www.kurdistannet.org

 

ديوي ئةو ديوي سةردانةكةي عة للاوي بؤ هةرصمي كوردستان .... أزطار طولَةباخ

 

جێگه ی سه رنجه، که یه که م سه ردانی الیاور و عه للاوی بۆ ده ره وه ی به غداد، بۆکه رکوک و هه رێمیکوردستان بوو!ئه مه له کاتێکدا شار و شارۆچکه کانی ناوه ڕاست و خواروی ئێراق گرژی و کێشه یان تێدایه ٠

الیاور ویستی به گوێ ی خه ڵکیدا بدات که عه ره به هاورده کان ده ر ناکرێن وله کاتی ئێستاشدا هیوای گه ڕانه وه ی کورده ئاواره کان نییه!٠عه للاویش ویستی حکومه تی هه رێمی کوردستان بێ مانا بکات، به وه ی سه ردانی سه رۆکی حیزبه زلهێزه کانی هه رێمی کرد ٠

سه رکرده عه ره به کانی ئێراق<شیعه و سوننه>و لێپرسراوی هاوپه یمانان ئه وه ده زانن و لاشیان ئا شکرایه، چۆن چۆنی سه رکرایه تی کورد ئیغرا و نابینا ده بێ،که ی یه کێکیان <یان نوێنه رێکیان > بچێته خزمه تی سه رکرده یه کی کورد٠چونکه ده زانن به و کاره له خشته بردن و هه ڵخلیسکانی سیاسی زۆر ئاسانتر ده بێت وتێده گه ن که ده سه ڵاتی سه رکردایه تی کورد چۆن له حاڵه تێکی ئیجابییه وه، ده کرێت بۆ حاڵه تێکی نائیجابی<مه به سته که ی ئه وان> بگۆڕدێت٠ئه وکاته ی سه رکردایه تی کورد ئاوا ئیغرا ده کرێت، ئا وا ئیتر چیدی بیر له ڕۆڵی حیزب، ئه ندامه کانی،لێپرسراوی یاسایی وحکومه ت ناکاته وه و به ته نیا به ڵێن ده دات، وه ک ئه وه ی خودی خۆی هه موو شتێک بێت و که سانی تر ته نیا مل که چی و قبووڵکردنیان له سه ر بێت٠له جۆره دانیشتنانه دا یان باشتربڵێین میوانداریا نه دا سه رکرده ی کورد بێ پرسیارکردن به هیچ ئۆرگانێکی حکومی بڕیاری خۆی ده دات و دڵی سه رکرده ی میوان ڕازی ده کات، وه ک ئه وه ی ده یه وێت٠دوای ئه وه هه رچی ئۆرگانی حکومی و جه ماوه ریشه، ئه وه ته نها قبووڵکردنی بۆ ده مێنێته وه ٠

ئه م جۆره کارکردنه ی سه رکردایه تی کورد زاده ی یان خه سڵه تی سیاسه ت کردنی شاخه٠ چونکه

 له شاخ ئه و خاوه نی یه که مین و دواهه مین بڕیار بووه و پێشمه رگه ی قوڕ به سه ر ته نیا خۆبه کوشت دانی له سه ر بووه٠له ئێستای ژیانی شار و حکومه ت کردندا هه مان ڕه فتار په یڕه و ده کاته وه و حکومه ت کردن ده گۆڕێت بۆ حوکم کردن.له وسای شاخدا حیزبێک و له ئێستای شاردا حکومه تێکی له بن ده سته ٠له وسای شاخدا هێزی پێشمه رگه پابه ندی هه موو بڕیارێکی سه رکرده بوو، ئێستاش هه ر به هه مان نه غمه کارده کات و ده یه وێت نه ک هه ر هێزی پێشمه رگه ی ناوچه که ی ژێر ده سه ڵاتی، به ڵکه جه ماوه ره که شی پا به ندی به ڵێن، لێدوان و بڕیاره یه ک لایه نییه کانی میواندارییه که ی بن٠ئه و بڕیارانه ی که زۆربه ی حاڵه تدا دڵی میوان ڕازی ده کات، وه ک له دڵ و خواستی جه ماوه ر٠ئه نجا ئه وه ی جێگه ی داخه ئه وه یه، هه ندێک له و بڕیار و به ڵێنانه ی ئه و میواندارییه، که له گه ل خواستی جه ماوه ردا نه گونجێن، وه نه بێت بۆ ساته وه کتێکی دیاریکراو زیانیان هه بێت و ئاسه واریان نه مێنێت، نا٠٠ به ڵکه له زۆرجارداپه یوه ندیان به چاره نوسه وه هه یه و ده بێت میلله ت باجه که یان بدات٠

