پرۆژه ی حیزبی له قۆناخه كانی خوێندندا ... ئیبراهیم مه لا زاده

 

23-12-2003 23:26

malazada86@hotmail. com

ماوه یه كی باش دامام بۆ هه ڵبژاردنی تیتلی ئه م بابه ته م، ده م زانی ئه گه ر پێشتر ناوی یه كێك له و ڕێكخراوانه بێنم له وانه یه ئه وی دی پێ ناره حه ت بێ، یا به لایه ندارم بزانێ. چونكه ئه قڵی حیزبی له وڵاتی ێمه ئه وه نده له تاریكی دا ده ژیێ به كه مترین ڕوناكی قه ڵس ده بێ و ئارامی له به ر هه ڵده گیرێ.

خوێندن ئه و پرۆسه یه كه مرۆڤ له حاڵه تی كوێرانه ده گوازێته وه بۆ حاڵه تی بینین، یا له حاڵه تی تاریكی بۆ حاڵه تی ڕوناكی. له به ر ئه وه ش خه ریب نیه كه له هه مو كونجێكی ئه و دونیایه دا گرنگیێكی تایبه ت به خوێندن ده درێ. كه یابان له شه ڕی جیهانی ده رچو زۆر هوشیارانه هه نگاویان نا بۆ تازه ڕابونێكی عه قڵانی كه دڵنیا بون بێی گه شه كردنی قۆناخه كانی خوێندن و گرنگی پێدانێكی تایبه ت ناتوانن له قه یرانی حاڵه تی شه ڕو وێرانكاری دا دێربچن بۆ حاڵه تی ئاشتی و خۆ بینا كردنه وه، له به ر ئه وه داها تی مانگانه ی مامۆستایانیان گه یانده ئاستی داهاتی مانگانه ی وه زیران و ده سه ڵاتی داواكاری گشتیشیان پێدان بۆ ئه وه ی مامۆستاكان به ته واوی بپڕژێنه سه ر كاروباری فێركردن و هێزێك نه بێت كه ش و هه وای گۆ ڕه پانه كانی خوێندن ئاڵۆز بكات.

 هه روه ها له ڕۆژ ئاواش حیزبی سیاسی كه م تا زۆر پاڵه په ستۆ ناخه نه سه ر پرۆسه ی خوێندن و كه ش و هه وای ده زگاكانی خوێندن به پروپاگه نده ی حیزبی بارگاوی ناكه ن، چونكه نه ك هه ر قوتابیان خوێندكاران دوچاری خه فڵه ت و ناهه شی ده كه ن به ڵكو دوبه ره كی و ئاژاوه شیان ده خه نه ناوو له ئامانجی سه ره كی و ڕاسته قینه دوریان ده خه نه وه. خوێندن هه رگیز پرۆژه ی حیزبی نیه به ڵكو پڕۆژه ی گه له و ده بێ به قازانجی هه مو توێژه كانی كۆمه ڵگادا بشكێته وه.

ئه وه ی ئه مڕۆ له كوردوستان ڕو ده دات هه رگیز دیارده یه كی ته ندروست نیه، ڕێكخراوه خوێنكاری و قوتابیه كان به و جۆره هه رگیز ته عبیر له داخوازی و پێویستیه كانی ئه و توێژه گرنگه ناكه ن. ئه وان پڕۆژه ی حیزبین به ر له وه ی هه ر شتێكی تر بن، ئه و ڕێكخراوانه كه ش و هه وای ده زگاكانی خوێندن ئاڵۆز ده كه ن و خوێندكاران و قوتابیان له ئامانجی ڕاسته قینه ی خۆیان دور ده خه نه وه. ئه و حیزبانه ش به و عه قڵیه ته ته سكه و بیركردنه وه یان له به رژه وه ندی تاك یا خێزان یا عه شیره ت یا عه شیره تی به حیزب كراو هه رگیز نایانه وێ خوێندكار به شێوه یه كی ئه بستراكت گه شه بكات و به ر له وه ی مو ڵكی كه س بێ مو ڵكی گه لی خۆ یه تی و له و پێناوه ش كار ده كه ن.

له كاتێك دا كه گه لی كورد به ناسك ترین قۆ ناخی خۆی دا تێپه ڕ ده بێت و پێویستیێكی ته واوی به ئارامی ناوخۆو یه كڕیزی هه یه، هه ڵبژاردن دێت نائارامیه ك ده نێته وه كه ش و هه وای له بنه ڕه ت دا بارگاوی بو بارگاوی تر ده كات و تۆ مه ت و چه ندین قسه ی ناشیرین به یه كتر هه ڵده به ستن. ئه وه ی ڕو ده دات هه ڵواشاندنه وه ی پڕۆژه ی خوێندنه و تاواندنه وه ی ئه و توێژه گرنگه ی كۆمه ڵه له هه نا سه ی بۆگه نی كراوی حیزبایه تی دا. ئه وه ی ڕو ده دات به شێكه له و ئه قلیه ته ته پیوه ی كه بواری گه شه كردنی مرۆڤ به شێوه یه كی دروست به رته سك ده كاته وه و به پێی داخوازیه هه نوكه ییه كانی حیزبی له قالبیان ده دا، تا له ئاكامدا هه رچی داهێنان هه یه له و خه ڵكه دا گۆڕه وشار بكرێ و له جیاتی ئه وه ی زاناو داهێنه ر دروست ببن مرۆڤی حیزبی نمره عه ییارمان بۆ دروست ده بن كه نه كه ڕامه تی خۆ ی و نه هی به رامبه ریشی بزانێ.

پێویسته خوێندكاران له هه مو قۆناخه كان دا داوای ئه وه بكه ن ده ست له و ده زگایانه هه ڵبگیرێ، كاری سیاسی له ناو ده زگاكانی خوێندن قه ده خه بكرێ. به و كاره ش خزمه تێكی گه وره به گه له كه مان ده گه یه نرێ بۆ ئه وه ی ڕۆ ڵه كانی لا ڕێ نه كرێن و خوێندنیش ته نها له پێناوی گه ل و نیشتمان دا بێ.