ده سه ڵاتداری و هه رێمێ پاراستنی كه سایه تی: ... مه نسوور عه زیزی

 

له چوارچێوه ی هه ر بیرێكی ئاوه ڵادا، ده سه ڵات خۆی له بیری گه ل دۆزیوه ته وه و بڕیارده ر جگه له كۆمه ڵ كه سێكی دیكه نه بووه. له حه نجه ره ی هه ر دادێكیشدا، یاسا رواوه و ریسا رێسراوه. له په یدا بوون و لێك ترازانی مرۆڤیشدا سنوور بووه به بڕیار و گورۆ گورۆ مرۆڤه كان خۆیان له سنوو رێكدا دیوه ته وه و لانكه یه كیان دۆزیوه ته وه و ئه وڕۆ ئێمه به و لانكه یه ده لێین وڵات. وڵا ت پیرۆزایه تییه كی تێكه ڵ به هه ستی مرۆڤه. وڵات ئه و میراته یه كه هه ر تاكێك به قه ده ر تاكه كه ی دیكه مافی بوونی له سه ر هه یه. له هه ر قۆناخێكدابێت، وڵات خاوه نایه تییه كه ی ده گه ڕێته وه بۆ سه ر جه م ئه و چین و توێژانه ی كه له سه ری ده ژین. وڵا ت مه ڵبه ندێكه كه شه ری مان و مردنی تێدا ده كرێت. .

 

پێشه كی سه ره وه ئا ماژه بۆ ده ست پێكردنی باسێكه له سه ر وڵاتێكی ون بوو، خنكاو، فه وتاو. وڵاتێك كه تا ئه وڕۆ ته نیا ئێمه ی كورد پێی ده ڵێین وڵات. ئه وه ش له لای هه موومان روونه كه مه به ست له كوردستانه.

مێژووی ده سه ڵاتداره تی كورد بۆ سه رده مانێكی زۆر دوور ناگه ڕێته وه. وێرای گله یی زۆر له باروودۆخ و بێتاوان ده ر كردنی ده سه ڵاتی كوردی، كاتی ئه وه هاتووه كه ئیدی چوارچێوه بۆ هه رێمی ده سه ڵات دابنرێت و چدی پارتایه تی سه ر سه رینی یاسایه تی نه گرێت. گه رخه ڵكی كوردستان كه سایه تییان وه به ر هێرشی چاو چنۆكێتی هه ندێك له ئه ندامانی پارته كان كه وێت، ئیدی كوا ئه و شۆڕشه ی كه كه سایه تی كوردی ده پاراست له هه مبه ر چاوپیسی و فه سادی پیاوانی به عس؟كوا ئه و هێزه ی كه خاكی به خوێن ده نه خشاند و فرۆكه و هه لیكۆپته ری به باوه ڕ ده شكاند؟

