13-05-2011 05:14

خه و نێكی سوور .... كاوه خوسره وی

 

 

شه و له خه وما

چه می سیروان سوور سوور ببوو

كابراێكی ڕیش درێژ

به پێكه نینه وه لێی ده ڕوانی،

پرسیارم كرد:

بۆ پێده كه نی، چ قه وماوه؟

وڵامی نه دامه وه،

كه چوومه ژوورتر دیتم

دایكیكی كورد

خڕه به رده كانی كه ناری سیروان

به چاوی پڕ له فرمێسكه وه ماچ ده كا،

گوتم دایه چی ڕویداوه؟

گوتی ئه ی نابینی سیروان

دیسان له هیجرانی خوینی به ناحه قڕژاوی ڕۆڵه كانمانا

سه راپا سوور هه ڵگه ڕاوه!

 سوئد 2004. 02. 01