چوارچرا له قه واره یه كی نوێدا: ... مه نسوور عه زیزی

 

 

بلادالجبل، خۆی له زاری عه ره به كان وه جووڵه خست وله نزهه القلوب ی مسته و فیدا به روونی و به بێ هیچ شێوه چه واشه ییه ك به كوردستان ناوی هێنراو له و ده مه وه زاری ناسیونالیستیی فارس و عه ره ب و تۆرانییه كان له حه نجه ره ی خۆیاندا ئه م ناوه یان گۆڕیوه به وشه ی بڤه و قه ت به زمانیدا ناهێنن. له به ره به ری به توركی و فارسی بوونی ئایینی عه ره به كان، هاتن ویستیان وڵاتێك بخه نه گێژاوی فه وتانه وه. بۆ فه وتانی، پێشه كی دابه شیان كرد و گۆڕه پانی تاقی كردنه وه ی هێزه كانیان خسته سه ر هه رێمی له ت كراوی دڵی ئه م كیانه و له 1514 ه وه به رده وام شه ڕی شیر و پێنووسی ژاراوی خۆیان له په یمانێكه وه ده گوازنه وه بۆ په یمانێكی نوێترو ڕه شترو شوومتر، به دژ گه لێك كه هه زاران ساڵه له سه ر كیانی خۆی ده ژی. مێژوو پێمان ده ڵێ كه ئه وانه به په یمانی قه سری شیرین و سه عد ئاباد والجزاییر تێر ناخۆن و ئه وڕۆش له سه ر دڵی جیهانی به گونده لان بوو، ده یانه وێ هه موو مرۆڤایه تی گۆڵ بده ن و فیلی خه ڵك به مێرووله بده نه پێناسه كردن و مێرووله ی خۆشیان به فیل. زۆر جار ده ڵێن:سیاسه ت، واته هوونه ری به ڕێوه بردنی وڵاتێك یان پارتێك یان به ڕێوه بردنی ژیان و باش قازانج وه چنگ خستن بۆ باشتر ژیان و هوونه ری نه دۆڕان له گۆڕه پانی جیاواز جیاوازی كێشه كاندا. ئه وانیش له وا نه یه كه دڵیان خۆش بێت و به خۆیان بڵێن : ئێمه ش سیاسه ت ده كه ین. به ڵام كام سیاسه ت؟ئا یا تێزی مرۆڤایه تی ئه وان له كێبه ركێدایه بۆ خزمه ت كردن به مرۆڤایه تی، یان ئه وه ی كه ئه وان خۆیان ئانتی تێزن بۆ ئه و وشانه ی كه ڕسته ی مرۆڤایه تی ده خوڵقێنن؟له سه رده می شه ڕه شمشێره وه تا هه نووكه نه سۆلتانی و سه فه وی توانییان ژێر خانێك بۆ كۆمه ڵه كه یان بسازن، نه شاكان و نه عه مامه به سه ره كانی ئه م سه رده مه یان و نه مه لا ئۆردۆغانی بێ عه مامه. ئه وان تا ئه م سه رده مه له سه ر دڵی كوردستان ژیاون. خوێنی كوردیان مژیوه و گۆشتی كوردیان خواردوه و له سه ر جه سته ی كوردستانیش فرۆ كه كانیان كێشكی مانه وه ی بۆ گێڕاون. بۆ به مێژووی خۆیاندا ناچنه وه؟بۆ شه رم له وه ناكه ن كه گه لێكی بێ چه كی ده ست خاڵی توانیویه تی تا ئه وڕۆكه ش، چۆكیان بۆ دا نه دا؟بۆ له خۆیان ناپرسن كه ئایا كاتی ئه وه ماوه، له م سه رده مه ش هه ر وه ك جاران له گه ڵ كورددا بدوێین؟ پێشكه وتووترین چه كیان به كار هێنا و به نامرۆڤانه ترین شێوه له گه ڵ كورددا هه ڵس و كه وتیان كرد. به ڵام، باوه ڕێك ما كه هه موویانی خستۆته سه ر سووڕمانه وه. له ئامانجی ئه و هه موو دیكتاتۆرییه تانه یان، ئه وڕۆ گه لێك به ناوگه لی كورد بووه به وه زنه یه ك و تا دێت زیاتر له ئاست كێشه نێو ده وڵه تییه كاندا رۆڵگێڕ ده بێت. سه یر له وه دایه كه وێرای كارامه یی ئه وان له سووتان و قات و قڕیدا، نه مامی بێ پاییزی شۆڕشی گه لێك تازه په لكه زێڕینه ی ئاڵا هه ڵده دات. ئه وان په یمانی سه عد ئاباد و الجزایریان به ست. كورد په یمانی داڵانپه ڕی له مێژوودایه. په یامێك كه هه ر دوێنێ له سه ر دڵی مه هاباد نوێ بووه وه. له پێواژووی ره فتاره دزێوه كانیاندا دینیان خستۆته گره وی به رژه وه ندی به ناو، امه الاسلامی یه وه، به رژه وه ندی خۆیانی پێ ده پارێزن و له لایه كی دی یه ك ده ڵێ:العرب و الاسلام و یه ك ده ڵێ:سلاو بۆ چه نگیز و یه كێكی دیكه مێزه ره كه ی میهدی ده كاته كه شتی نه جاتی مرۆڤان. سه رده م سه رده می خوێندنه وه ی داواكانه. رۆژهه ڵاتی نێوه ڕاست، مه كۆ ی گه رمی كایه داری رووداوه