لةيادي رِؤذي رِؤذنامةطةري كوردي دا .... يوسف مةنتك

 

له یادی 106 ساله ی ده رچوونی یه كه مین رۆژنامه ی كوردی به ناوی (رۆژنامه ی كوردستان) ئه م رۆژنامه یه له 22 ئه پریلی 1898 تا 4 ئه پریلی 1902 بلاوبوویه وه، دیاره ئه و قۆناغه ی كه ئه م رۆژنامه یه ی تێدا ده ركرا، به قۆناغێكی سه ركوتكردن ده ناسرێرت، له هه مانكاتیشدا به قۆناغێكی رێنانساسی كوردی ده ناسرێت.

له و كاته دا هه موو سه رهه لدان و شۆرشه كانی كوردله باكوری كوردستاندا به درنده ترین شێوه سه ركووتده كرایه وه، دیاره ئیمپراتۆریه تی تووركی ئۆسمانلی له وه تی دروست بووه هه تاوه كوو ئه و رۆژه ش كه خرایه گۆری مێژووه وه، به ئیمپراتۆریه تێكی درنده و به ربه ری و دواكه وتوو ناسراوه، بگره به به ربه ریه ت به شێكی گرنگی ژیانی ئه و ئیمپراتۆریه ته و بووه ته كولتورێكی گه وره ی توورك كه هه تاوه كوو ئه مرۆش به درندایه تی و به ربه ریه ته وه ناسراون.

له سالی 1896 میرانی كوردی ده ست ده كه ن به هاندانی خه لكی وكاری نهێنی خۆرێكخستن

تا له خراپه كاری عوسمانیه كان به دوور بن، چونكه ئه و كات حكومه ت زووربه ی میرانی كوردی بردوبوه ئه سته نبوول

له سالی 1897 میر مدحه ت به درخان هه لدێت و رووده كاته وولاتی میسر وله وێ ده ست ده كات به خه بات له دژی سولتانی ئوسمانی، بۆ به رژه وه ندیه كانی گه لی كورد وناساندنی دۆزی كورد به دونیا و ناوچه كه هه روه ها به مه به ستی به رگری كردن له كورد و روربه روبونه وه ی سولتانی عوسمانی و هۆشیاركردنه وه رۆله كانی گه لی كورد.

له 22 ئه پریلی 1898 له قاهیره، بۆ یه كه مین جار له مێژوو كوردا رۆژنامه یه ك ده رده كات به ناوی (رۆژنامه ی كوردستان) .

پاش سالێك مدحه ت به درخان نه خۆش ده كه وێت و عه بدولره حمانی برای چووه سویسرا و سه رپشتی ده ركردنی رۆژنامه كه ده كات، دیاره ئه م رۆژنامه یه بوو بوه گه وره ترین دوژمنی ئوسمانلیه كان به هه موو شێوه یه ك ده كه ونه دژایه تی كردنیان، له به ر ئه وه به درخانیه كان بۆ پارێزگاری له خۆیان و رۆژنامه كه یان له چه ندین شوێن و كاتی جیاوازدا ده ریان ده كرد.

یه كه مین ژماره ی هه تا ده گاته ژماره 6 ی له وولاتی میسر شاری قاهیره ده ری ده كه ن و له لایه ن میر مدحه ت به درخانه وه سه رپه رشتی ده كرێت.

  • له ژماره 6تا 19 ئه وره حمان به گی برای ده ر ده جێت. له جنێف
  • ژماره 20 تا 23 دووباره له قاهیره ده رده چێت
  • ژماره 24 له له نده ن ده رده جێت
  • ژماره 25 تا 29 له فۆلكسن ده رده جێت
  • ژماره 30 تا 31 له ژنێف ده رده جێت

چێی ئاماژه بۆ كردنه ئه م رۆژنامه یه له ماوه ی 4 سالدا ته نها 31 ژماره ی لێ ده رده چوو دیاره ژماره 31 دواین ژماره ی ئه م رۆژنامه یه ده بێت و كه له سالی 1902 ده ر ده چێت كاتێكسولتان عه بدولحه مید هه موو مالی به درخانیه كانبه ندی ده كات و كه سێكی تر نه ما ئه م رۆژنامه یه ده ربكات و ئه م مه شخه له گه وره یه ی كورد بۆ دواین جار نامێنێت و كۆتایی به خه باتی خۆیان ده هێنن ژماره 3 ی ئه م گۆڤاره بۆ یه كه مین جار به دیالێكتی كرمانجی نووسراوه و به چاپ گه یانراوه

به لام له ژماره 4 وه به كوردی دیالێكتی كرمانجی و توركیش نووسراوه و بلاو كراوه ته وه.

