فيدرالي، بوونصكي دةستكرد ..... مةنسوور عةزيزي

 

نامانه وێ مرۆڤ له قه واره ی سروشت دابنێین و كاره ساته سروشتییه كان بكه ین به ئامرازی گونجاندنی بیره كانی مرۆڤ له قه واره یه كی ژه نراو و له م قۆناخه نوێیه ی سه ده ی نوێش چاره سه ره كانیش چیدی وه ك چاره سه ری داسه پاو، ناتوانن بناخه بن بۆ یاسا و ریسایه ك كه مرۆڤی له نێو ئاخندا ده ژی. پاش تێپه ڕ بوون به سه رجه م هه وراز نشێوه كانی سه ر گۆڕه پانی قۆناخ به قۆناخی كۆمه ڵگای مرۆڤایه تی ئه وڕۆ مرۆڤ گواستراوه ته وه بۆ سه رده می كێبه ركێ له بواری ئایدۆلۆژی و جه نگی بیر و سه پاندن یان بڵاوكردن یان وه رگرتنی بیرۆكه ی جیا و له یه كدی بێگانه.

نزیك به 500ساڵ پێش له زایین بیرۆكه ی فیدراڵی له نێوان یۆنانیه كاندا سه ر هه ڵده دا و بناخه ی ئه م بیره سه رده م به سه رده م ده گوازریته وه تا ده گات به م سه رده مه ی رۆژهه ڵاتی نێوه ڕاست. له وانه یه سه ر هه ڵدانی ئه م دۆزه له رۆژهه ڵاتی نێوه ڕاست بگه ڕێته وه بۆ بوونی نه ته وه ی كورد له ناوچه كه و له هه مانكاتدا له یه ك ترازانی به رژه وه ندییه كان بێت له نێوان ده سه ڵاتدارانی وڵاتانی خاوه ن ستراتیژیی وه ك توركییه، ئێران، سوریه و عێراقی داهاتوو نادیار.

له هه ر روانگه یه كه وه چاو له بارو دۆخه كه بكه ین، زاراوه ی فیدراڵی به واتای یه كگرتن، په یمان به ستن و پێكه وه گرێدانی هێز و داوا و كاركرده. فیدرالیزم پێناسه ی پێكه وه ژیانه به گوێره ی یه كدی وه رگرتن و رێز نان بۆ تایبه تمه ندییه جۆگرافی و ئابوور ی و سیاسی و كولتورییه كان. به و پێیه ی كه رۆژهه ڵاتی نێوه ڕاست تا هه نوكه یه كگرتنی دوو ده وڵه تی به پێی خواستی دوو لایه نه ی به خۆوه نه دیو ه و بڕیار ته نیا قورسی هێز دیاری كردووه و زۆر جاریش جیهانبینی پێشی به هه نگاو نان به ره و بوونی یه كگرتوویی دڵخوازانه گرتووه، له وانه نه یه له م سه رده مه ش و له سه ر سینگی جیهانی به گونده لان بووی ئه وڕۆ، هه ندێك لایه ن یان نه ته وه به سه رشۆڕی بزانن كه نوێكاری نه ته وه ی ژێرده ستی خۆیان به سینگێكی فراوان وه رگرن. ئه وڕۆ ولاته عه ره بییه كان له شۆڕشێكی نوێی نێوخۆییدا ده سووڕێنه وه كه ده یه وێت ده سه ڵات بگه رێنێته وه بۆ سه ر ده می خه لیفایه تی و تووركییه به رد چوونه نێو یه كێتی ئه ورۆپا له سینگ ده دا و ئێرانیش له نێوان كێشه و رۆخان و مانه وه دا له بازنه یه كی نادیاردا ده سووڕێته وه.

