www.kurdistannet.org

 

نامةيةكي كراوة لةمةأ ئالآي ئصراق، بؤ بةأصز مةسعود بارزاني... أزطار طولَةباخ

 

له یه کێک له ڕۆژه کانی به ستنی کۆنگره ی< ئاشتبوونه وه و لێبووردن>دا، پاش ئه وه ی عه ره بێکی شۆڤێنی، ئه وانه ی چاویان به ئاڵای کوردساتانا هه ڵنایه ت، گله یی و گازنده ی ئه وه ی لێکردن،

 که گوایه جه نابی، له هه ولێری پایته خت وته نانه ت له هۆڵی کۆنگره شدا، جگه له ئاڵای کوردستان، که دیاره مه به ستی له ئاڵای ئێراق بوو، ئاڵای تری نه بینیوه!٠ ئه وه بوو به ڕێزتان زۆر دڵخۆشکه رانه، به توندی و به ڕاشکاوی وه ڵامتان دایه وه، به وه ی که ئاماده نین ئاڵایه ک هه ڵبکه ن، که له سایه یدا، تاوانی وه ک ئه نفال، کیمیاباران، بارزانی بێ سه ر و شوێن کردن، ته عریب، ڕاگواستن، پاکتاوی

 نه ژادی،زیندانی، کاول کردنی دێهاته کانی کوردستان و چه ندین تاوانی تر ده رهه ق به کورد ئه نجام درابێت٠ دیاره هه ر تاکێکی کورد به و هه ڵوێسته تان دڵشاد بوو، به وه ی سه رکرده یه کی کورد ئاوا ڕێز له ئالای کوردستان ده گرێت و ئاماده نییه ئالای ئه نفال به رز بکاته وه ٠

ئه و هه ڵوێسته تان له لایه ک و، هه ندێک لێدوانتان له لایه کی تره وه، وه ک <ڕازی نه بوون به فیدڕاڵی پارێزگاکان، ڕازی نه بوون به ئێراقێکی نافیدڕاڵی و٠٠٠٠هتد>، بونه ته و ده بنه مایه ی نیگه رانی عه ره ب به گشتی و عه ره بی ئێراقی به تایبه تی، به وه ی که گوایه بۆنی جیابونه وه ی لێدێت ٠ دیاره ئه مه

 سه ر باری ئه وه ی که به ڕێزتان و به ڕێزی سه رکرده یه کی تری حیزبێکی زلهێزی تری هه رێم،

زۆر ڕاشکاوانه و له زۆر بۆنه و لێدواندا، چه ندیه جار ئه وه تان دوو پات و چه ند پات کردۆته وه، که جیا بوونه وه تان ناوێت و دروشمی پێکه وه ژیانتان له ئێراقدا به رز کردۆته وه ٠

هه ر له کۆنگره ی ناوبراودا و له وه ڵامی ئه وعه ره به بوغز له دڵه دا، پێشنیاری ئه وه تا ن کرد،

 که ئاڵایه کی تازه بۆ ئێراق دروست بکرێت، تاوه کو ئێوه ش بتوانن شان به شانی ئاڵای کوردستان به رزی بکه نه وه ٠ئه وه بوو ئه نجومه نی حوکم<هه ڵوه شاو> جاڕی دروست کردن و ته واو بوونی ئالایه کی تری بۆ ئێراق داـ به ڵام ئه وه ی جێگه ی سه رنجه، ئاڵای تازه دروست کراو هیچ که س دانی خێری

پیا نه نا، به ئه ندامانی ئه نجومه نی حوکمیشه وه٠عه ره به کان < شیعه و سوننه> هه ر زوو ناڕه زایی خۆیان پیشان داـ

 به ڕای من په سه ند نه کردنی ئاڵا تازه دروست کراوه که ده گه ڕێته وه بۆ سێ هۆ ی بنه ڕه تی:

١-خودی ئاڵا تازه دروست کراوه که هیچ ڕه ونه ق و شان و شه وکه ت<هیبه> ی نه بووـ

٢-عه ره به کان<شیعه و سوننه> به گشتی و به شێکی کورده کانی هه رێمی کوردستان، ئاڵای تازه یان لا په سه ند نه بوو، چونکه ڕه نگی زه ردله ئاڵای ناوبراودا به حساب هێمایه ک بوو بۆ کورد٠ عه ره به کان به دڵیان نه بوو، چونکه به ناڕه وا و نا په سه ندی ده زانن، که ئاڵای ئێراق

هێمایه کی بۆ کورد تێدابێت<ئه نجا ئیتر هێماکه هه رچییه ک بێت> و به شه که ی تری هه رێمی کوردستانیش هه ر به ناپه سه ندی ده زانی،چونکه ڕه نگی زه رد، ڕه نگی پارتێکی نه یاره٠پێ ده چێت

ڕه زامه ندی نوێنه ره كه ی پارتیش بۆ ئاڵای دروست كراو هه ر بگه ڕێته وه بۆ ڕه نگه زه رده كه.

