www.kurdistannet.org

 

وةلآمصك بؤ بوختانةكةي بةناو سامان أةشيد .... لةيلا مؤرياسي

 

سامان رشید ناوێک﴿ ﴾﴿﴿//بۆیه واده ڵێم، چونکه دڵنیام که وای ناو نییه //نوسراوێکیله <کوردستان پۆست>دا بڵاو کردۆته وه٠٠٠ تیایدا کۆمه ڵێک بوختانی کردووه٠٠ بۆیه

 نه متوانی له ئاستیدا بێده نگ بم٠٠ نوسراوه که هێنده خه ته ر ناکه، تێناگه م چۆن کارمه ندانی کوردستان پۆست بڵاویان کردۆته وه٠٠

ناوبراو خۆی به که سێکی له نزیکه وه ئاگاداری دادگایی کردنی سه ددام و دارو ده سته که ی داده نێت٠٠

له وه ڵامیدا ده ڵێم:

١-بوختانی وا بێ سه ر و به ره، هه ر که س له ئاستی خۆیه وه ده توانێ بیکات٠٠بوختانێک که هیچ

به ڵگه نامه یه کی له گه ڵدا نه بێت، جگه له درۆی شاخدار چیتر نییه٠ بوختانێک، به قه ولی سامان رشید

 یه که م سه رچاوه یه کی ئاگاداره< بێ ئه وه ی ئاماژه ی پێ بکات>و دووه م وته کانی سه ددام حسێنه٠

سامان ڕشید، ئه وه له که یه وه وته کانی سه ددام بونه ته که لامی قورئان و له سه دا سه ت ڕاستن و

هیچ غه لو غه شیان تیانییه؟ توخوا شوره یی نییه، که سێکی کوردزمانی وه ک تۆ، پشت به ووته یه کی

دروستکراوی سه ددام ببه ستێت؟؟ وته یه ک که تۆبۆ دروست کردووه و ده ڵێیت وای ووتوه!!!٠

٢- دڵنیات ده که م سامان رشید، که وه کو من و هه موو ئێراقییه ک ته نها و ته نها له ڕێگه ی میدیای

جیهانییه وه و ته نها له ڕێگه ی شاشه ی ته له فزیۆنه وه سه ددامت بینیوه٠٠

نه ک که سێکی وه ک تۆ، به ڵکه کامێرای هیچ ته له فزیۆنێکی کوردی، ڕێگه ی نه درا، ئه و شانۆیی

دادگایی کردنه ببینێت،، چما تۆ؟؟؟ئه و پرسیارو پرسیار کارییه ی که له ڕابردوداو له دوای گیرانی

سه ددامه وه له گه ڵیدا کراون٠ ئه وه نه ک جه نابت، به ڵکه هیچ سه رکرده یه کی کوردو سه رکرده یه کی

تری ئێراقی ئاگاداری نه بوون و هیچ ده رباره ی نازانن، ته نانه ت له داهاتوشدا ئاگاداری نابن٠٠ئیتر

 جه نابت چۆن ئاوا له نزیکه وه ئاگاداریت؟؟ ئه وه خوا ده یزانێ٠٠٠

هه ر بۆ زانیاریت هیچ ئێراقیه ک نازانێ سه ددام و دارو ده سته که ی له کوێ به ند بوون و له کاتی ئێستادا له کوێ به ندن؟؟

٣- نوسیوته تۆ وه ک که سێکی نزیک و ئاگادار له ڕه و تی لێکۆڵینه وه و دادگایی کردنی ئه و

 تاوانبارانه وه٠٠

ئای که نزیک نیت و ئاگادار نیت سامان ناو٠٠ به دڵنیاییه وه ده ڵێم، ئه گه ر < سه ته لایت>ت

نه بووبێت، ئه وا کوڕی باش سه ددامت نه بینیوه و بۆیان گێراویته ته وه، که ڕێڕه وی لێکۆڵینه وه که

 < به قه ولی خۆت>چۆن بووه؟

٤-نوسیوته به پێی سه رچاوه یه کی نزیک و ئاگادار٠ به بێ ئه وه ی ئاماژه ی پێ بکه یت٠٠کوڕی باوکم