دیاره هه ردوو میری به درخان به كه سانی رۆشنبیرو زانا ناسراون، جگه له زمانی كوردی چه ندین زمانی تریان زانیوه و شاره زایه كی باشیان له زمانی فه ره نسی وفارسی و عه ره بی وتوركی

هه بووه.

بابه ته كانی ئه م رۆژنامه یه زیاتر له سه ر كورد و دۆزی كوردیان نووسیوه وهانی گه له كه یان له رێگای ئه م رۆژنامه یه وه داوه له دژی عوسمانیه كان هه ستن و ده ست بكه ن به شۆرش

جگه له وه ش بابه ته كانی رۆژنامه كه یان به شیعری عه ره بی و فارسی رازاندۆته وه و لێكۆلینه وه ی یان له سه ر كردووه، هه روه ها ئایه ت و حه دیسی پێخه مبه ریان به كارده هێنا. ژماره 1 تا 3 له چاپ خانه ی هیلال له میسر چابكراوه

  • ژماره 4 تا 5 له چاپخانه ی جریدت كردستان چاپكراوه
  • ژماره 6 تا 19 له چاپخانه ی (جه معیا تا تفاق و قنجیا موسلمانا) چاپكراوه
  • ژماره 20 تا 21 له میسر چاپكراوه و ناوی جاپخانه كه دیار نیه
  • ژماره 23 له جاپخانه ی هندیه جاپكراوه
  • ژماره 24 له له نده ن چاپكراوه

25 تا 27 له فۆلكسن جاپكراوه ژماره 28 تا 30 ش هه ر له فۆلكسن جاپكراوه

ژماره 31 له ژنێف له چاپخانه ی ئینتقام چاپكراوه جێگای داخه كه تاوه كوو ئه مرۆش به شێكی زۆری له ژماره كانی خولی دووه می رۆژنامه ی كوردستان دیار نیه به تایبه ت ئه و ژمارانه ی كه له سالی 1908 / 1909 ئه سته نبوول ده ركراوه.

جێی ئاماژه كردنه خولی سێ یه می رۆژنامه ی كوردستان له لایه ن سوره یا به درخان له سالی 1915/1917 ده رچوو.

سالی 1968 مامۆستا مارف خه زنه دار به پێشنیاری به رێزیان رۆژی 22 ئه پریل كرا به رۆژی رۆژنامه گه ری كوردی و له و كاته شه وه ئه م رۆژه به رۆژی رۆژنامه گه ری كوردی ده ناسرێت. هه روه ها چه ند دلسۆزێكی تری گه له كه مان هه ولی دۆزینه وه و كۆكردنه وه ی ئه م ژمارانه یان دا و خه ریكی ئه م كاره ن، به رێز كمال فوئاد له سالانی حه فتادا له له ئه لمانیا چه ند ژماره یه كی ئه م رۆژنامه یه ی دۆزیه وه و بلاوی كرده وه. له سالی 1998 نووسه رێكی باكوری كوردستانیش به ناوی (مالمیسانژ) وله یه كێك له په رتوكخانه تایبه تیه كانی شاری ئه سته نبوول دوو ژماره ی دۆزیه وه و بلاوی كرده وه. هه موو ژماره كانی كوردستان له په رتوكخانه ی ماربۆرگ له ئه لمانیا هه ن جگه له ژماره كانی 10، 12، 17، 18، 19. دیاره هه رچی بنوسرێت و بكرێت بۆ ئه و به رێزانه و بنه ماله كه یان هێشتا هه ر كه مه، به راستی بنه ماله ی به درخانیه كان خزمه تێكی زۆری گه لی كوردیان كردوه و به هۆی ئه و هه لوێسته كوردپه روه ره یانه وه تووشی ده ربه ده ری راونان بوون و به درنده ترین شێوه ش له لایه ن دوژمانانی ووشه ی كوردو كوردستان چه وساونه ته وه. جارێكی تریش هه زاران سلاو بۆ بنه ماله ی به درخان و هه موو ئه و كه سانه ی كه له و رێگایه دا خزمه تی گه لی كوردیان كردووه. سه ر چاوه كان

ئدریس شه یدا

 ئالای ئازادی ژماره 369 (گوزه رێك به ناو رۆژنامه و گۆفاره كوردیه كاندا / 23. 04. 1998) نه وشیروان مسته فا ئه مین

چه ند لاپه ره یه ك له مێژووی رۆژنامه وانی كوردی 1898/ 1918

به رگی یه كه م

2001 سلێمانی

د. جه مال خه ر نه دار، له یاد ی رۆژی رۆژنامه گه ری كوردی 17، 04، 2004‌‌، له شاری مانهایم، له كۆریك دا له ژ ێر

نا ونیشانی، رۆژنامه گه ری له كه ركوك.

18/04/2004 ئه لمانیا / مانهایم