www.kurdistannet.org

بيركردنةوةي سةرؤكص لةزةمين و ئاسمان و ئةوةي لةوبةينةداية ..... هونةر كاكةي فةلاح

جه سته م وجودی هه یه.

له ته ك موعجیزه ی ئه فساناویدا جێگام هه یه.

چه مكێكی ئه م زه مینه شم، به ئێوه وه، خستۆته ژێر ڕه حمه تی خۆم،

عه ده مییه تم پێ به خشیوون.

ئاسمانه كه شی هێمایه كه بۆ ئه به دیی یه تم.

ئه شزانم خواش په شیمان بێته وه له دروستكردنم،

شه یتان میوانداریم ئه كات.

به هه شتیش تامه زرۆی بینینمی نه مێنێ،

گڕه جه هه ننه م به فری دڵ گه رم ئه كاته وه.

لایلایه ی به هاریش له ڕووحی موباره كیشم بێزار بێ،

جۆلانه ی مۆسیقای خه زان ئه توانێ بمخه وێنێ.

با ئه وان له ئاسمان جێبێڵم.

بگه ڕێمه وه لاتان و تین وته وژمی باوك سالاریم، به سه رتانا تاقی كه مه وه.

 سه رده مێكم بۆتان بنیاد ناوه،

په ره سێلكه ی نابینایی تان له ئاسمانی تاپۆكراوما، به رق باران ئه كه م.

نه وه كو باڵه كانی كه روێشكه به سه روه ری ئاسمانیم بكات.

 نامه وێ ویسته ناخوازه بێ باڵه كانتان،

 شوێن نمایشی گه رمه خه یاڵم بشێوێنێ.

دڵتان به چی خۆشه!

خۆ خواش تاقه تی ئێوه ی نه ماوه، به جێی هێشتون.

فریشته كانیشی سه رقاڵی كاری تری ئیلاهین.

شه یتانتان بۆماوه ته وه، ئه ویش به سواری حوشترێكه وه،

به ووشكه بیابانی خه یاڵاوی هیواكانتانا تێپه ڕئه بێ.

ێت و خۆی له زه رده گه ڵاو لقی بێ به رتان ده ئاڵێنێ.

دره خته كانتان ده ناڵێنێ.

وه ك قه وزه، ده ریا لیخنه كانتان، لیخن تر ئه كا.

خوێ ئه كا به زامه كانتانا. خۆی ئه كا به زام.

ژه هر و گه ڵا به یه كتر ئاشنا ئه كا.

پاسارێكان له قه له ڕه ش ماره ئه كا.

 قه ناره بۆ ڕووباری بێ ده ساڵاتیتان هه ڵئه خا.

شایی بۆ كوێره وه ریتان ئه گێڕێ.

هه ڵپه ڕكێ یه و

مردن ده ستی كۆلێرای دوودڵیی تانی گرتووه.

چه قۆ ده ستی لنگه فرتێ ی ڕاڕایی تانی گرتووه.

شه یتانیش گۆرانی به سه ر ساویلكه یی تانا هه ڵئه یا.

منیش ته پڵ به مه ردایه تیتان لێ ئه ده م.

خواش سه یر ئه كا. . . . .

  

سوید/ شوباتی 2004