هه مو که س ده توانێت سه دان بوختانی وا، نه ک بۆ سه رکرده کورده کان، به ڵکه بۆ مردووه کانیش

دروست بکات٠٠ کورد ده ڵێ< ده مه له چیت که مه>٠٠تۆ یان هه ر که سێکی بوختان که ری تر، ده توانێت،

 له ئه مڕۆوه سه دان بوختانی وا بێ به ڵگه دروست بکات٠٠ بۆ ئه و مه به سته، ته نها پێویستی

 به کۆمپیته رێک هه یه، که بتوانێ چاپی بکات٠٠ بوختان دروست کردن لێی ئاسانتر نییه٠ به تایبه تی،

گه رده ستێکی له ّشته وه بێت بۆ یارمه تیدانی٠٠ ئه گه ر جه نابت، ناوی سه رچاوه که ت بوتایه،،ئه وا

به هه ر حاڵ٠ئه گینا، به س بوترێت< به پێی سه رچاوه یه کی نزیک، ئه وه ببوره،، جگه له بوختان چیتر نییه٠

٥-سه ددامێک، که بکوژی ١٨٢ هه زار کورد بێت، له هه ڵمه تێکی وه ک ئه نفاله به دناوه کاندا، بکوژی

٥٠٠٠ خه ڵکی بێ تاوانی هه ڵه بجه ی شه هید بێت، کاول که ری زیاد له ٤٥٠٠ دێهاتی کوردستان بێت،بکوژی

٨٠٠٠ بارزانی بێت،خاوه نی سه دان و بگره هه زاران گۆڕی کۆمه ڵ کوژ بێت٠٠٠ ئه گه ر له دادگایی کردنیدا

<ئه مه ئه گه ر وای دابنێین ڕویدا>تاوان بخاته پاڵ هه ر که سێک<ئیتر گرنگ نییه کێ بێت>، هی

ئه وه یه،

که سێکی کوردزمانی وه ک تۆ، یان هه ر کوردێکی تر، باوه ڕی پێبکات٠ هی ئه وه یه قسه کانی ببێته

که لامی قورئان و ئاماژه ی پێ بکرێت؟؟ ده بێت نه ک تۆ، هه ر که س لا ئاستی خۆیه وه،،

< جڕتی دوو زه ردێنه>بۆ هه ر قسه یه کی سه ددام لێبدات، له هه ر دادگایی کردنێکیدا ده یکات٠٠٠ سه دام که سێک نییه، باوه ڕبه قسه کانی بکرێت ٠٠چما گه ر، ئه و که سه به داخه وه ده ڵێم، وه ک تۆ کوردزمان بێت٠

٦- جه نابت سامان رشید ناو، و ئه و سه رچاوه یه ی ناوت لێ ناو سه رچاوه یه کی نزیک٠٠ خۆزگه، هێنده کوڕی باش بونایه و خێریشتان ده گه یشت، به سه رجه م کورد و که س و کاری ئه نفال کروه کانتان بوتایه که ئاخۆ سه دام له کوێ زینده به چاڵی کردون٠٠چونکه گه ر جه نابتان، هێنده، له و دادگایی کردنانه وه نزیک، ئه وه ده کرێت، ئاگادار بن که چی وتووه؟ من وه ک که سێکی خاوه ن ئه نفالکراو سوپاستان ده که م که پێم بڵێن،

چونکه جه نابتان و سه رچاوه که تان زۆر نزیکن له و دادگایی کردنانه وه٠

٧- ئه وه ی که زۆر جێگه ی سه رنجه ودرۆ و بوختانی ئه و نوسینه ده رده خات، ئه وه یه،

 که سوبحانه ڵڵا، ئه وسه ر چاوه یه، ته نیا شته خراپه کانی ئه و دادگایی کردنانه ده زانێت، و ئاگاداری هیچ لایه نێکی پۆزه تیف نییه، بۆ نمونه سه ددام وتبێتی، که ئاخۆ ئه نفالی چۆن ئه نجام داوه٠

