بۆ شه هیدی زولم لێكراو شه هید د. هیوا ...  خالید هه ركی

 

 05-09-2005 نۆیه مین سالوه گه ری زۆلم لێكردنته له م رۆژه سته مه دا نازانم روی ده مم له گۆره پیرۆزه كه ت كه م به دیالۆگێكی یه كسه ره بت دوێنم؟ وبلێم:

 له ورۆژه تاریكه ی كه كرێگرته و داگیركه رانی نیشتمانه كه ت به سه ریان باراندین ده لێم: بنو خه وێكی شاد تۆ هه رزیندویت، زیندوشبێ ئه و پایزه ی سالی هه شتا كاتێك بۆ خۆ حه شاردان له به رچاوی سیخور و پۆستالره شانی به عس روت ده كرده دوكانه كه ی دارتاشینم كه ئێمه ش بۆ هه مان مه به ست دامان مه زراندبو.  

 رۆژانی ئه وسه رده م ئه وده سته چه په لانه ی تۆیان شه هید كرد له ماله وه ش له گه ل خێزانه كه یاندا نه یان ده وێرا باس له و هه وال وپرسانه بكه ن كه ئێمه به دواوه ی بوین.  

 رۆژێكی ته نیایی وكه م باوه ربو كاتێك به دله راوكێو به پێچو په ناوه بۆت هاتم تا له تامی زارت بگه م كه ئایا توانای هه لگرتنی ئه م په یام و باره گرانه تان هه یه یان نا؟ به لام ئه وه ی من بیرم لێی ده كرده وه ئه وه نه بوو،وه لامت ئه وه بو كه وتت ؛ تۆ متمانه ی ئه وه م پێ بكه یت ببمه هه لگری ئه م بیره پیرۆزه ئه مه تاجێكه تۆ ده نێیته سه رسه رم.  دواتر بۆ هه لبژادرنی ناوی نهێنیت ووتت چۆن منت بۆ ئه م پرسه پیرۆزه هه لبژاد هه رئاواش ناوم بۆ هه لبژێره،ئه وه بوو به هیوام زانیی بۆ دوارۆژی هه مومان.  

 ئایا ده زانی ئه و خانوه ی یه كه م چالاكیی نهێنیمان لێ ئه نجام دا له نزیك سه ربازگه ی مه سیف كه به خانوه كانی 45 قه سران ده ناسران چۆن ئه وكات به ترسه وه به ناویاندا ده گه راین ئێستاش هه مان ترس ماوه؟

 ده زانی ئه ودیواره ی كه یه كه م كاری شۆرشگێریت لێ ئه نجام دا دروشمی كۆمه له و پێشمه رگه ت له سه ری نوسی ده زانی ئێستا چی لێ به سه ر هاتوه؟له وانه یه بلێیت بۆته په ناگه ی رۆله شه هیده كان به لام من ده لێم نا. .  نا. .  . .  .  وای لێنه هاتوه.  به لام بۆته. .  . .  . .  . .  . .  .  

 له م رۆژه دا كام رۆژی ته نگ و تالی ژیانت وه بیر بهێنمه وه رۆژانی دۆلی بالیسان یاكیمیا بارانو داستانه كانی سماقولی یا شه و گه ریده كانی گونده كانی مه سیف و خۆشناوه تی یا به گژداچون و شه ره ده سته ویه خه كانت له گه ل هێزی داگیر كه ر ونۆكه ران، یا سه فه ره مه ترسیداره كه ی پاكستانی دوا كیمیابارانت یا ئه ورۆژه ی بۆ هانای بریندارێكی هاورێت خۆتان هێشته وه تا كه وتیته ده ست چه ند چه په ل وكۆنه جاش ونوێكرێگرته یه ك بۆ ئه وه ی به نه ریتی خۆیان دور له نه ریتی مرۆڤایه تی و به ده ست و چاو به ستراویه وه شه هیدت كه ن و لاشه پیرۆزه كه شت له چۆله وانی فرێده ن؟

 یا روی ده مم له هاورێ و دۆست وخزمانت كه م،بلێم ئه م كه له شه هیده له بیر مه كه ن! ده لێن مێژوو دوباره بونه وه ی هه یه،به لام من ده لێم ئه م جۆره كه سه مه زنانه دوباره دروست بونه وه یان نیه، مه زنترین وه فا داریتان درێژه دانه به رێباز و بۆچونه كانی تا ده گه ینه ئامانج.  

 یاروی ده مم له خاوه نی ئه و ده سته چه په ل و قێزه وه نانه كه م،كه خاوه نی مێشكێكی بۆگه ن وهه ستێكی ئاژه لی وبیریكی گه نده لی بون، ده لێم: ئه وه چ ده ستێك بوقودره تی ئه وه ی كرد رۆله یه كی قاره مان كه گه نجینه ی ژیانی خۆیو دوارۆژی خێزانه كه ی له پێناو به خته وه ری میله ته كه یدا به خشیبو چ ده ستێك بو قودره تی ئه وه ی كرد به م شێوه دور له مرۆڤایه تیه شه هید بكات؟ ئه رێ قه ت رۆژێك وژدانی ئه م درنده یه له نوستن به ئاگا نه هات؟ كاتێك ئه م درنده یه به به رده رگای ئه م خێزانه لێ تێكچوه دا ره ت ده بێ نابینێ كه حه وت سه رخێزانی سه ربه یه كه وه ناو له دووژوری بچوكی سه ره كۆلانێكی مه سیف كه چون ئه م بێ باوكانه به سه رگه ردانی سه ریان به یه كه وه ناوه ناپرسی گوناهی ئه م خێزانه چی بوو یا هی باوكیان چی بوو؟ ته نها له به ر ئه وه ی له خۆیان وئاغاكانیان ووشیارتر و دلسۆزتر بو بۆ میله ته كه ی؟

 دواجار ده لێم: هه ساوه بێ ئه وهه ناوه ی لێی هاتیته دونیا وه،شه كاوه تربێ ئه ورێبازه ی له پێناوی خۆت به خت كرد،ره ش ترو سه رشۆرتر بن ئه وده ستانه ی ئێوه یان به زولم شه هید كرد،ئێوه ش خه وتان ئارامتر. .  . .  .  

 

khalidherki@chello.  nl

www.  serben.  com