عةبدولآي موهتةدي هةم خؤرما دةخوا و هةم طذميذةلَة .... مةنسوور عةزيزي

 

 

 نوسینێكی ئه و به ڕێزه، واته عه بدوڵای موهته دی، به ناوی:كۆمه ڵه و ئا ڵای كوردستان، ئاماژه دراوه به هه ندێك باس كه هه م حیله گه ری تێدایه و هه م راستی.

ئاماژه كراوه به بوونی وڵاتێك به ناوی كوردستان و له لایه كی دیكه شه وه دۆزی نوسینه كه ی پێچراوه ته وه به ئاڵای سووره وه و كۆمه ڵه ی جارانی دژ به ئاڵا و به قه وڵی خۆیان پێشڕه وی گه ل، ئه مڕۆ بووه به پاشڕه وی گه ل. كۆمه ڵه ی چاره كه سه ده یه ك پێش به قه وڵی نووسه ر تاكه پێشره وی گه ل بووه و ئه و ده م حاشای له ئاڵا بوو، له به ر ئه وه ی كه بۆن و به رامی بورژوازی و بیروباوه ڕی ناسیونالیستی لێده هات. نه ك هه ر ئاڵا، به ڵكو كاتێك كه حیزبی دێمۆكراتی كوردستان به ئاماژه و رێ و شوێنی نه ته وایه تیدا هه نگاوی ده گواسته وه، كۆمه له ی تازه چووزه كردوو ئامێزی بۆ سه هه ندییه كان كراوه بوو و هه روه ها ده یه ویست به تییۆرییه كانی مه نسوور حیكمه ته وه، گۆڕه پانی كێبه ركێی جیهانبینی كۆمۆنیستی ببڕێ و مائۆ تسی تۆنگ بخاته سه ر سوجده ی چۆ ك و شۆ ڕشی كۆمۆنیستی بگوازێته وه بۆ چوار قوژبنی گۆڕه پانی زه وی.

ئه وه ی كه زۆر لاوه كییه له و نوسینه ی كاك عه بدوڵادا ئه و مێژوو شێواندنه یه، ئه و راست نه وتنه یه، ئه و خۆدزینه وه یه له رووداوه سیاسییه كان. كاك عه بدووڵا زۆر به سه راحه ت ده ڵێ كه ئه وان پێك هێنه ری ئاڵ و گۆر بوونه له ره وتی هاتنه نێوه وه ی ژنان له خه باتی سیاسیدا له كوردستانی ئێران. ئه وان نوێكار و نوێ هێنه ری هه ندێك ره وتی تایبه تن له كوردستانی ئێران و ئه مه ش له كاتێكدایه كه ئه و به ڕێزه و هاوڕێیانی پاش چاره كه سه ده یه ك، ئێستا ده زانن كه خه ڵكی كوردستان پێویستی به ئاڵایه. ئه وان گه ر پێشره ون به قه وڵی خۆی، بۆ به ره و پاشه وه ده گه ڕێنه وه؟خۆ ئا ڵا سنوور دانه ره و خه ڵكی كوردیش ده یانه وێ سنووری نه ته وایه تییان هه بێت له گه ل گه لانی دیكه دا. عه بدوڵای موهته دی ده ڵێ :پاش لێكۆڵینه وه له بار و دۆخی كوردستان، ئه وه مان بۆ روون بووه وه كه خه ڵكی كوردستان ئاڵا به سونبوولی بیری نه ته وایه تی ده زانن، هه ر بۆیه وه ك بڕیار دیاریمان كرد كه ئه و ئاڵایه به رز راگرین. ئه ویش كام ئاڵا ؟به قه وڵی به ڕێزیان، ئاڵایه ك كه ئه مڕۆ بووه ته باو له باشووری كوردستاندا. بۆ ده ڵێ ئاڵایه ك كه بووه ته باو له باشوور؟له به ر وه ی كه كاك عه بدووڵا ده زانێ له دووی رێبه ندانی 1324ی هه تاوی له شاری مه هاباد، حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران به پشتیوانی خه ڵكی كوردستان حكومه تی پێك هێناو ئا ڵای كوردستانی شه كانده وه. عه بدووڵای موهته دی له ته واوی نووسینه كه یدا راسته و خۆ ده یه وێ كه مه یدانی زۆرانبازییه سیاسییه كان، به قازانجی خۆی ته سك كاته وه و به ئیحساساتێكی له راده به ده ر رۆمانسییانه و دوور له هه ر ئاكارێكی رییالیستی، كۆمه ڵه بكا به فریشته ی هه م خۆرما خواردن و هه م كژمیژ.

