ده‌ست خۆش كاك مه‌ریوان. . نه‌جوا هه‌ولێری


ئه‌وه‌نده‌ی نووسینه‌كانی كاك مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندیم خوێندبێته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی واقعیانه‌ و به‌ زمانێكی پاراو پرسه‌ سیاسیه‌كانی سه‌رگۆره‌پانی كوردستان و ناوچه‌كه‌ شرۆڤه‌ ده‌كات و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ته‌شقه‌له‌ و ته‌شهیرپێكردنه‌ی كه‌ چه‌ند قه‌ڵه‌مێكی دواكه‌وتوی كینه‌ له‌دڵ به‌رامبه‌ری ده‌كه‌ن ئه‌م به‌ڕێزه‌ ئاراسته‌ زانستیه‌ جوانه‌كه‌ی له‌نوسیندا نه‌گۆریوه‌ و ئه‌وه‌ش به‌جۆرێك ناحه‌زانی میلله‌تی كوردی هه‌راسان كردوه‌ كه‌ ته‌نها به‌ هه‌وڵی ناوزراندنی نه‌وه‌ستن،به‌ڵكو به‌ناوی به‌ڕێزیانه‌وه‌ بابه‌ت بۆ سایته‌كان بنووسن، دوای ئه‌وه‌ی جارێك به‌ پیاوی رژێم و جارێك به‌ كۆمۆنیست و جارێكی دیكه‌ به‌پاراستن وه‌سفیان كرد،ئه‌مجاره‌ كه‌سێك به‌ناوی (میر هۆشمه‌ند) له‌سایتی كوردستان پۆست له‌داخی ئه‌وه‌ی گروپێكی (هاوبیری) (میرهۆشمه‌ند) كه‌وتۆته‌ به‌رده‌ستی میلله‌ت و رۆژ له‌دوای رۆژ حزبه‌ ئیسلامیه‌كانی كوردستان له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ریسوا ده‌بن و قوتیله‌ی چراكه‌یان به‌ره‌و كوژانه‌وه‌ ده‌چێت،له‌داخی ئه‌وه‌ی نوسینه‌كانی مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی مه‌ودای درۆ و ئامانجه‌ تیرۆرستیه‌ گڵاوه‌كانی تاقمه‌ ئیسلامیه‌كانی سنووردار كردوه‌ و له‌ گۆشه‌یه‌كی داخراودا گه‌مارۆی داون، ده‌بینم (میر هۆشمه‌ند) جارێكی دیكه‌ هاتۆته‌وه‌
 
به‌وێزه‌ی كاك مه‌ریواندا و ده‌یه‌وێت به‌زۆری زۆرداری كاكی نه‌قشبه‌ندی بهێنێته‌ قسه‌ و باس له‌31ی ئاب بكات كه‌ ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم و موتابه‌عه‌م كردبێت مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی بابه‌تی له‌سه‌ر شه‌ری براكوژی نه‌نووسیوه‌ و زۆرترین نوسینه‌كانی كاك مه‌ریوان له‌سه‌ر ناته‌واوی و كه‌مته‌رخه‌می ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایشی هه‌ولێر و گه‌نده‌ڵیه‌كانی ناو حزب و ئیداره‌ی پارتیه‌ و ته‌نانه‌ت نه‌مبینیوه‌ له‌سه‌ر كه‌موكوڕیه‌كانی یه‌كێتیش بنووسێت و هه‌میشه‌ فه‌سادیه‌كانی ناو راگه‌یاندنی پارتی ده‌خاته‌ به‌رده‌م خوێنه‌ران و له‌چه‌ندین نوسینیدا دزه‌كانی ناو پارتی رسوا كردوه‌ و هه‌رچی نوسینێكی كاك مه‌ریوانم خوێندبێته‌وه‌ جگه‌ له‌ ته‌رح كردنی واقیعێكی تاڵ و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ كێشه‌كانی ناو كوردستان و ئاشكراكردنی ته‌ڵه‌كه‌بازی ئیسلامیه‌ تیرۆرسته‌كان كه‌وه‌ك ئاگری بن كا ده‌یانه‌وێت ده‌سكه‌وته‌كانی میلله‌تی كورد له‌ناو ببه‌ن و حوكمی ئه‌شكه‌وت به‌سه‌ر ئێمه‌ی ئافره‌تان و هه‌موو كوردستاندا بسه‌پێنن شتێكیم تێدا شك نه‌بردوه‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی میلله‌تی كورد بێت و باجی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شی زۆر گران له‌سه‌ر راوه‌ستاوه‌،به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا هاوسۆزی و خۆشه‌ویستی خوێنه‌ران و هاوڕێكانی  مسۆگه‌ر كردوه‌.


له‌كۆتاییدا وێرای ده‌سخۆشیم له‌كاك مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی بۆ نووسینه‌ كاریگه‌ره‌كانی!! به‌ میر هۆشمه‌ندو هاوفكره‌كانی ده‌ڵێم، نه‌ مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د و نه‌ مه‌لا ئه‌نوه‌رو نه‌ سه‌لاحه‌دین به‌هادینی رابه‌رتان به‌فریای تۆ و حزبه‌ له‌رزۆكه‌كه‌ت ناكه‌ون،بڕۆن به‌دوای وڵاتێكی تر و میلله‌تێكی تردا بگه‌ڕێن ئێوه‌ی ئیسلامی گڵۆله‌تان كه‌وتۆته‌ لێژی و شه‌رفرۆشتنتان به‌ نووسه‌ره‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌كان و سوكایه‌تیكردن به‌حزبه‌ كوردیه‌ ره‌سه‌نه‌كان دوا كارتی سوتاوتانه‌،به‌كاری بهێنن و بڕۆن. .