٨-سامان ناو و سه رچاوه نزیکه که، که ئه وه نده باوه ڕیان به < که لامه قورئانیه بێ غه ل و غه شه > که ی سه دام هه یه،خۆزگه مادام ئه وه نده له و دادگایی کردنه وه نزیکن، پێتان ده وتین و بۆشتان ڕوون ده کردینه وه ئاخۆ سه دام له ڕادیۆوه، یان له ته له فزیۆنه وه بیستویه تی، که هه ڵه بجه کیمیا باران کراوه٠٠یان ڕه نگه سامان و سه رچاوه نزیکه که بزانن،ئه شێ سه ددام له ڕۆژنامه دا خوێندبێتیه وه٠

چونکه ئه و< سه دامه ڕاستگۆ به سته زمانه> به به ر چاوی میدیای دنیاوه ووتی< شتێکی وام به رگوێ

که وتووه و بیستومه>٠٠ جا به حوکمی ئه وه ی سامان زۆر ئاگادار و نزیکه، ئه وه ده کرێت بزانێت،

 که ئاخۆ سه دامی ڕاستگۆله کوێوه بیستویه تی؟گه ر له نوسراوێکی تریدا ئه وه ڕوون بکاته وه،

 ئه وا سوپاسی ده که ین٠

دواجار ده ڵێم : پێم سه یره که کارمه ندانی کوردستان پۆست، چۆن نوسراوی وا دروستکراو بوختانی وا،

بڵاو کردۆته وه و بڵاوی ده که نه وه ٠٠بوختانێک ئه وه به گوێی خه ڵکیدا ده دات، که قسه کانی سه دام

 بۆ به رگری کردن له خۆی کردونی یان ده یان کات،، ئه وا سه د ده رد سه ت ڕاستن<به قه ولی سامان>٠

گه ر حه زده که یت، سامانه فه نی، ئه وا له به یانییه وه ده یان بوختانی وا، نه ک بۆ سه رکرده کوردییه کان، ئه وا بۆ تۆ یان بۆ هه ر که سێکی تر ده ته وێت، به ناوی < به پێی سه رچاوه یه کی نزیک و ئاگادار>ده یان بوختانی وا بڵاو ده کرێته وه٠٠

چی ده ڵێیت، گه ر به یانی بوترێت، به پێی سه رچاوه یه کی ئاگادار، سه دام وتویه تی سه رکرده

 کوردییه کان وتیانه به سه دام، تا کیمیایی بکات به سه ر هه ڵه بجه دا٠٠ ئایا ده بێت، تۆ و خه ڵکانی تر باوه ڕ به بوختانی وا بکه ن؟؟ بێگومان ٠٠ نا٠٠ ده بێت، تۆ و هه ر کوردێک له ئاستی خۆیه وه،

 هه ر چی قسه یه که که به ناوی سه ددامه وه بڵاو ده کرێته وه یان ته نانه ت گوێشی لێبێت،

که سه دام ده یڵێت، ئه وا بێ سێ و دوو، بڵێ وانییه و جڕتی بۆ لێدات٠

من به ویژدانت سوێندت ده ده م، با وه ڕت به سه ددامه، که بیستویه تی هه ڵه بجه کیمیا باران کراوه؟؟ خۆ به به رچاوی هه موو دنیاوه، خۆی لێ بێ به ری کرد٠٠ جا ئه گه ر، به پێی سه رچاوه نزیکه که ی

 جه نابت بێت، ئه وه ده بێ نه ک تۆ، به ڵکه هه موو کورد باوه ڕی پێ بکات٠٠ یان ده بێت جه نابت،

 مه قاله یه ک بنوسیت و هه وڵ بده یت وجه خت له وه بکه یت، که سه رجه م کورد با وه ڕی پێ بکه ن٠٠ چۆن له مه قاله که تدا داوا له سه رجه م کوردده که یت، با وه ر بهێنن، که چی ده رباره ی بارزانییه کان وتوه، ئا واش ده بێ، هه وڵ بده یت، که قه نا عه ت به خه ڵکی بهێنیت، تا به وه ڕ به سه دام بکه ن،

که بیستویه تی هه ڵه بجه کیمیا باران کراوه٠٠ نه ک به فه رمانی ڕاسته وخۆی ئه وبووه چونکه

