www.kurdistannet.org

كوردستان یه ك پارچه یه ‌‌‌‌‌‌‌قامیشلۆ و هه ڵه بجه یه ك.ك.س

 

خوینه رانی خۆشه ویست هه روه ك ئاشكرایه له لای هه موان كاره ساته ره شه كوژیه كه ی شاری ‌‌قامیشلۆو حه سه كه و ناوچه جیاجیاكانی دیكه ی كوردستانی باشووری بچووك، گشت كه ناڵه راگه یاندنه كانی جیانی هه ژاند، وه له سه روو هه موشیانه وه كه ناڵه كوردستانیه كان. وه ئه مه ش بووه هۆی بڵێسه سه ندنی ناره زایی گشت گه لی كورد له هه ر چوار پارچه كه ی خاكی كوردستانی پیرۆزو هه مو ئه وجێگایانه ی دیكه ی جیهان كه گه لی كوردستانی لێنیشته جێیه، وه هه روه ها یه ك ده نگیو یه ك ریزی گه له كه مانی به رامبه ر به دوژمنانی گه له كه مان نیشاندا، كه ئه گه ركوردێك له هه ر شوێنێكی جیهان تووشی هه ر دوژمنكاریه ك وه هه رده ست درێژیه ك بێت، ئه وا بێگومان تووشی گشت گه لی كورد ده بێته وه، وه هه روه ها ئه م راپرینه سه رتا سه ره ی گه له كه مان ئا گاداركردنه وه ی حكومه ته شۆڤینیه كانی دیكه ی ده وروبه ره ئه گه رله بیری ئه وه دابن هاوشێوه ی به عسی شۆڤێنی سوریا كاری وا دوژمنكارانه به رام به ر به میلله ته كه مان ئه نجام بده ن، به رێزان داوای به نده له ئێوه ی خاوه ن هه ڵوێست ئه وه یه كه به هه موو ئه وانه ی له توا نا یاندا هه یه له پێش هه مووان به نده، كه ده ست بكه ین به ناو نوسینی خۆمان وه ك پێشمه رگه یه كی كوردستانی گه وره به ده نگ گه له كه مانه وه بچین بۆ پشتگیری كردن و به رگری كردن له ما فه ره وا كانی میله ته كه مان له كوردستانی باشووری بچووك بۆ ئه وه ی له وه زیاتر حكومه تی به عسی شۆڤێنی و حه لیفه كا نی دیكه ی به چاوی نه ته وه یه كی بێچاره وبێكه س لیمان نه روانن، وه كه ی مه به ستیان بووده ست درێژی بكه نه سه رمان، بۆ ئه و ناو نووسینه ش داوا له به رێوه به ری كوردستان نێت ده كه م كه وه ك هه موو ئه و كاره خزمه ت گوزاریانه ی دیكه ی كه پێشكه شی میلله ته كه مان ده كات لینكێكی تایبه ت بكا ته وه بۆ ناو نوسینی ئه و كورده به رێزانه ی كه ده یانه وێ ئا ماده یی خۆیان وه ك پیشمه رگه یه ك ده ر ببڕن به رامبه ر به رگری كردن له میلله ته كه مان له كوردستانی باشووری بچووك، وه له كۆتایدا پڕ به ده نگ ها وار ده كه م بژی كوردو كوردستان، كوردستان یه ك پارچه یه قامیشلۆوهه ڵه بجه یه.

 ك-ك-س

تێبینی\ به رێزان به نده له لا یه ن به رێوه به ری كوردستان نێته وه ناسراوم، به ڵام له به ر چه ند هۆیه كی تايبه تي  ناوی خۆم به پیت نوسيوه.