www.kurdistannet.org

 

بؤ يةكصتي ديموكراتةكاني كوردستاني ئصران .... مةنسوور عةزيزي

 

:دژایه تی له گه ڵ ئه وه قه ت ناكرێ كه له گۆڕه پانی سیاسی وڵاتێكی په ل په ل كراو، پارت و رێكخراو و گرۆپی جیاوازی كولتووری و سیاسی و فه رهه نگی دابمه زرێت بۆ زیاتر خزمه ت كردن به كێشه ی گه لێكی بن ده ستی وه ك گه له كه مان، گه لی كورد!

زۆر له مێژ نییه كه له چوارچێوه ی سایتێكدا رێكخراوێكی سیاسی بوو نایه تی خۆی ڕاگه یاندووه به ناوی یه كێتی دیمۆكراته كانی كوردستانی ئێران و له گه ڵ ره وتی نوێیه تی رێكخراوه كه یاندا، هه ڵه ی زۆر گه وره یان له به رۆكی خه باتی سیاسی خۆیان داوه كه هیوادارم له گه ڵ خوێندنه وه ی ئه م په یامه هه ندێك له و بوارانه وه كه ئێستا ئاماژه یان پێده كرێت، سه رنج پێ بده ن و به خۆیاندا بچنه وه!

یه كه م ئه وه ی كه وێرای رێز و شانازی كردنی تاكێكی وه ك من بۆ ئالای سه رده می كۆماری كوردستان و رێز و پێزانینم بۆ پێشه وا و ئه و ده سه ڵاتدارییه ی كه له مه هاباد بووه پاش دامه زرانی كۆماری كوردستان، پێتان ده ڵێم كه ئه و ئالایه، كه م و كاستی هه یه له گه ڵ ئه م سه ر ده مه. له كاتێكدا كه خه ڵكی كورد خاوه ن ئالایه كن كه پارله مانی كوردستان له باشوور دانی پێدا ناوه و له ئاست بار و دۆخه نێو ده وڵه تی و هه رێمییه كاندا به شێوه یه ك له شێوه كان دانی پێدا نراوه، هه ڵكردنی ئه و ئالایه ی سه ر ده می كۆمار جگه له داننان به ئه و سنووره ده ستكردانه ی كه له لایه ن داگیر كه رانه وه بۆ كوردستان سازراوه، شتێكی دیكه ی به دواوه نییه!له لایه كی دیكه شه وه بوونی پارچه یه كی سوور وه ك سونبوولی ئابووری داڕشتن له ڕێی میكانیزمی دیكتاتووری پڕولتارییه وه، ئاسمان و ریسمان له گه ڵ ئه م ئان و ساته دا له كێشه دان. سێیه م ئه وه ی كه هه ر له نێو ئه و ئاڵایه دا سونبوولی مزگه وت و ده سه لاتداریی به پێی ته شه ڕوع ئاماژه ی پێدراوه و ئه وه ش له كاتێكدایه كه ئێمه ی كورد تا هه نووكه ش كێشه ی ئایینیمان نه بووه و هه ر ده م ته نانه ت شێخ و مه لا و قازییه كانیشمان له رێی چاره سه ر كردنی كێشه ی نه ته وه ییه وه سه ریان ناوه ته وه.

له به یاننامه كانتانا بازنه یه ك به دی ده كرێ كه ره نگی سوور له سه ره وه و ره نگی سه وز له خواره وه و ته نیا و ته نیا رۆژهه ڵاتی كوردستانتان خستۆته نێو بازنه كه و پێته ختتان بۆ داناوه و كردووتانه به شاری مه هاباد.

به لام ببوورن كه ده ڵێم هاوڕێیان پێته خت به و شێوه یه دیاری ناكرێ كه ئێوه ی به ڕێز هه ڵتان بژاردووه. له وانه یه بڵێن ئه ی چۆن دیاری ده کرێ؟منیش ده ڵێم :حه شیمه ت، ستراتیژی بوونی پارێزگایه ك، ده وڵه مه ندی له بواری ئابووری و. . . . هێمان بۆ ئه وه ی دیاری بكرێ كه كام پارێزگا ببێ به پێته خت.

ئایا ئاماژه تان داوه به و خاڵانه ؟

له لایه كی دیكه وه گه ر سه رنج بده ین، ده بینین كه ئێوه له م سه ر ده مه ی كه ئه و پارته كوردییانه ش كه كلكی عێراقی و ئێرانی و سووری و توركییان پێوه یه و خه ڵك ده یه وێ كه لایبه ن، له نوێوه هاتوون و له په نجا ساڵ پاشی شۆڕشه كانی ئه م گه له دا ده ژین.

هه ر له پێوه ندی له گه ڵ پێته خت دیاری كردندا، پێویسته بڵێم كه مه هاباد، هیشتا شارێكه له پارێزگای ئازه ر بایجانی رۆژئاوا، نه ك ته نانه ت نێوه ندی پارێزگاش!گه ر وه ڵامتان ئه وه یه كه كاتی خۆی بۆ یه كه م جار له مه هاباد كۆماری مه هاباد دامه زرا و ژ، ك و دواتر حیزبی دیمۆكرات هه ر له و شاره پێكهات، خۆ ئه وه خاڵی بنه ڕه تی نییه بۆ دانانی پێته خت. كه واته تكاتان لێده كه م كه ئێوه سه ره تا هه وڵ بده ن وشه ی ئێرانی بوون به دوای نێوه كه تانه وه لابه ن و پاشان هه وڵ مه ده ن كه به هه ڵكردنی ئه و ئالایه سنووره ده سكرده كان پێناسه پێبده ن و قه تیش ئه و هه ڵه یه مه كه ن یه ك پارچه له كوردستان بخنه بازنه ی دابڕاویی. گه ر خۆتان به ئێرانی ده زانن، بۆ به ته نیا نه خشه ی رۆژهه ڵاتی كوردستان ده خه نه نێو بازنه ی به یاننامه كه تانه وه؟بۆ ته وای خاكی ئێرانی تێناخه ن؟ هیوادارم كه دڵی ئێوه ی به ڕێزم نه شكاندبێ و چه ند تێبینی ڕخنه یه ك بووبن گووتنه كانم. له كۆتایشدا ده ڵێم هیوادارم له نێو گه لی مه دا زۆر بن ئه و تاكانه ی كه له هه وڵی چاره سه ری كێشه نه ته وایه تییه كانمانن و هه موومان بتوانین به هه ڵه كانی خۆماندا بچینه وه و له م سه رده مه نوێیه كه سه رده می زانست و تێكنۆلۆژی و باوی گه رمی میدیایه، ووته و نووسین و به رنامه و پێڕه وه كانمان نه بن به مه قه س بۆ زیاتر دادڕانی كوردستانه دادڕاوه كه مان!

17. 06. 04