ترسسسسس ... شه بدا بلباس

 

 ترس وه ک ڤایرۆسێک، هه رله ساتی له دایکبوونمان مۆرانه ی له ناو گیانماندا ده کاوله گه لمانداگه ووره ده بێ، هێلانه له ناومێشکمان ده هونێنته وه تا گه راکانی سه رتاپای بوونمان داگیرده کات،

 له عه بای ڕه شی دایک بۆسمێڵ وده نگ زلی باوک، تابه ترسی خواده گات، ، خوایه ک که هه تا خه یاڵیش په ی پێ به رێت، ته واوی شته خۆشه کان بڤه ی لێده کرێت؛ حه زو ئاره زوو نابێ ده رببڕێت، هه ربه ته نهایی بیری لێبکه ره وه، ژیان زیندانێکی بێ ئه گه ره، تاسه ێکی پر مه رگه ساتی سێبه ری ته لیسمێکن، ته نیا خه یاڵ نه بێ که س له ده رگای ڕۆشنایی لێی مێوان نابێت،

 شه ره ف مافی نێرینه یه و ئاوئاسا له گه ڵ هه موو شتێکدا ده خورێته وه، ئاخێک بۆتامه زرۆیی به قاندانی دوکه ڵه جگه ره و بادانی ته سبیح و سمێڵ قرتاندن تێکڕا ده چۆڕێته ناو بۆشاییه ڕه هه نده کان، دونیای بێده نگی، تاریکی شه و به سه ربازه ڕه شه کانی ته واوی ئه م سه رزه مینه ده خاته ژێررکێفی وفه رمانێک به سه ریاده سه پێنێت، که هیچ بوونه وه رێک لێی رزگارنابێت،

 له بیرمه قوتابی بووین، له قۆناغی سه ره تایی؛به رله چه ند خووله کێک که وانه که ته واوبێت، ، مامۆستاکه ڕووی پرسیارێکی ناکامی ئاراسته کردین:﴿﴿﴾﴾ ئایا له هیچ ده ترسین؟،

زۆربه ی قوتابیان په نجه یان هه ڵبری و یه که میان به"نه خێر"ی مامۆستا زه رده ێکی هاتێ و یه کێکیتر ووتی:له خوا، ، له باوکم وله تۆش، ، دواتریش به فینگه فینگ "پێم ده ڵێن ترسنۆک هه ر، ، " گرژییه وه ، تاده هات منالانیش له ده رگای ترسه کانه وه ئاماژه یان به ئاره زووه شاراوه کانیانه وه ده کرد،

هه رهه موویان ڕاستیان ده کرد؛، ، ئاخر ترس جیهانێکی ئه وه نده سامناکبوو نه یانده توانی وا به ئاسانی له خۆیانی بڕه وێننه وه،

 به ڵێ ترس له [خواو شه یتان و جنۆکه، به هه شت و دۆزه خ، دایک و باوک خوشکو برا، ، له درۆو راستی، ناپاکیو خۆشه ویستی، ، له گرتن وئه شکه نجه؛له شه رو ئاژاوه، له تاریکی شه ووسه رما، ، له به فرو بارانو زریان؛له ته واوی ژینگه و ده وروبه ر، له که لتوورو له یاسا ێک که بوونمانی ئاوساندووه، ، ]،

ئه مێستاکه گه وره بووین وترس و ئا ره زووش له گه ڵماندا؛بۆ هه رکۆییه ک بڕۆین و هه نگاو بنێین، ، وه ک سێبه رو خه ون و بوونمان ، ، به ڵکو له ناو دڵ و ده روون و مێشکو خوێنمانداڕوچیووه، چیتر ئێمه بڕیارده رنین!،

 خۆزگه به رله دایکبوون لێیان بپرسینایه:"ئایا ئه مانه وێت له وهه رێمه له گه ڵ مۆته که ی ترسو دێوه جامه ی مه رکه ساتدا له په له قاژه بژین؟!"، ها دوێنێ بوو؛شاڵاوی تۆقین تاووی بۆ کچۆڵه ێک هێناوو زۆربوێرانه له ڕوویان هه ڵگه رایه وه و بڕیاریدا" یاچۆن خۆم ئه مه وێ بژیم، یاااااا"، هانا بۆ هێزی ئاگر بردو له باڵایگرت، ، به ده م هه ڵقڕچانیشه وه دوا سروودی پێشکه ش به ئاماده بووان کرد:[بمرن بۆ ژیان، مه ژین بۆ مردن، ] ئه مه هه رچه نده شۆڕشێک بوو، هه موو هێزه ترسناکه کان نه یانتوانی نه به ریپێگرن نه په شیمانی بکه نه وه، چونکه بڕیار دوا قۆناغی توانایی مرۆڤه، به ڵام دوای به سه رها ته که هه موو ته نه کان به په شۆکاوی گه ڕانه وه ناو قاوڵغی جارانی خۆیان،

 که نه دا/ ئۆتاوا

 2/9/2، ، 5