به واتایه كی دیكه ده توانیین بڵێین كه رۆژهه ڵاتی نێوه ڕاست وا به سه ر ده می جه نگی یه كه می جیهانی و دووه میدا تێده په رێته وه. كه واته هه روا به رده وام جیهانی رۆژاوا به دوای خاله به هێزه كانی خۆیدا شوێندۆزی ده كاو گۆره پانی كایه كانیش رۆژهه ڵاتی نێوه ڕاسته.

ئایا ئه م جه نگه نوێیه ی، گه ر بتوانین بلێین سێیه می جیهانی سنووره كان ده خاته ژێر پرسیاره وه یان نه؟

كام هێز زیاتر رۆڵگێری رۆژهه ڵاتی نێوارست و كام نه ته وه خوازیاری ئاڵ و گۆڕی بنه ڕه تییه؟ له رۆژهه ڵاتی نێوه راستدا وڵاتێك دابه شه به سه ر چوار وڵاتی هاوسێدا. نه ته وه یه ك دابه شه به سه ر سێ نه ته وه ی هاوسێدا.

گه لی كورد كه له سه ر خاكی خۆی، واته كوردستان ده ژی، زۆر له مێژه هه وڵ دراوه بۆ له نێو بردن و پاكتاو كردنی. قه ت هه وڵ نه دراوه له لایه ن نه ته وه كانی ده ور و بهرییه وه یان با بڵێین له لایه ن ده سه ڵاتدارانه وه بۆ داننان به مافه ره واكانی ئه م گه له ژیان له گه ڵیان له به ره و ده سه ڵاتێكی یه كگرتوودا. به زمانێكی دیكه گه ر ئاماژه به م دۆزه بكه ین، ده بێ بڵێین هیچكام له جیهانبینییه ئایینی و كۆمۆنیستییه كانی ناوچه كه نه یانویستووه له م گه له تێبگه ن و له لایه كی دیكه وه بیرۆكه ی دیمۆكراسی رۆژئاواش گڵێمی خۆی بۆ راكێشان نه گه یاندۆته ئه م ده ڤه ره و به رژه وه نی ئه وان له مامه ڵه كردن له سه ر كورد بووه.

ئه مڕۆ زۆر ده سه ڵات و بیرۆكه، وه ك كورد ده ڵێ:ریش بووه به ریشیانه وه و ناچارن شانه ی بۆ هه ڵگرن. هه ر بۆیه له م لاو له و لا باس له ره چاو كردنی مافی شارۆمه ندی بۆ تاكه كانی كۆمه ڵ ده كه ن و جارێكی دیكه ده یانه وێ له م رێبازه وه هه ندێك وشه و داوای بڤه له وڵاته كانیان دوور بخه نه وه. كورد خاوه ن ده سه ڵاتێكی به ره سمی ناسراوی نێو نه ته وه یی نییه تا ئه و دۆزه ره چاو كات بۆ رازی بوون بۆمانه وه له چوارچێوه ی وڵاتێكی فیدراڵدا یان نه.

به ڵام كایه كان به ره و كوێوه ده ڕۆن و گۆ ره پانه كان چۆ ن ده گوارێنه وه، له وانه یه وا باشه نه درێنه ده ستی شانس و باوه ڕیش ده بێ له نێو كورددا به شێوه یه كی رییالیستی مامه ڵه یان له گه ڵدا بكرێت و سیاسه ت وه ك بوونێكی بیركرد، بتوانرێت بۆ كێشه سیاسییه ده ستكرده كان كه ڵكی لێوه ربگیردرێت و ئه و فێدراڵێێه ده ستكرده، به ده ر ه له داوای سه ره كی خه ڵكی كوردستان بۆ لكان به عێراقی عه ره بییه وه له لایه ن سیاسه توانان و روناكبیرانی كورد و ده سه ڵاتی دوو له تی كوردییه وه به شێوه یه كی زانستیانه مامه ڵه ی له گه ڵدا بكرێت و نه بێ به كۆسپ بۆ جیا بوونه وه ی داهاتووی باشووری كوردستان له عێراقی عه ره بی.

06. 05. 2004