٣- عه ره به کان <شیعه و سوننه> ویستیان به هه ر نرخێک بێت، ته حه ددای ئه و <ته حه ددایه ی > به ڕێزتان بکه ن، که ئاماده نین ئاڵای ئه نفال وکیمیا باران به رز بکه نه وه تاوه کو به ئێراقییه کان به گشتی وکورد به تایبه تی بڵێن، که قسه،قسه ی ئه وانه و ئه وان ده توانن به ڵێن وته حه ددای سه رکرده ی کورد له زه وی بده ن٠٠٠ ئه نجا ئاخۆ چه ند له وه دا سه رکه وتوو ده بن، ئه وه جێده هێڵین بۆ ڕۆژگار!!٠

من به ش به حاڵی خۆم ئاڵا تازه دروست کراوه که م لا په سه ند نه بوو، به ڵام نه ک له به رئه و

 هۆیانه ی سه ره وه، به ڵکه له به ر ئه وه ی که به شێکی زۆری ته رخان کرابوو، بۆ ئاماژه کردن

به ئیسلام< به ڕه نگه سپی و ده مه مانگ <هیلال>ه که ی >٠چونکه پێویست ناکات ئاڵا ئاماژه به دینی ووڵاتێک بکات ٠

 له و کاته وه ی که ئه و ته حه ددایه تان <به رز نه کردنه وه ی ئاڵای ئه نفال> پیشاندا، عه ره به کان به شیعه و سوننه شه وه، ژێر به ژێر وبێ ئاگاداری ئێوه کار بۆ ئه وه ده که ن و له پلانی ئه وه دان، که چۆن ئاڵای ئه نفال به سه ر ئێوه داو به سه ر هه رێمی کوردستاندا به زۆر بسه پێنن ٠

یه کێک له خه سڵه ته کانتان وه ک سیاسیه ک ئه وه یه، که لێدوان و به ڵێن که م ده ده ن، دیاره

به بۆچونی من بۆ ئه وه یه، تا بتوانن ئه و به ڵێنه ببه نه سه ر یان له ئاست به رپیرسیارێتی ئه و لێدوانه دا بن، که ده یده ده ن، که دیاره ئه وه بۆ خۆی سیفاتێکی باشی سه رکرده یه، به واتایه کی

کورده واریانه، سه رکرده ده بێ ده ست بداته به رێک، که بتوانێت بیهاوێژێت ٠

ئه نجا ئا لێره دا پرسیار ئه وه یه :

ئاخۆ تا چه ند به ڕێزتان له ئاست به رپرسیارێتی ئه و ته حه ددایه دا ده بن، که به به ر چاوی میدیای کوردی، عه ره بی و نێوده وڵه تییه وه کردتان؟

ئاخۆ به ڕێزتان ئه و به ڵێنه ده به نه سه ر و ئاماده نابن ئاڵای ئه نفال و کیمیا باران به رز بکه نه وه، تاوه کو ئاڵایه کی تازه بۆ ئێراق دروست ده کرێت؟٠ یان ئاخۆ جارێکی تریش ته حه ددای سه رکرده یه کی کورد له ئاست ویست و ئاره زوی شیعه و سوننه دا بێ مانا ده بێت وجارێکی تر ئاڵای ئه نفال

 ده سه پێنرێته وه به سه ر ماندا که پێش چه ند مانگێک له به شێکی هه رێمدا دژی هه ڵکردنی بووین؟٠

 من وه کو کوردێک، دڵنیاشم چه ند ملیۆن کوردی تر، ئاواته خوازن و، چاوه ڕوانی ئه وه شتان لێده که ن و چاوه ڕوانیشن، که به ڕێزتان له ئاست ئه و ته حه ددایه بن و ئه و به ڵێنه ی خۆتان ببه نه سه ر و