ئه نجا ئاخۆ هه ڵوێستی ئێمه له ئاست ئه وانه دا ده بێت چۆن بێت؟ئاخۆ ته نها له پاڕانانه وه و دوعاکردندا چه قبه ست ببێت به وه ی دڵیان باش بێت و چیدی هه نگاوه تری وا نه نێن؟یان ئاخۆ هیوا خواستن بێت، به وه ی چیدی هیوا بڕاو نه بین؟ئه گه ر هه ڵوێستمان ته نها ئه وه بێت، ئه وا ئه وه

هه ڵوێستێکی نا له باره و مانای ئه وه ده گه یه نێت، که تێگه یشتنمان له وه وه سه رچاوه ی گرتووه،

 که حیزب ده مڕاستی ئێمه ش و نه ته وه شه و چی بوێت وا ده کات٠به وه کارێک ده که ین،که هه موو بڕیاره کان سه رچاوه که یان سه رکرده وه یان له باشترین حاڵه تدا حیزب ده بێت٠

پێش ئه وه ی باس له وه بکه ین، که به چ ئاراسته یه ک کار بکه ین، با پرسین ئاخۆ دیوی شاراوه ی سه ردانه کتو پڕیه که ی سه رۆکی وه زیرانی ئێراق کامه یه و ئاخۆ ئامانجی ڕاسه قینه ی ئه و سه ردانه چی بێت؟

عه للاوی سه ردانه که ی کرد بوو به دوو قۆناغه وه، جارێک بۆ هه ولێری پایته خت و جارێک بۆ

 قه ڵا چوالان<پێ ده چێت حسابی پایته ختی بۆ ئه وێش کردبێت>:

به بۆچونی من ئامانج له س هردانه که ی عه للاوی ئه مانه ن:

 سه ردانه که ی بۆ هه ولێری پایته خت

١-بێ مانا کردنی ڕۆڵی حکومه تی هه رێم، به وه ی گوێی له بارزانی گرت و چاوی به و که وت، پێش ئه وه ی چاوی به سه رۆکی حکومه تی هه رێم بکه وێت٠ چونکه وه ک ئسوڵی ئیداری ده بوایه کاره کانی ئه و واته عه للاوی له گه ڵ سه رۆک وه زیرانی هه رێمدا بوایه، نه ک له گه ڵ سه رۆکی حیزبی

 ده سه ڵاتدار له و ناوچه یه دا، به وه ی ئه وسه رۆک وه زیرانه، وه به سیفه تی سه رۆک وه زیران هاتبوو٠

٢-تا بتوانێت قه نا عه ت به بارزانی بکات، تا له ناوچه کانی ژێر ده سه ڵاتی ئه ودا، جارێکی تر ئاڵای ئه نفال و کیمیاباران،به رزبکرێته وه وئه و ته حه ددایه ی کاتی خۆی بارزانی له کۆنگره ی<ئاشتبوونه وه ی لێبووردندا>دا له دژی ئالای ناوبراو پیشانیدا بشکێنێت و جه ماوه ری کورد ببینن که چۆن له داهاتودا ئالای ئێراق له سه رتاسه ری هه رێمی کوردستاندا ده شه کێته وه٠

