21-12-2003 19:19

گیرانی دیكتاتۆرێك ڕێگا خۆشكه ری هاتنه كایه وه ی ده سه ڵاتی خه ڵكه، به ڵام ته نیا مه رج نی یه! نووسینی: عه زیز شێخانی

 

خوێنه ری به ڕێز،

ڕۆژانی ڕابردوو ناوچه ی ڕۆژهه ڵاتی نێوه ڕاست، شاهیدی له داو كه وتنی سه ركرد ه یه كی سه ره ڕۆی بوو، كه ماوه ی 35 ساڵ بوو، ئه سپی هه وسی له غار دابوو. لێره دا باسی چۆنیه تی گرتنه كه و فرت و فێڵی سه ربازه ئه مریكاییه كانیش ناكه ین. چوونكه شه ڕ بریتی یه، له به گژ یه كداچوونێكی ووته یی یا به كرده وه، كه لایه نی به رامبه ر مافی به رگری كردنی ته واو ده دا به خۆی، له مه ڕ پاراستنی بوراره كانی بوون و مانی. كاریشمان به ڕاگه یاندن و مه به سته كانی ڕاگه یاندن نی یه، كه له كات و ساتی شه ڕ دا مانا و واتای ڕاسته قینه كه ی له ده ست ده دات. چوونكه ڕاگه یاندن، له سه رده می شه ڕ دا ده بێته ئامێرێكی كاریگه ر، بۆ گه وره كردنه وه ی هێز و تواناكانی خۆ و تێك شكاندنی وره ی لایه نی به رامبه ر. واته پڕوپاگه نده ی شه ڕ، مانای ته واوی خۆی هه یه، كه له كوردستان دا، له مه ڕ نه بوونی دام و ده زگای ڕاگه یاندنی سه ربه خۆ، سنووری ڕاگه یاندن و ئازادی ڕاگه یاندن به هۆی جیا جیاوه پێ شێل ده كرێت. هه ر بۆیه ڕاگه یاندنی كوردی، له چه مكی پڕوپاگه ند ه ده چێت، كه ته نیا به حیزب و لاینگرانی حیزب هه ڵد ه ڵێت. جار و باریش، كۆمه ڵێك گۆرانی بێژ، وێنه كێش، نووسه ر و هیتد، ده كه نه ده سته چیله ی ڕاكێشانی سرنجی خه ڵك. جا با باسی چه مكی ڕه خنه ی ڕاگه یاندن هه ر نا كه ین، چوونكه هه ویری ئه م باسه، ئاوی زۆر هه ڵده گرێت و ڕێگاكه ش به ره و كوێر ه ڕێیان ده بات و شا ری بانه و ڕۆم ناگرێته وه. !

خوێنه ری ئازیز

ڕۆژه هه ڵاتی نێو ه ڕاست، ئه م مه ڵبه ند ه جۆ غڕافیایی یه، كه ده كرێ به ناوچه ی دیكتاتۆر لێدراو ناوی به رین. له و مه ڵبه نده خاوه ن نه وت و كانگایه دا، به غه یری ووڵاتی ئیسڕائیل نه بێت، له هێچ كامیان هه ڵبژاڕدنێكی ڕاسته قینه به ڕێو ه ناچێت. پێوه ره كانی دێموكڕاسی، واته ده سه ڵاتی گه ل ته نیا و ته نیا له هێندێك ووشه ی خه ڵكانی فریو ده ر خۆی حه شار داوه. بوونی ئه م ڕۆژ ڕه شی یه له ناوچه دا، ته نانه ت له بیر و ڕای خه ڵكانی ئاسایی دا ڕه نگ ده داته وه. كه س نی یه له ووڵاتانی ڕوژ هه ڵاتی نێو ه ڕاست دا، كه چه مكی سیاست، له گه ڵ درۆ وه ك یه ك تاریف نه كات. سیاسه ت واته درۆ، ئه مه هه ڵگری ناخی دوور و دریژی ژیانی دیلی و به ستراوه یی یه، كه تاك و كۆ مه ڵی بر دۆته خانه ی بێ هیوایی و نا ئومێد یه وه. له پاش تێك ڕمانی ئیمپڕاتۆری گه ند ه ڵی عوسمانی و له دایك بوونی عێراق، سووریه و توركیه، به فیتی ئینگلیس و فه ڕانسه ویه كان و پاشان ڕووسیی یه ی تزاری كوردستان به كرد ه وه بوو به چوار به ش. ده وڵه ته سه ره ڕۆكانی عه ره بی، توركی و فارسی هه موویان كورد گووته نی، دار ده ستی ده وڵه ته زلهێز ه كان بوون و وه ك مۆره ی شه تڕ ه نج، له سات و كاتی دیاری كراو دا یاری و گه مه ی سیاسی یان پێ كراوه و ئێستاش یاری هه ر به رده وامه و كۆتایی پێ ناییت.

