www.kurdistannet.org

 

طولَباران و طوللة بأان ..... نوري ئومين

 

ئێمه گوڵباران كردن و عه ره به كان سه ریان بڕین وگولله بارانیان كردن، كه چی ئێستا له په راوێزیشدا ناومان نه هاتووه. دیاره شان و شه وكاتمان هه ڵی ده گرێ.

ده با بپرسین، ئاخۆ تاكه ی سیاسه تمه داری كورد به ئاراسته ی (ستراتیژی به رژه وه ندی، دۆست ودوژمنی سه رتاسه ری نییه) كار ناكه ن.

چی ئه بوو، ئه گه ر هه ر دوای ڕوخاندنی ڕژێم، داوای جیاكردنه وه ی سنوری كوردستان ودامه زراندنی

ده وڵه تی نه ته وه یی بكرایه. چی ئه بوو، ئه گه ر له و بارو دۆخه له باره دا، كار بۆ یه كخستنه وه ی هێز، ڕێكخستنه وه ی ماڵی كورد، گێڕانه وه ی شار و ناوچه دابڕاوه كان بكرانایه و بخرانایه ته وه سه ر كوردستانی دایك. چی ئه بوو، ئه گه ر سیاسه تمه داری كورد، له ماوه ی 12 ساڵی ڕبردوداكاری بۆ ئاسایشی نه ته وه یی كورد بكردایه. چی ئه بوو، ئه گه ر دوای ده ستكه وته كاتییه كان، واده و به ڵێنی هاوپه یمانان، عه ره بی شۆڤێنی وئیسلامی سیاسی نه كه وتینایه.

تۆ بڵێی، ئه گه ر وا كارمان بكردایه، ئه واجارێكی تر و له ڕۆژێكدا 5000كورد به گازی كیمیایی، 8000 بارزانی، 182000 خه ڵكی بێ تاوان شه هید بكرانایه، یان تۆ بڵێی جارێكت تر 4500 دێهاتمان كاول بكرانایه.

جێ ی خۆیه تی بپرسین، كه ئاخۆ باشتر نه بوو، ئه گه ر، له باتی ئه و هه موو ماستاو سارد كردنه وه و مام حه مه یی كردنه بۆ هاوپه یمانان و عه ره به كان، ئه و عه ره بانه ی كه چاویان به كورد و خاكه كه یدا  هه ڵنایه ت، ئه وا داهاتوی نه ته وه بێ كه سه كه مان له به ر چاو بوایه. . . . . . . بێگومان. . با. .

ئه رێ ماچی ده ست و پرچه سپیه كانی پیره دایكێكی جه رگ سوتاو، له باتی ماچی ده ست و ڕیشی مه لایه كی شیعه باشتر نه بوو. . . ئه رێ باشتر نه بوو، له بات یڕازی كردنی دڵی عه ره به كان و عه شایه ره كانیان، دڵی كورد ڕازی بكرایه و قه ره بوویان بۆ داوابكرابایه. . ئه رێ باشتر نه بوو، له باتی به رزكردنه وه ی دروشمی (كه ركوك شاری برایه تی و پێكه وه ژیانه) ، عه ره به هاورده كان ده ر بكرانایه. .

 ئه گه ر له باتی دروشمی (ئێراقی ئاشتی و برایه تی) ، دروشمی كوردستانی سه ربه خۆ، به رز بكرابایه وه، ئه وا ئه وسا، عه ره به كان، له ترسی دابه شبونی ئێراق، به و فیدڕاڵییه ی كه كورد داوای ده كرد، ڕازی ده بوون. . . به ڵام به داخه وه نه كرا. . بۆیه ئێستا ئاسنی سارد كوتینه، گه ر هه ڕه شه ش بكه ین. چونكه هه وڵی نه زۆك و دره نگ وه خته. . . نوری ئه مین

N،Zorab@web. de