٣-تاهێزێکی زۆری پێشمه رگه ی کوردستان بخرێته ژێر ده سه لاتی وه زاره تی به رگری ئێراقه وه، تا بتوانن له خامۆشکردنه وه ی عه ره به تێکده ره کانی شار و شارۆچکه کانی ناوه ڕاست و خواروی ئێراقدا به کاریان بهێنن٠ جا ئه گه ر کوژران، ئه وا جه نابی عه للاوی زه ره ری نه کردووه، چونکه کوردن، خۆ ئه گه ر نه شکوژران و خوای کرد، عه ره به کانیان بۆ خامۆش کردن، ئه وا ئه وه سوپای ئێراق کردویه تی نه ک کورده کان٠وه به سه رکه وتن بۆ جه نابی عه للا وی وه ک سه رۆک وه زیران

 ده نوسرێت، که گوایه ئیرهابی بنه بڕ کردووه٠

له لایه کی تره وه، دروستکردنی ڕق و کینه ی زیاتر له نێوانی کورد و عه ره به کاندا به شیعه و سوننه شه وه٠که خۆی له خۆیدا بۆهه ڵبژاردنی داهاتووی ئێراق سوود به خش ده بێت، ئه گه ر ڕاپرسیه ک بکرێت، به وه ی ئا خۆ عه ره به کانی ئێراق به فیدڕاڵی رازی ده بن٠ یان نا ٠

٤-گه ر له داهاتودا، یه که م کارپێکردن<تطبیق>ی یاسای ئاسایشی نیشتمانی، له هه رێمی کوردستاندا یان له هه ر جێیه كت ترێ عێراقدا بێت، ئه وا هێزی پێشمه رگه ی کوردستان ئاماده بێت به ناوی سوپای ئێراقه وه، ئه وکاره ئه نجام بدات٠

٥-دروست کردنی ناکۆکی له نێوان سه رکرده کورده کاندا، به وه ی له یه کاتدا هه وڵی بینینی هه ردوکیانی نه دا٠٠ گه ر عه للاوی نیه تێکی تایبه تی به وه نه بووبێت، ئه وا بێگومان هه وڵی ده دا که هه ردوکیان پێکه وه و له وه ک کاتدا و له وه ک جێگادا ببیبێت٠به بۆچونی من، عه للاوی وه ک سه رۆک وه زیران هیچ پێویستی نه ده کرد، که ئه و دوو سه رکرده یه ببینێت٠ چونکه، ئه گه رئه و به کاری حکومی هاتبوو،

 ئه وا ده بوایه ته نها سه رۆک وه زیرانی هه رێمی بدیابایه، به ڵام له به ر ئه وه ی جه نابی نیازێکی تری هه بوو، ئه وا ئه و دوو جوامێره ی بینی٠

سه ردانه که ی بۆ قه ڵاچوالانی پایته خت٠٠ ببورن بۆ شارۆچکه ی قه ڵا چوالان:١-نه هێشتنی ڕۆڵی حکومه ت، به وه ی سه ردانی سه رۆکی حیزبی کرد٠

٢-ئه گه ره کانی لێدانی پارتێکی تری کوردی به ناوی ئیرهابه وه و به ناوی سوپای ئێراقه وه< به ڵام به هێزی پێشمه رگه ی هه رێم>،تاوه کو ئه و شه ڕه به شه ڕی براکوژی ناوزه د نه کرێت،

به ڵکه بچێته چوارچێوه ی دژایه تی کردنی تیرۆره وه٠شه ڕ کردن له داهاتودابه ناوی سوپای ئێراقه وه، زیاتر ویستی کورده کانه، وه ک له ویستی حکوماتی ئێراق، چونکه کورده کان به وه،تۆزی شه ڕی براکوژی له شانیان ده ته کێنن و به حسابی خۆیان نابێته تاوان به سه ریانه وه٠

٣-پێشوازی کردنێکی گه رم و گوڕ و زۆر تایبه ت، به مه به ستی دڵ ڕازی کردنی عه للاوی، به وه ی خوا بکات، دڵی نه رم بێت و وه زاره تێک بداته تورکمانه کان به مه به ستی قسه ی خۆ بردنه سه ر٠