له پشتی ده ست پێكردنی شه ڕی زلهێز ه كان، له ساڵی 1939، كه هه تا ساڵی 1945ی خایاند، دیسان پڕۆسه ی بووكه شووشه بوونی ده وڵه ته كانی ڕۆژهه ڵاتی نێوه ڕاست له به رده م ده وڵه ته زلهێز ه كان دا زیاتر ڕوون بۆوه. چه كی هه ره كاریگه ری ده وڵه ته دزه كانی وه ك ئیران، عێراق، سووریه، عه ڕه بستان و توركیه و. . . بابه تی ئایینی و نا سیۆنالیستی و ئاری بوون، كه خۆڵیان بێ ده كردنه چاوی خه ڵكه وه. خه ڵك و نه ته وه ی جیاواز وه ك، كورد، به لووچ، عه ڕه ب هه موویان بوونه قوربانی قازانج و سوودی ووڵاته زلهێز ه ئابووریه كانه وه و ته نانه ت كۆماری كوردستانی كۆرپه ش، له لایه ن هه ر دووك ئیمپر یا لیزمی سه رمایه داری و كۆمۆ نیستی سه ر ده می پاش شه ڕ ی دووهه می جیهانی به دانی ئیمتیازی نه وتی شیمال واته باكوور به ڕووسی یه خنكێندرا.

ئه وه ی هه تا ئێر ه باس كرا ده كری، بنچینه ی باس و ووته ی ئه مجاره مان بێت، كه باس له ڕۆیشتنی دیكتاتۆریكی ناوچه ده كات. به بڕوای من، هێشتا ڕۆیشتنی ئه م دیكتاتۆره، ڕه نگه نه توانرێت سوودی پێویستی لێ وه ربگیردرێت. چوونكه كۆمه ڵگه ی ئێستای عێراق، كه له دوو نه ته وه ی سه ره كی كورد و عه ڕب پێك هاتووه، ناتوانێت هه زمی قۆناخی تازه ی ئه م ووڵاته بكه ن، كه پاش ته واو بوونی شه ڕی یه كه می جیهانی هاتۆته كایه وه. جگه له مه، بوونی دوو مه زهه بی سه ره كی سووننی و شیعه ش له م ووڵاته دا، گرفتی تایبه ت به خۆیان هه یه و داستانی كێشتی مێجێوری سه ده ی به جیهانی بوون و گڵۆ باڵ خۆشتر ده كه ن. ئه مه بێجگه له بوونی، نه وه كانی كه ماڵ ئاتاتووركی دامه زرێنه ری توركییه یه، كه خه ریكن قه ڵاتی هه ولێر و لووتكه ی بابا گوڕ گوڕیش قووت ده ن.

خوینه ری ئازیز

له م سه رده مه دا، هه موومان به كه ڵك وه رگرتن له ئامێری سه رده م و زانست، ده توانین باسێكی كورت بۆ وێنه، له سه ر كۆماری گه نده ڵ بووی ئیسلامی له ووڵاتی ئێران بخوێنینه وه، كه چۆن به فرت و درۆ له ساڵی 1979 دا، توانیان خۆیان بێنه سه ر ده سه ڵات. پاش تێپه ڕینی نزیك به 25 ساڵ، له دامه زراندنی ئه م نیزامه نه زۆكه و بێ سه روو شوێن بوونی یه ك میلیۆن كه س له گه لانی ئێران و هه روه ها به ده سه ڵات گه یشتن و لێ كه وتنی تالیبان له ئه فغانستان، دیسان مه ر جه عی ته قلید له نه جه فه وه ده سه ڵاتی گه ل بێ بایه خ ده كات. ناوبراو، باسی بابه تێك ده كات، كه ئاكامه كه ی بۆ كوردی باشووری كوردستان، له ئاكامی نیزامی خومه ینی ده چێت، كه وه ك نیعمه تێكی خودایی ئاراسته ی قارنێ و قه ڵاتانه و سه ر جه م كوردستانی كرد. كوردی نوێنه ری عه ڕه به سووننیه كانی ناوچه ی كه ركووك، له بیلالی حبه شی زیاتر بانگ بۆ دامه زراندنی حكوومه تێكی ئیسلامی ده كات. ئم فاكت و ڕاستیانه، بانگه شه ی ئێوه ده كه ن، بۆ ئه وه ی هه ر له هه ڵپه ڕین دا مه بن.

به بڕوای من ناوچه ی ڕۆژهه ڵاتی نێوه ڕاست، پێویستی به ئاڵ و گۆڕی كۆمه ڵایه تی هه یه، كه ئه مه ش كاری زۆر و كاتێكی زۆری ده وێت. چوونكه تاقی كردنه وه مێژووییه كان له دنیا دا پێشانیان داوه، كه ڕۆیشتنی دێوێك، مه رج نی یه كه فریشته یه كی له دوو بێت. به تایبه ت كه كۆ مه ڵگا بۆ هاتن و درووست بوونی ده سه ڵاتی تاكه كه س ئاما ده یی زیاتری هه یه. ووشه ی سه رۆك ده ڵێی خوا، ته نیا بۆ دیل كردنی گه لانی ناوچه ی ڕۆژهه ڵاتی داناوه، كه گه ل ده بێت وا بیر كاته وه، خوا رسق و رۆژی له پێناوی سه ری ئه م سه ركرده فس فس پاڵه وانانه ده دات.