خۆ ی ده كا به یه كه تازی گۆڕه پان و ئاماده ش نییه كه بڵێ :من له حیزبی دێمۆكراته وه فێر بووم كه به راستی شۆڕش كردن به ئیحساسات نییه و یه ك بان و دوو هه وا به كه ڵك نایه ت. عه بدووڵای موهته دی له هه موومان باشتر ده زانێ كه كۆمه ڵه، شۆڕشی له كوردستانی ئێران به په ڕاوێز و به رده وامیی شۆڕشی 57ی گه لانی ئێران ده زانی و قه ت ئاماده نه بووه كه ماڵی كورد بۆ كورد و بیری كورد بۆ پێكه وه نانی ئاژه ی كورد به ڕێوه بچێت. گه ر هه ر باوه ڕ ناكا كاك عه بدوڵا، با له هه ڤاڵه كانی پێشووی خۆی بپرسێ كه ئێستا له گه ڵ ئه و له دوو به ره ی جیاوازدان. گه ڕانه وه ی كاك عه بدوولا و تێگه یشتنیان له راستییه كان له مه ڕ كێشه ی نه ته وایه تی جێی دڵخۆشییه، به ڵام به راستی ئه و مه یدانه ش ئه وه نده ئاوه ڵا نابێ كه كه سێك یان تاقمێك بییه وێ به پێی داوای دڵی خۆی رمبازێنی تێدا بكاو له مێژوو و له نوسین و له رۆشنبیر و له راستییه مێژووییه كان سڵ نه كات. له مه ڕ ئه و نوێكارییه ی كۆمه ڵه، به پێی قسه ی كاك عه بدووڵا ئاماژه كراوه به ره وتی سیاسی ژنان و فیدراڵی و دۆزی ئاڵا. له هه مووشیاندا به پێی قسه كانی ئه و به ڕێزه، كۆ مه ڵه یه كه م هه نگاوی هاوێژتووه. به ڵام كاك عه بدووڵا باش ده زانی كه له كۆماری كوردستاندا یه كێتی ژنانی كوردستان دامه زرا و ژنان له كۆماری كوردستاندا زۆر راشكاوانه و له چوارچێوه ی ئورگانێكی سه ر به خۆ و به شێوه یه كی زانستییانه، قۆڵی رۆڵگێڕییان له كۆمه ڵگای ئێمه دا هه ڵماڵی. باسی ئاڵای كردووه ئه و به ڕێزه، به ڵام دڵنیام كه ئه وه ش باش ده زانێ كه له كۆماری كوردستاندا بۆ یه كه م جار ئاڵای كوردستان هه ڵكرا و پاش روخانی كۆماریش ئه و ئاڵایه به ئه مانه ت درا به مه لا موسته فای بارزانی و ئه مڕۆ له سه ر دڵی كوردستاندا ده شه كێته وه. باس له فیدرالی ده كا و ده ڵێ ئێمه پێسره وی فیدراڵین له كوردستانی ئێراندا، ئه وه ش له كاتێكدایه كه ئه و سه رده مانه ی وا كاك عه بدوڵا ده یه ویست یاساكانی مائۆ به زۆر له كوردستان بنه ما بۆ دانێ، حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران هه ر ده م وه ك پێشنیار باشترین رێگا چاره ی بۆ پێكه وه ژیانی گه لانی ئێرانی به فیدراڵی دا ده نا و پێم وایه ئێستاشی له گه ل بێ ئه و حیزبه هه ر له سه ر ئه و باوه ڕه یه.

من وه ك تاكێكی كۆمه ڵگای كورده واری، ئه و مافه له كاك عه بدوڵا ناستێنمه وه كه پڕوپاگه نده بۆ پارته كه ی بكا. به ڵام پێم وایه ئه وه مافی هه ر تاكێكه له م كۆمه ڵگایه كه بیره كان بخوێنێته وه و به باشترین شێوه هه ڵس و كه وتیان له گه ڵ بكاو نان بدا به نانه وا و گۆشت بدا به قه ساو. واته بتوانێ داوه ری بكا له دۆزه جیاوازه كاندا.

 له یه كه م رسته كانی نوسینه كه مدا ئاماژه م داوه كه نوسینه كه ی كاك عه بدووڵا هه م حیله یان تێدایه و هه م ڕاستی. حیله كه له وه دایه كه ئه و به رێزه به هیچ شێوه یه ك باوه ڕی به ئاڵا نییه و له ناخی خۆیدا ئاڵا به مایه ی په روه رده كردنی بیری بورژوازی ده زانێ. به ڵام بۆ ونكردنی بیری تاكی كورد و به تێڕوانین له بار و دۆخه كه به رماڵی ئاڵا یان راخستووه و نوێژی فریودانی له سه ر ده خوێنن. راستییه كه ش كه ئاماژه م پێداوه ئه وه یه كه چاره سه ر كردنی كێشه ی نه ته وه یی پێویستییه كی ژیانییه و خۆدزینه وه له داوا ره واكانی خه ڵكی كورد و هه ڵبژاردنی جیهانبینی جیاواز جیاواز و بریندا ر كردنی بیری كوردی و خۆ دزینه وه له راستییه كان پێش له هه ر تاقم و تاك و كۆمه ڵگه و حیزبێكی سیاسی، زیان به و گروپ و تاقمانه ده گه یه نێ كه هه ڵیده بژێرن.

تێبینی:ئه م لێدوانه م له سه ر نوسینه كه ی كاك عه بدوڵای موهته دی، بیر و لێدوانی خۆمه و به نوێنه رایه تی هیچ لایه نێك داوه ریم نه كردووه و به رپرسیارێتیه كه ش ده گه ڕێته وه بۆ نووسه ری ئه م دێڕانه.

17. 05. 2004