ئه‌ی ناسكتر له‌ په‌ڕی گوڵ. . !! ...  ئه‌ یوب گه‌ڵاڵی

 

پێشكه‌شه‌ به‌ (ئاهه‌نگ بابان)

شارخاموَش وته‌نیایه‌ وه‌ ك ته‌نیایی من. .

ئه‌ ندێشه‌ كان یاخه‌یان گرتووم و

دووباره‌ ته‌نگیان پی هه‌ڵَََچنیوم.

دوێنێی عه‌شق،

 دوێنێی ئه‌ وین،

له‌ وده‌مانه‌ی. .

خووم به‌ شێتی جوانیت گرتبوو.

ساته‌كانی به‌رائه‌ت و

رووچوون به‌ره‌و نهێنییه‌كان.

ئای له‌ ساده‌یی دڵه‌كانمان

له‌ قوڵپی گریانه‌وه‌

تاو ناتاوێ. .

خه‌نده‌ی مردنیان له‌گه‌ڵ خوَ ده‌هێنا،

ئه‌ی مردن. . . .

بوَكوی؟ نازانم نا. . . . .

 چه‌نده‌ به‌ خته‌وه‌ریمان له‌ ئامێز گرت. . .

ئه‌و ده‌مانه‌ی. .

توَ له‌منداڵێكی یاخی بوو ده‌چوی و

منیش وه‌ك توَ له‌ وجود یاخی. . .

هه‌ ردووكیشمان به‌یه‌كه‌وه‌ كوَژانێك بووین.

وه‌ره‌ باوانه‌كه‌م وه‌ره‌. . .

وه‌ره‌ ئه‌ی كیژه‌ جوانه‌كه‌ی هه‌ولێر. .

نا. . نا. . توخوا بمبه‌خشه‌

ئه‌ی شاجوانی هه‌موو دنیا. . .

ئه‌ی په‌ری به‌ هه‌شتی كه‌س نه‌دیو. . .

 (ئه‌ی ناسكتر له‌ په‌ڕی گوڵ)

وه‌ره‌. . وه‌ره‌. .

بڕوابكه‌. .

توَبه‌بێ من شاربزری. .

منیش بێ توَ. .

رێگاكانی ئه‌وێ روَژێی

جێی ژوانمان ناناسمه‌وه‌. . . !!!!!

ayoubgalaly@yahoo. com

6/9/2005

هه‌ولێر