وه رن با تاوانبارانی جینۆسایدئابڕوو به رین وه رن بافرانس ڤان ئانرات له قاوبده ین!  ... ئه میر قادر

فارنس ڤان ئانرات تاوانبار و به شدار له کیمیابار ن و قه تل و عامی که سو کارو ئازیزانمان له سه رده شت و هه ڵه بجه و گه رمیان و دۆڵی جافایه تی و بالیسان و بادیناندا به هه وڵی ناوه ندی هه ڵه بجه و کۆمیته ی به دادگاگه یاندنی فرانس ڤان ئانرات و پارتی سۆسیالیستی هۆڵه ندی دۆستانی گه لی کوردا له ٧-١٢-٢٠٠٤ ه وه له زیناداندایه و تا ئێستا لێکۆڵینه وه ی له گه ڵدا ده کرێت و تا ئیستا چه ندین شایه دو به ڵگه ی له دژ ئاماده کراوه،دانیشتنی سێهه می داداگاکه ی له ڕۆژی ٢-٩-٢٠٠٥ دا له شاری دینهاخ له کاتژمێری ٩:٣٠ دا ده ست پێ ده کات، ئه وه ی شایه نی وتنه خۆپێشاندانه کانی خه ڵکی کوردستان له به رده م دادگاو ئاماده بوونی ژماره یه کی باش له ژووری دادگا وهه روه ها ئاماده بوونی که ناڵه کانی ڕاگه یاندنی هۆ ڵه ندی و کوردی و جیهانی ئه م دادگاییه یان کردبوو به بابه تێکی گرنگ بۆ دۆزی ڕه وای خه ڵکی کوردستان و قوربانیه کان،لافیته کان و وێنه ی قوربانیه کانی کیمیاباران بوون به بابه تی سه ره کی مێدیاکان، ئاماده بوونی ژماره یه کی هه رچی زیاتری خه ڵک له م دادگاییه دا ده توانێت چه ند ده ستکه وتی گرنگی بۆ خه ڵکی کوردستان هه بێت:

١- له م دادگاییه دا فرانس ڤان ئانرات به تاوانی جینۆسایدی خه ڵکی کوردستان داداگایی ده کرێت که دۆکومێنت و به ڵگه کان له هه ڵبجه و دۆڵی جافایه تیه وه هه تا کرمانشان و سه رده شت و ساغبوو نه وه ی ئه م تاوانه وه ک جینۆساید زۆر گرنگه و ده توانرێت ده رگاله به رده م به داگاگه یاندن و زۆر تاوانبارو کارگه ی تردا دا ده کاته وه و ده توانین قه ره بووی زیانه کانی کیمیاباران و ئه نفال بخه ینه ئه ستۆیان ـ

٢- ڕاکێشانی سه رنجی مێدیاکان و کردنه بابه تی دۆزه که مان له کۆمه ڵگای ناو نه ته وه ییدا،دادگای تاوانبار له دینهاخ که به شێکه له دادگای ناونه ته وه یی و به دادگای لاهای ناسراوه گرنگیه کی زۆری هه یه و هه نگاوێکی گرنگه له به ناونه ته وه یی کردنی دۆزی جینۆسایدی خه ڵکی کوردستانداـ

٣- ڕیسواکردنی تاوانباران و ڕژێمه دا پڵۆسێنه ره کان ئێران و تورکیاو سوریا و عێراق به رپاکردنی که مپه ین و هاوپشتی له گه ڵ شاره کانی مهاباد و سنه و سه رده شت و سه قزو مه ریواندا له کوردستانی ڕۆژهه ڵات و که مپه ین دژ به ڕژێمی ئیسلامی ئێران و ئازاد کردنی ده ست به جێی زینادانیه کانو دانه دادگای تاوانباران

وه رن با هه موو پێکه وه ئاماده بین به هه موو ڕه نگو ده نگه کانه وه یه کده نگیمان قوربانیه کانمان ئاسووده ده کات و دوژمنانمان هه راسان ـ

 

کات و شوێنی خۆپیشاندان و دادگا:

کاتژمێر ٩:٣٠


شوێن شاری ده‌نهاخ - پشت سه‌نترال ستاسیۆن



Justitie Gerechtshof

Prins Clauslaan 60

2595 AJ Den Haag



 

ئه میر قادر

هه ڵسۆڕاوی کۆمیته ی به داداگا گه یاندنی فرانس ڤان ئانرات له هۆڵه ند
به رپرسی دۆزی تاوانبارفرانس ڤان ئانرات له ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفالكردن و جینۆسایدی گه‌لی كورد
٠٦٤٧٨١٢٦٥٢ ته له فۆن بۆ زانیاری زیاتر