 نه به قه ولی تۆ<سه رچاوه یه کی ئاگادار وتویه تی> به ڵکه هه موومان له سه ر

 شاشه ی ته له فزیۆن بینیمان و گوێشمان لێی بووکه وا به رگری له خۆی کرد٠٠

بۆیه داوا له کارمه ندانی ناو براو و سه رجه م کارمه ندانی سایته کانی تر ده که م، که له مه ولا، هه ر

بوختانچییه ک ویستی که سێکی ناودار یان ته نانه ت گه ر ناوداریش نه بێت، له که دار بکات

< سه رکرده،ئه ندامی حیزب، نوسه ر، یان هه ر که سێکی سا ده بێت> ئه وا، گه ر به ڵگه نامه ی

 له گه ڵدا نه بێت،،سو ک و باریک بیخه نه ته نه که ی خۆله که وه٠٠ و بڵاوی نه که وه٠

 گه ر وا نه که ن، ئه وا ده بێته مۆد و هه ر که س له ئاست خۆیه وه، وه ک سامان ناوه که، ده توانێت

 بکه وێته بوختان کردنی بێ مانا٠٠٠ بیریشمان نه چێت، که دوژمنانی کورد ده توانن زۆر به ئاسانی و

به ناوی جۆراوجۆره وه، سه دان له و بوختانانه بڵاو بکه نه وه٠٠ وه ک مه سه له ی فایله کانی لێدێت٠٠

هه رچه هه ڵده ستا فایلێکی پێبوو، له کاتێکدا، هیچ که س له گرتنی مۆڵگه جاسوسیه کانی ڕژێمدا

له به غداد نه بوو٠٠ دیاره ناشکرێت پاساو بهێنرێته وه که گوایه له که رکوکدا به رده ست که وتون٠

چونکه له ڕزگارکردنی یه که می که رکوکدا هیچی له وجۆره به رده ست نه که وت، ئیتر بۆ ده بێ

 له ڕزگارکردنی دووه مدا به رده ست که وتبێتنن< دیاره حکومه ت دڵی باش بووه، وتویه تی کورده کان

گوناهن، جاری یه که م له غافڵ که رکوکیان ڕزگار کرد هیچ فایلی خراپیان ده ست نه که وت،ئیتر ئه بوو

 به سته زمانه، هه ندێک فایلی هێنایه ناو مۆڵگه کانی، ووتی به ئه گه ر ئه مجاره که رکوکیان ڕزگار

 کرده وه ده ست به تاڵ نه بن>٠٠

سامان رشید ناو، دڵنیا به، به و جۆره نوسینانه ت، جگه له خزمه تی دوژمنانی کورد، خزمه ت به که س

 ناکه یت٠بگره به و کاره نه په سه نده ت پارێزگاره کانی سه ددام فێرده که یت، که چۆن سه ددام

 بێ به ری بکه ن و تاوانه کان بنێنه ئه ستۆی کورد خۆی٠بۆیه داوام له کارماندانی سایته کان ئه وه

 که زۆر ره چاوی ئه وخاڵه ترسناکه بکه ن، که هیچ بڵاو نه که نه وه، که به دور یان نزیک بۆنی

 به رگری کردنی له سه ددام لێبێت یان یارمه تی ئه وه بدات که سه ددام بێبه ری بێت و کورد خۆی تاوان باربێت، چونکه مێژوو نه فره ت له و جۆره که سه نه و بیر و باوه ڕانه ده کات، که له ملیارێکدا

یه ک به رگری له سه ددام بکات، یان شانی سوک بکات٠

ئه م نوسینه م به رگری کردن نییه، له که س، به ڵکه دژایه تی کردنی بوختانه، که خزمه ت به دوژمنان

 بکات٠٠

ئه مه ش یه که مجاره که ده نوسم، چونکه ئه و بوختانه ناخمی هه ژاند، که ئاوا سه ددامی دوژمنی

سه رسه ختی کورد، قسه کانی ببێته که لامی قورئان و کوردزمانێک ئاماژه ی پێ بکات، تا قه ناعه ت

 به کورد بکات، که سه دام ڕاستی گوتووه

٠من وه ک کوردێک ڕشانه وه م به و جۆره نوسیینانه دێت٠