 ڕێگه نه ده ن له ژێر هیچ بیانو و فشارێکدا ئه ڵا ی ئه نفالتان پێ به رز بکه نه وه ٠

 له مه ڕ ئه و ڕاستیانه ی سه ره وه پێشنیارتان بۆ ده که ین که :

١- ڕاپرسییه ک له ناو جه ماوه ردا ئه نجام بده ن، تابزانن چه نده ی جه ماوه ر له دژی هه ڵکردنی ئاڵای ئه نفالن ٠

٢- جارێکی تر پێشنیار بکه نه وه، تا ئاڵایه کی تازه بۆ ئێراق دروست بکرێت ٠

٣-سه رۆکایه تی ئه نجومه نی وه زیرانی هه رێم، داوایه کی فه رمی<ڕه سمی> ئاراسته ی ئه نجومه نی وه زیرانی ئێراق بکات و تیایدا داوای گۆڕین ئاڵای ئه نفال بکات و داوای دروست کردنی ئاڵایه کی تازه بکات ٠ئه گه ر به فه رمی داوایه کی له و جۆره بخرێته به رده م سه رۆکایه تی وه زیرانی ئێراق، ئیتر ئه و کاته ناچار ده بن، که به فه رمی وه ڵام بده نه وه ـ که وه ڵامیشیان دایه وه، ئه وکاته بیانووی ڕه سمیان بۆ نه گۆڕینی ئاڵا ئاشکرا ده بێت و ئیتر ئه و کاته ده توانن بێ سڵ کردنه وه، ئه و وه ڵامه به سه رتاسه ری جه ماوه ری کوردستان رابگه نن ٠

٤- پرسیار له لێپرسراوه عه ره به ئێراقییه کان< شیعه و سوننه> بکرێت، تا تاکه یه ک <مبرر> تان بۆ هێشتنه وه و نه گۆڕینی ئاڵای ئه نفال وه ک ئێستای< ته نیا ئه وه نه بێت که الله اکبر ه که ی له ده ست و خه تی سه ددامه وه بوه به خه تی کوفی>تان پێ بلێن ٠عه ره به کان تێبگه یه نرێن، که ئاڵای ئێراق شتێکی ئاسمانی وا پیرۆز نییه، تا گۆڕین و ده ستکاری کردنی نه شیاو بێت ٠

هاوکات ده بێت عه ره به کان تێبگه یه نرێن، که هێشتنه وه و نه گۆڕینی ئاڵای ئه نفال، سوکایه تی کردنه به کورد و به و هه موو ئه و قوربانیانه ی که کورد له دژی ڕژێمی به عسی گۆڕ به گۆڕ داونی ٠ سه ر

 له نوێ برین کولاندنه وه و وه بیر هێنانه وه ی ئه نفال، کیمیاباران، بارزانی بێ سه ر و شوێن کردن،

ته عریب، ڕاگواستن و پاکتاوی نه ژادیه ٠

٥- ئه گه ر ئاڵایه کی تازه بۆ ئێراق دروست کرا< که من به ش به حاڵی خۆم بڕوام نییه دروست بکرێت>، ئه وا ته نها له سه ر بینای په رله مان و بینای ئه نجومه نی وه زیرانی هه رێمدا به رز بکرێته وه ٠ نه ک وه کو حکومه ته که ی سلێمانی زیاد ڕه و<افراط>ی تیا بکرێت و له سه ر مێزی هه ر لێپرسراوێک،

سه رۆک فه رمانگه یه ک، به ڕێوه به ره کان و به ڕێوه به ره کانی قوتابخانه کان به رز بکرێته وه ٠چونکه گه ر ته نها له سه ر بینای ّپه رله مان و ئه نجومه نی وه زیرانی هه رێمدا به رز کرایه وه،

که به رزترین ده سه ڵاتن له هه رێمدا، ئه وا ئه وه ئاماژه کردنێکی ته واوه به وه ی که کوردستان

سه ر به ناوه ند<به غداد>ه وجیانییه له ئێراق٠ به وکاره چاوی مرۆفی کورد و منداڵی کورد زیاتر به ئاڵای کوردستان ئاشنا ده بێت وه ک له ئاڵای ئێراق ٠

له کۆتاییدا سه رجه م جه ماوه ری کورد چاوه ڕوانی هه ڵوێستی جوامێرانه تانن ٠٠٠

 ڕزگار گوڵه باخ / به رلین