بۆرۆس سووید

Omed954@hotmail. com

پایزێك له‌ گوڵ و دڵێك له‌ گه‌ڵا ... ئومێد محه‌مه‌د

 

مه‌پرسه‌ پایزان بۆ سروشت شین ده‌كا

بۆ گه‌ڵا زه‌رد ده‌یێ

ڕاهیبێك بۆ عیسا هێخه‌ی خۆی داده‌دڕێ

خودایه‌ك وه‌ڵامی پرسیار ته‌رك ده‌كا

پایزان شعوری جیهانێك ده‌گۆڕێ

پڕده‌بێ له‌وه‌رین

پڕده‌بێ له‌باڕه‌ش

پڕده‌بێ باران

مه‌پرسه‌ م خانم

چۆن دڵێك سه‌وز ده‌بێ

چۆن عه‌شق خونچه‌ گوڵ ده‌رده‌كا

سانایه‌ گه‌ر بڵێم

پایته‌ختی ئه‌م عه‌شقه‌م دوو چاوی

زه‌رد باوی ئه‌م پایزه‌

دڵێكه‌ له‌ گه‌ڵا

بێ زه‌ردبوونی بێوه‌رین

لق و پۆ ده‌رده‌كا

مه‌لێكه‌ بۆ فڕین له‌ ئاسمان ده‌ڕوانێ

مه‌پرسه‌ گه‌ر هه‌ورێ شین بكا ببارێ

گه‌ردڵێك بسووتێ

بیه‌وێ له‌ خۆیدا تۆ بكا

به‌سه‌رۆك كۆمارێ

6-9-2005