ئاسةواري تةعريب لوي شصرثةنجةية لة جةسةي ميلةتاني عثراق دا .... سيروان مةجيد فةرةج

 

حزبی كۆمه نیستی كرێكاری له به یان نامه یه كدا له ڕۆژنامه ی ئۆكتۆبه ردا له ژێر ناونیشانی (حزبی كۆمه نیستی كرێكاری سه- ردانی ئاواره كانی شاری كه ركوك ده كات له وه زع و ژیانی ئه و خێزانانه ده پرسێ) یه كی ئه و قسانه ده خوێنێته وه وا ازانی (هكك مشوری عه ره به ته عریبكه ره كان ده خوات. ، جێگه یان گه رم ده كه ته وه وه، دڵی به ره ی توركمانی ڕاده گرێت، ئاواره كان ژیر ده كه ته وه و پڕوپاگه نده بۆ خۆیان ده كات) . به ڵگه شم بۆ ئه وه ئه مه یه كه له كۆتایی به یاننامه كه - دا ده ڵێت : (شاری كه ركوك ده شتێكی پان وبه رینی به ده مه وه یه ده توانرێ خانوو بۆ ئه و ئاوارانه دروست بكرێت و كێشه كه یان، چاره سه ر بكرێ.) ئه مه هه موو چاره سه رێكی ئه م گروپه یه بۆ ئه و ئازاره جه سته یی وده رونی یه ی كه سی دانه ساڵه خه ڵكی ئاواره ی كه ركوك پێوه ی ده تلێنه وه. من لێره دا پرسیار له سه ركردایه تی ئه م حزبه ده كه م. ئایا خۆیان ده توانن له ماڵێكدا له گه ڵ دوژمنی باوك كوشته یاندا بێ كێشه گوزه ران بكه ن؟ یان ئه وان كه سه ری زمانیان وبنی -زمانیان شۆڕشی كرێكاری و چینی كرێكاره چۆن ده توانن سه ركردایه تی دوو كرێكار بكه ن كه ڕقیان له یه ك بێ ویه كێكیان ماڵی ئه وه ی تریانی داگیر كردبێت. ئه ی نازانن ڕوناكبیری پڕۆلیتاری له سایه ی ڕژێمێكی وه كو به عسدا نه ك پیاده نه كرابوو به ڵكو، زۆربه ی كرێكارانی عه ره ب به بیری ناسیۆنالیزمێكی فاشیانه گۆشكراون. پاشان چ جۆره تێگه یشتنێكتان هه یه بۆ شیكردنه وه- ی چینایه تی به رامبه ر به و خه ڵكه عه ره به ده شته كی و بیابان نشینانه ی هێنراونه ته كوردستان. ئایا به تێگه شتنی ماركسیزم لینینزم ئه وانه پڕۆلیتارن؟، یان قوتابی یه ك چۆن ڕقی له قوتابی هاوپۆله كه ی نابێ كه كاتی خۆی باوكی ماڵه كه یانی لێ داگیر كردون ! یان مرۆڤێكی كورد چۆن چاوی به رایی دێت به كۆڵانێكدا تێپه ڕ بێ كه ماڵه كه ی له وێدا كۆنه به عسیه ك داگیری كردبێت. ئه گه ر خۆی كۆشكێكیشی بۆ فه راهیم كرابێ، به ردێك ناگرێته ئه و ماڵه؟ ئه م چاره سه ركردنه ی مه نسوریه كان وه كو ئه وه یه بانزین به ته نیشت ئاگره وه دانێن وه چاوه ڕێی ئه وه شی لێ نه كرێ كه گڕ بگرێ!!! (مه گه ر به كه راماتی مه نسوری حیكمه ت و هیمهه تی رێبوار احمد) وه ئه و كۆمه ڵگا سكۆلاریه ی كه مه- نسوریه كان داوای ده كه ن ئه گه ر وه ك كه ركوك بێ ئه وا كۆمه ڵگای كینه وكینه دۆزی یه. نازانم لای ئه م گروپه هه ر كه ركوك ده شتی پان و به رینی به ده مه وه یه ؟! خۆ هه موو شاره كانی ناوه ڕاست و باشوری عێراق له كه ركوك زیاتر ده شت و بیابانی به ده- مه وه یه ئیتر نازانم بۆچی گڕیان ئاڵاندۆته كه ركوك؟ ئه گه رمه به ستیان ڕازی كردنی عه ره بی ته عریب كه ره ئه وا ئه وان له زێدی بابوباپیریان بژین باشتره دوور له كێشه و كینه دۆزی. ئه گه ر جێگه یان بۆ دابین بكری له وێ. وه له یاسای بنه ڕه تی عێراقدا پارته كانی ناو مه جلسی حوكم ڕازی بوون به گه ڕانه وه ی ئاواره كان و پاك كردنه وه ی كورستان له ته عریب كه ر ئایا ئێوه له سیستانی و چه له بی و حه كیم، . . . . هتد خراپترن؟! خۆ له وانه خراپتر مه گه ر سه دام و موقته دا سه در بێت. وه ئه گه ر به م هه ڵوێسته دڵی به ره ی توركمانی ڕاده گرن، ئه وا به ره ی توركمانی ئه وه ی بیری لێ نه كاته وه ئاسایشی عێراقه. چونكه ئامانجی یه. یه كه م و كۆتایی به ره ی توركمانی ئامانجی توركیایه، ئه ویش له بار بردنی چاره نوسی میله تی كورده. وه ئه گه ر خۆتان له م به ره یه دا ده بیننه وه ئه وا دوژمنایه تی میله ت ئاسان نی یه، سه دام تێیدا ملی شكا. من لێره ێ دا ده لێم كه له گه ل چاره سه رێكی عادلانه ی ئه و شوێنه ته عریب كراوانه دام كه ئه و خێزانه كورده بێده سه ڵاتانه بگه ڕێنه وه كه له زێدی بابوباپیریان هه ڵكه نراون بۆ شوێنی خۆیان. هه رچه نده وا به ده م و نوسین ئاسانه. به ڵام كارێكی ئاسان نییه وا به خێرایی ئه و كێشه یه چاره سه ر بكرێ. به ڵام هه ر چۆنێ بێ هه ول دانێكی دڵسۆزانه و هاریكارییه كی هه مه لایه نه به تایبه تی هه ردوو حیزبه ده سه ڵاتداره كه پێوسته رۆڵی سه ره كی ببینن وه هه وڵه كانیان بخه نه گه ڕ له م پرۆسه یه دا چونكه ده سه ڵاتی سیاسی و ئیداری له ده ستی ئه واندایه هه ر بۆیه به پرسی ئه ركی سه ره كی ئه كه وێته ئه ستۆی ئه وان بۆ خستنه رووی ئه م كێشه قوله، وه كردنه به ر ده می ئه نجومانی كاتی عراق (مه جلیسی حوكم) به خێرایی بڕیارێكی بۆ وه رگرن كه كێشه كه زۆر به ئاقڵانه و له سه ر خۆ ئه و كه سانه ی مافیان خوراوه بۆیان بگه ڕێته وه. له كۆتایی دا ئاسه واری سیاسه تی حزبی به عس ئه توانم بیچوێنم به لویه كی شیر په نجه له جه سته ی گه لانی عێراقدا شتێكی ناسروشتی یه بۆ بنه بڕ كردنی پێویستی به تیپێكی پسپۆڕ و شاره زاو دلسۆز هه یه كه به نه شته رگه ری بیبرن وه شوێنه واره ره كه ی بسڕنه وه هه تا هه تایه ڕیێ گه ڕانه وه نه زانی. وه پێویسته له سه ر شانی هه -موو نیشتمان په روه رێك و پێشكه وتن خوازێكی كوردو عێراقی كه هه وڵه كانیان یه ك بخه ن بۆ له ناو بردنی ئه م دیارده یه چونكه وڵات ده بات به ره و كاولكاری و جه نگ له نێوان هاووڵاتیان دا.