تاكی كۆمه ڵگای كورده واری له مامۆستاوه بگر ه تا قوتابی، له سیاسیه وه بگره تا مرۆڤی بێلایه ن، سه ر ده مێك بیریان له وه كردۆته وه كه له هه وڵدا بن بۆ گه یشتن به داوا ره واكانی خۆیان و له م پێناوه شدا ئازار نه ما كه نه یچێژن و كوێره وه ری نه ما كه نه یبینن. له باشووری كوردستاندا، خه ڵك ئه نفالیان دا، كیمیاییان له سه ر تاقی بووه وه و تا ئێستاش ئا سه واری ئه و نه هامه تییه له سه ر سه رو چاوانیان كۆچی یه كجاری نه كردووه و ئاسۆیه ك بۆ هیواكانیان به دی ناكرێت، جگه له وه ی كه خۆیانیان داوه ته ده ست چاره نووس . كو ردستان مه ڵبه ندی ده سه ڵاتداریی كوردییه، كۆ مه ڵگا كۆمه ڵگایه كی كوردییه. بزووتنه وه ی كورد هه رچه ند هێشتا به دوا خاڵی خه باتی نه گه یشتووه، به ڵام ئه و ڕۆ ده كرێ بڵین كه شۆڕش له ده سه ڵاتدایه. لێره دایه كه پرسیار دێته گۆڕێ: ئا یا ده سه ڵاتداری كوردی تا چه نده له بیر پاراستنی تاكه كانی كۆمه ڵگایه؟ئایا تا ئێستاش سه ر ده م هه ر سه ردم می خۆ قیت كردنه وه و شایی گێڕان به سه ر خه ڵكه؟ئا یا له كۆمه ڵگای كورده واری ئێمه دا له با شووری كوردستان به رپرسانی حیزبی لاقیان به پێی گڵێمی خۆیان راده كێشن یان له سه ر زاری ئینتێرنته وه، هه ر به رده وام روداوی له شێوه ی روداه كه ی شه یما و خێزانه كه یان هه ر وا به ده نگۆ ده بن؟ئا یا سه ر كردایه تی پارته كان تا چه نده زاڵن به سه ر هه ڵس و كه وت و به رپرسایه تیی ئه ندامه كانیاندا؟ئا یا ئه وڕۆ ئیدی كاتی ئه وه نه هاتووه كه پارته كان ببن به خه ڵكیی، نه ك ئه وه ی كه خه ڵكی كوردستان ببن به داوێنگیری پارته كان ؟سه رده م سه رده می به جیهانی بوونی كوولتووره و تاك ئه بێ رۆڵی هه بێ له كۆمه ڵگا. هاونیشتمانیی ئه بێ سنووری كه سایه تییه كه ی بپارێزدرێت له لایه ن ده سه ڵاته وه نه ك ئه وه ی كه هه وڵ بدرێت بۆ رووخانی. زۆر جار باس له وه ده كه ین كه كوردستان ئا زاده و له سایه ی سه ری فڵان كابینه و فڵان ده سه ڵات، فلان گۆند ئاوی بۆ كێشرا و فڵان مه شروع دروست كرا و كاتێك كوردێك له ده ره وه ی وڵات له رێی تلفزیوونه كانه وه ئه و ئا ڵوو گۆڕانه ده بینی ئافه رینێك پر به پێستی ئه و ئه ركه ئاراسته ی ده سه ڵاتی خۆیی ده كرێت. گه ر له به غدا، فڵان سه رۆك ده نگێكی گه یانده قووژبنێك، پڕووپاگه نده كانمان سه ر وگوێی یه كدی ده شكێنن. به ڵام ئا یا له روانگه یه كی دیكه وه گه ر لێی بڕوانیین، كوردستانه كه ی مه له ده ره وه زه وق و له ناوه وه ته وق نییه؟

له وانه یه هێنده پرسینه وه باش نه بێت و ئا ماژه كان زیاتر له و رووه وه بن كه بۆ ی رخنه ی دروستكه ریان لێ بێت، نه ك ئه وه ی كه ده سه ڵاتی خۆگرتوومان بهه ژێنین، باشتر ن. به ڵام له روانگه ی هه ر تاكێكی كۆمه ڵگای كورده وا رییه وه، هه و ڵدانی زیاتر بۆ زیاتر به شارستانی كردنی باشووری كوردستان ئه ركی هه موومانه وه ك كورد و ها ووڵاتی كوردستانی!پارته سیاسییه سه ره كییه خاوه ن ده سه ڵاته كان له هه رێمی كوردستان، پێویسته بیری به كورد بوون بۆ كورد، بڵاو بكه نه وه نه ك بانگه واز بۆ به كورد بوون بۆ پارت. خه ڵكی كورد پێویستییان به سه ر له نوێ هه ڵبژاردنه وه ی په رله مان هه یه و پێویسته حیزبیش وه ك ئامرازیك هانده رو پێشخه ری داوای خه ڵك بێت. كۆمه ڵگای كورده واری پێویستی به به هێز كردنی ژێرخانی ئا بووری و ده و ڵه مه ند كردنی زیاتری سه ر خانی كۆمه ڵ به شێوه یه كی پێشكه وتوو و سه ر ده میانه هه یه. شارستانییه ت خۆی له ده ر بڕینی ده نگی تاكه كان ده بینێته وه، هه ربۆیه زۆر پێویسته كه گوێ بۆ تاكی كورد راگیرێت. دادگاكان سه ر به خۆ بن، مافی پێكهاتنی حیزبی نوێ و سه ندیكای جیاواز جیاواز رێگایان بۆ بكرێته وه. چیدی حیزبه كان له م قۆنا‌غه نوێییه ی گۆڕه پانی به ئاكام گه یشتنی كورد، ده ست بۆ چه كی دژ به كورد نه به ن و كورد، كورد خه ڵتانی خوێن نه كات! به هیوای پاراستنی هه رێمی كه سایه تی ده سه ڵاته وه له لایه ن ده سه ڵاتداری كوردی و داهاتوویه كی روون و هه نگاو نان به ره و دوا مه ڵبه ندی مه به ست كه ده ستكه وتی سه ربه خۆییه.

08. 03. 04