گه‌له‌ری هونه‌ری بابان

له‌نوێترین هه‌نگاوی دا له‌دوای لێكۆلینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌یه‌كی دوورو درێژ ی هونه‌ری به‌ره‌چاوكردنی باری زانستی،بانگه‌شه‌ ده‌كات به‌دروست كردنی نوێترین قوتابخانه‌ی سیرامیك مینیاتۆر به‌ناوی قوتابخانه‌ی مادۆ. .

ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ بۆیه‌كه‌م جاره‌ له‌م سه‌ده‌یه‌دا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند پێكبهێنری و به‌ناوی یه‌كه‌م ئیمبراتۆریه‌تی كوردی بانگه‌شه‌ ده‌دات.

ئه‌م قوتابخانه‌ هونه‌ریه‌ خاوه‌نی رێچكه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌تی بۆ كاركردن له‌بواری سیرامیك بۆ ئینده‌خوازان له‌ناوكایه‌كانی هونه‌ری جیهانی دا. .

قوتابخانه‌ی هونه‌ری سیرامیكی مادۆ له‌لایه‌ن حه‌وت هونه‌رمه‌ندی پرۆفیشناڵی كورده‌وه‌ پێكهاتووه‌،ئه‌م قوتابخانیه‌ ئاوێته‌بوونه‌ له‌نێوان هونه‌ری سیرامیك وپه‌یكه‌ر سازی دا ومامۆستا عه‌لی كه‌مال به‌رێوه‌به‌ری گه‌له‌ری هونه‌ری بابان سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ئه‌م قوتابخانیه‌ ده‌كات و پێشتر له‌ چالاكیه‌كانی دا ئه‌م تیۆره‌ی ره‌نگ پێداوه‌ته‌وه‌وسه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌.

 گه‌له‌ری هونه‌ری بابان