سیاسییه كانی رۆژی جیهانه. كێشه ی عه ره ب، ئیسرائیل تا ئه وڕۆ پارێزه ری قازانجه باڵاكانی جیهانی عه ره ب بوو ه و چرا سه وزه كانی ئووروپا و ئامریكاش تا ئه م دواییانه به رده وام له رووی ئێران و سوریه دا گڕاوه و توركییه ش ئه ندامی ناتۆ بووه و هه یه و پێگه یه ك بووه بۆ ویلایه ته یه كگرتووه كانی ئامریكا. تا هه نووكه جیهانی رۆژئاوا قازانجی له وه دا بووه كه، ده سه ڵاتی تایفه ی و دیكتاتۆری، خۆی بسه پێنێت له م ده ڤه ره، واته رۆژهه ڵاتی نێوه ڕاست و له لایه كی دیكه دڵی خاوه ن سامانه ئیسرائیلییه كان نه شكێنن و له باروودۆخه تایبه ته كاندا هه م خورما بخۆن و هه م كشـمیش. به ڵام له سه رده می ئه مڕۆدا، چاو خشاندنێكی دووباره بۆ ئه وان، به سه ر ڕۆژهه ڵاتی نێوه ڕ‌استدا كارێكی نه ك هه ڵه نییه، بگره زۆر پێویست و به جێیه. بیرۆكه كان خۆ له وه دا ده بیننه وه كه چوارچێوه ی جوگرافی ڕۆژهه ڵاتی نێوه ‌ڕ‌است ئاڵ و گۆری به سه ردا بێت. له بواری ده ر بڕینی ده نگه وه، ده نگه كان ده بێ ئازاد بن و دیموكراسی ده بێ باڵ بكێشێ به سه ر خه ڵكدا. له سایكس پیكۆوه بۆ رۆژهه ڵاتی گه وره بیرێكی ئه وڕۆیی و له ناكاو نییه و له وانه یه چه ندین ساڵ بێت كه داڕێژه رانی ئه م پرووگرامه بنج و بناوانی رۆژ‌هه ڵاتی نێوه ڕ‌است لێك ده ده نه وه، تا به م ئاكامه گه یشتوون. به ڵام ئایا چۆ ن ده توانن هه نگا و هه ڵێنن؟ئا یا له م سه رده مه كه ئیسلامی سه له فی هه ڕه شه یه بۆ هه نگاوه كانیان، به چی شێوه یه ك بچنه پێش؟یان ئایا ئه و ئیسلامه تووندڕه وه سه له فییه سیاسییه ی ئه وڕۆ هه ر ده ستكردی خۆیان نییه؟هه موو ئه گه رێك ده توانێ له راستییه وه نزیك بێت. گرنگ لێره دایه كه ئه و ڕۆ ئێمه ی تاكه كانی كۆمه ڵگای كورده واری باشتر بارودۆخه كان بخوێنینه وه و ئه و ئه گه رانه هه ڵبژێرین كه قازانجه كانمانی تێدا حه شار دراون و كارامه یی ده وێت بۆ به ده ست خستنیان. تا ئه وڕۆ كورد وه ك ئامرازێك به كار هاتووه بۆ ئاڵ و گۆڕی به رژه وه ندی له نێوان سه رده مدارانی ناوچه كه. به ڵام له وانه یه رووداوه كان چدی به قازانجی ئه وان نه چێته پێش و ستراتیژی زلهێزه كان له وه دا بێت كه نزیكایه تی له كورد بكه ن. له وانه یه قازانجه نووستوه كانی ئه وڕۆ و داهاتووی ئه وان گرێدراوی به رژه وه ندییه كانی ئێمه بن. ئه وان سنووریان دانا و وڵاتێكیان كرد به چه ند پارچه. به ڵام ئایا ئێستا ناتوانن بیكه نه وه به پارچه یه ك؟نه ته وه یه ك له و نێوه دایه كه نه سامییه و نه له مه غوول و نه فارسیشه. تا هه نووكه سه ره تاییترین مافه كانی خۆی به ده ست نه هێناوه. وێرای ئه وه ی كه كیانێكی به پیت و به به روبووم و ده وڵه مه ندی هه یه، خاوه ن ژێرخانێكی له ژێر خاڵی هیچی ئابوورییه. خاوه ن زمانێكی هاوبه شن و چل میلیون پێی ده په یڤن، به ڵام كۆمه ڵگای نێو ده وڵه تی خۆی له ئاست بیستنی داواكانیان كه ڕ كردووه. گه لێكن كه مێژوویه كی دوورو درێژی پێشكه وتن و شارستانییه تیان هه یه و پاش چه نه هه زار سال چه وسانه وه، نه یارانیان نه یانتوانیوه بیانتاوێننه وه. .

ئاوێنه ی بیره كانی ئه وان له پێش چاوی ئێمه نییه و ته نیا هه ڵوێسته كانیانن كه بیره كانیان بۆ ئێمه ده خوێننه وه و ئه ركی ئێمه شه وه ك كورد كه به شێوه یه كی زانستییانه هه ڵسوو كه وت له گه ڵ رووداوه كاندا بكه ین و بتوانین له م سه ر ده مه نوێیه دا كه شۆڕش و بزووتنه وه كانمان شێوه ی ره وای نێو نه ته وه ییان به خۆ گرتووه سوێنده كه ی پێشه وا قازی به ئاڵاو چوارپارچه ی خاكی كوردستان له چوارچرا و چوار قوژبنی كوردستان له قه واره یه كی نوێدا جێ بده ین.

2004. 03. 09