٤-کارکردن بۆ ساردبونه وه ی زیاتر له کێشه ی که رکوک به تایبه تی، هاندانی زیاتر بۆ ئه وه ی که که رکوک شاری هه موانه<جگه له کورد>٠ هاوکات کارکردن بۆ ساردبونه وه ی زیاتر و ده ست به ردان بوون

له و شارو شارۆچکانه ی به شاره کانی تری ئێراقه وه لکێنراون٠

٥- سوو د وه رگرتن و به کاربردن<استغلال> ی تواناکانی کورد تا ئه وه نده ی ئێراق ده که وێته سه ر

 پێ ی خۆی و سوپایه کی به هێزی بۆدروست ده بێت٠ پاش دروست بوونی ئێراقێکی به هێز، ئه وسا ئیتر دژایه تی کردنی کورد، پێ داگرتن له سه ر ناکوردی بوونی که رکوک ونه گێڕانه وه ی زۆربه ی زۆری شارۆچکه نسێنراوه کان به شاره عه ره ب نشینه کانه وه، زۆرئاسان ده بێت٠ خۆ ئه گه ر کورد ئه و

ساته وه خته بیری له کرده وه که دژایه تی ئێراقێکی ته واه دروستبووی به هێز بکات، ئه وا ئه و کاته زۆر به ئاسانی به تێکده ر<مخرب> به نه غمه که ی جاران، ناوده برێت٠

له مه ڕ ئه و ڕاستیانه ی سه ره وه، ده بێت جه ماوه ر به ئاراسته یه ک کاربکات، که نه هێڵێت چیدی حیزب ببێته ده مڕاستی نه ته وه وهه ڵوێست له ئاستیدا وه ربگیرێت٠ هه ڵوێست له خودی حیزب و له جه وهه ری ده سه ڵاتی حیزب وه ربگیرێت٠جه ماوه ر ده بێت هه میشه ئه وه به بیر حیزب و سه رکرده ی حیزب بهێنێته وه، که ده سه ڵات،ڕه فتارو هه ڵسوکه وتیان شه رعیه تی تیابێ، نه ک وه ک ئه وه ی ئه وان چۆنیان بوێت، ئاوا کاری پێبکه ن و به کاری بهێنن٠ ده بێت حیزب ئه وه بۆ جه ماوه ر ئیسپات بکات، که ده سه ڵات بنیاتکه رانه به کار ده بات نه ک ڕوخێنه رانه٠ده بێت

 له وه بگه ین، حیزب کارێکی قورسی له سه ر شانه، که ئه ویش خۆی له ئیداره کردنی کۆمه ڵگای کوردیدا ده نوێنێ٠ده بێت جه ماوه ر هه ڵوێست له ئاست هه ندێک به ڵێن، لێدوان و دروشمدا وه ربگرێت، که به ڕه وای نازانێت، نه ک بێده نگی هه ڵبژێرێت٠نابێت کار به و ئاراسته یه بکرێت، که ئومێد ببه خشینه خۆمان، به وه ی که ده شیت له داهاتودابیرکردنه وه ی حیزب یان سه رکرده بگۆردرێت، به شێوه یه ک

 که ویست و خواستی نه ته وه و کۆمه ڵگا بێنه دی٠ده بێت گومان دروست بکرێت له ئاست ڕه وایی هه موو ئه وانه ی که ده ستگاکانی ڕاگه یاندن بانگه شه ی بۆ ده ده که ن و ده بێت جه ماوه ر به رده وام بێت، له ڕه خنه گرتن،ڕه خنه گرتن له خودی حیزب، لێدوانه کان، به ڵێنه کان، هه رکارێک، که حکومه تی ناوه ندی پێ ی هه لده ستێت، له به رژه وه ندی کوردا نییه٠

کارکردن به و ئاراستانه، ده بێته مایه ی به دیهێنانی سیاسه تێکی ئاڵو گۆڕکه رانه، تا چیدی حیزب نه بێته ده مڕاستی نه ته وه و تا چیدی حیزب نه توانێت نه ته وه به دار و به ردا بدات، وه ک ئه وه ی ئه و ده یه وێت٠

به رلین