شتر له‌ دڵی دووژمنم

قه‌ترانی تر له‌وخه‌مانه‌ی ئێستا هه‌من

هه‌ر ڕه‌ش بوو ڕه‌ش،

هه‌ر به‌ڕه‌شی خۆی مایه‌وه‌. . . .

به‌ڵام گیانه‌. . . . . له‌وڕۆژه‌وه‌ی تۆم ناسیووه‌

له‌و ڕۆژه‌وه‌ی له‌باده‌ی عشقم نۆشیووه‌

له‌ ڕۆژه‌وه‌،وێڵگه‌ردی دوای خۆشه‌ویستیم،

له‌و ڕۆژه‌وه‌. . . ئاخی دووریت

ئاخی یه‌كه‌مین ژووانێك

كه‌ نازانم

له‌چ كات و له‌ چ سات و له‌ چ شوێنێك

خودای ئه‌وین ئه‌یخاته‌ دڵی ڕه‌قته‌وه‌؟؟؟؟؟

ئاخی هه‌موو ئه‌م ئاخانه‌

سووپای نه‌به‌زیووی قژم،تێك ئه‌شكێنێ و

له‌جێیاندا

ئاڵای سپی ته‌سلیم بوون ڕائه‌وه‌شێنێ له‌سه‌ر سه‌رم

به‌ڵێ گیانه‌. .

ئێستا سه‌رم بۆته‌ كێڵگه‌یه‌ك له‌ په‌موو

ئه‌وسا سپی. .

بێگانه‌ بوو له‌م باخچه‌یه‌

به‌ڵام ئێستا. .

ڕه‌ش ئه‌غیاره‌ له‌م بێشه‌یه‌

به‌ڵام دڵم خاتووزینم. . .

ئه‌گه‌ر ڕۆژێ،،ئه‌گه‌ر كاتێ،،ئه‌گه‌ر ساتێ،تۆ ببینم

قژی سپیم ڕه‌ش ئه‌بنه‌وه‌

خه‌نده‌ دێته‌وه‌ سه‌ر لێووم،،،،،پێكه‌نین ئه‌بێته‌ پیشه‌م

به‌رگی خه‌مم ئه‌كه‌مه‌ به‌ری دووژمنم

به‌ڵام به‌وشه‌رته‌ی بتبینم. .

بابتبینم

ئه‌ی په‌روه‌ردگاری دڵم بابتبینم

بێبه‌شم مه‌كه‌ له‌ میهرت

بابتبینم

دڵڕه‌ق مه‌به‌ له‌گه‌ڵ به‌نده‌ت با بتبینم

هه‌تاوه‌كوو منی به‌نده‌ نوێژی شوكرانه‌ت بۆ بكه‌م

هه‌تا زیاتر بتپه‌رستم

ئه‌ی په‌روه‌ردگاری دڵم

با بتبینم!!!!!!!!!

23. 6. 2004

یه‌تۆبۆری