سڵاوێكی گه رم بۆ هه مو خوێنه ران ونوسه راني ئه م سایته به ڕێزه:... ئه وين

به ڕێزان من ڕۆژانه به یانیان زوو كه له خه و هه ڵسام به خێرایی زۆربه ی نوسینه كانی ئه م سایته ده خوێنمه وه، ئه وه ی سه رنجی ڕاكێشام و زیاتر هانی دام له م ڕۆژانه دا نوسینی د. عبدوڵا ئاگرین بو كه دوا ی ما وه یه كی زۆ رخه به ری ببۆوه و دوعا نامه یه كی نو سیبوو، نا مه یه كیشی ئه راسته ی مامۆستا (حه مه سه عید حه سه ن) كردبوو كه داوا ی لێبوردنی لێبكات كه گوایه ناو ‌ی زڕاندووه. من لێره دا نه نو سینه كانی عبدوڵا ئاگرین و نه به نامه كه ی دادگای هه ولێر ئه وه نده سه رم نه سوڕماله وه ی كه نوسه رانم به بێده نگی و بێ هه ڵوێستی بینی له ئاست ئه و بێڕێزییه ی كه ده ر هه ق به ده ر بڕینی ڕاستی ده كرێت. . چونكه له ناو ئێمه ی كوردا ئه وانه ی له ئاست هه ڵه ی گه وره تر له خۆمان وه ده نگ هاتووه هه میشه سه ركوت كراوه و ڕاپێچی دادگا به ناو دادگاكان كراوه. كه بێگومان مامۆستا (حه مه سه عیدحه سه ن) له كوردستان بویایه یان ده بو بێده نگ بێت كه ئه وه له قه ڵه مه ڕاست گۆكه ی چاوه ڕوان نا كرێت، یان ده بو هه میشه له به رده م دادگاكاندا ئاماده بێت، هه ر بۆیه بووێران له م بواره دا زۆر كه من له ناو نوسه راندا به تایبه تی له ناوه وه ی ووڵات. هه تا كه ی دادگا كان دار ده ستی ده سه ڵات داران بن. بۆ ده بێت بێ ده نگ بین له ئاست پاداشت دانه وه ی نو سه رانمان به و ڕێگاییه له سه ر دركاندنی ڕاستییه كان، ئاخر من به هیچ جۆرێك له گه ڵ شێواندن و ناو زڕاندنی كه سدا نیم و ناشبم چونكه ئینسان زۆر له وه گه وره تره كه به نا هه ق هێرشی بكرێته سه ر و ناوی بزڕێنرێت، هه قی خۆ یه تی كه به هه موو شێوه یه ك به ر گری له خۆ ی بكات به ڵام به سه لماندنی بێ گوناهی خۆی له و تا وانه ی كه دراونه ته پاڵی. له كه مو كوڕی نو سینه كه م ببورن له ڕوی ڕێزمانه ودا ڕشتنه وه.