به گیرانی سه ددام حوسێن، زۆر ترسه نۆكی دیكه نه یان هه ویست، له م ده رسه ته جرووبه وه رگرن و ئه وان پێ یان وایه ئازاترن. ئاخر ئه رته شی ڕه زا شا ی میر په نج، پاش سێ سه عات و نیو به ربه ره كانی، زه لیلانه ته سلیم بوو، كه ئه م تاقیكاری یه، بۆ هه موو ئه رته شه كانی ڕۆژه ڵاتی نێوه ڕاست واتایه كی ته واو و كه ماڵه.

لێره دا گرینگ ئه وه یه، ئێمه ی كورد به شاره زا بوون، له دنیای ڕابردوو باشتر بۆ داهاتوو بڕوانین و له درووست كردنی سه رۆكی خه یاڵی خۆ ببوێرین. گه لێك، كه مێژووی خۆی نه زانێت، ڕووداوه كانی ڕابردوو سه ر له نوێ تاقی ده كاته وه. به وه بیر هێنانه وه ی خه یانه تی توركه كان له پاش شه ڕی یه كه می جیهانی، له و كوردانه ی كه له پێناوی توركیه دا شه ڕیان كرد، پێو یسته نه كه وینه داوی وه عد ه و درۆ ی كه سانی به ناو سیاسیی، له سه رتاسه ری عێڕاق دا و ته نانه ت له گه ڵ زلهێزه كانی سه ر ده میش. كورد، به دۆڕاندنی ئه م باروودۆخه، ناتوانێت هیچ جۆره بڕو بیانوو بێنێته وه. چوونكه ده بێت، پێش هه موو كه س، له كوردستان فه ره نگی تاك په ره ستی كۆ تایی پێ بێت و مه زاری هیچ كه سێك نه بێت سه مبوولی به رخۆدان. ئه گه ر به ڕاستی كورد، له ده ستی دیكتاتۆر ی پیر و كه نه فت ڕزگاری بووه، واباشه ئێستا ئازایانه، له چنگی دیكتاتۆره نێو خۆییه كان خۆیان ڕزگار كات.

ڕێگای ڕزگار بوون، له سته می دیكتاتۆری به شداری كردنی كۆمه ڵا نی خه ڵكه، له گشت پڕۆسه كانی كۆمه ڵ دا و دا تاشینی هه ر جۆره ناو و عیباره تێك بۆ كه سایه تی كوردی بزمار له به رد دانه و سوودی ته نیا بۆ گه له داگیر كه ره كانی كورده ده بێت.

گه لی كورد

گرتنی ئه م دیكتاتۆره تان لێ پیرۆ ز بێت، به ڵام با به شی كوردی بێ به شیش، ته نیا و ته نیا هه ڵپه ڕین و په ڕۆ هه ڵسووڕاندن نه بێت. چوونكه ئه وانه ی په ڕۆی زه رد و سه وزیان كرده سه مبولی هه ڵبژاردنی پارلمانی كوردی، به ڕاست هه ر ئه وان بوون، كه تا دوێنێ نوێنه رایه تیان له به غدا بوو و له میریش خراپتر به رێژیم یان نه ده گووت. دڵنیا تان ده كه مه وه، ئه وانیش ناتوانن ته نانه ت نه مه سعوود و نه جه لال له دادگایی عادیلانه دا، به رامبه ری دیكتاتۆری عێڕاق بو ه ستن. زه رد و سه وزی ئه مان، له كوردستان كۆپی ته واوی رێژیمی به عس بوو، كه ته نانه ت ئه گه ر فایل دارێك هه بێت، له كوردستان ئه وا بێ گوومان كاكه ی روو زه رد و مامه ی دۆڕاون.

به ڵێ خوێنه ری ئازیز

ئه وه ی له كوردستانی خۆشمان دا، حیسابی بۆ نه كراوه هه ر كۆمه ڵانی خه ڵك بوون، كه باری گرانی بزوتنه وه شیان له سه ر شان بووه. به ڵام له پاشی ڕاپه ڕین به شیان ته نیا و ته نیا كه وتنه به ر غه زه بی نا پیرۆزی كه سانێك بوون، كه تا دوێینێ له ئێرانی ئیسلامی دا، ته نانه ت به شی بێسم چی و ڕاگه یاندنیشیان، پاسداری دژی گه لی بوون. ئه وانه ی، كه ستراتژی گه ل و ووڵاتیان له پێناوی گۆڕی بارزانی دا نا و بوونه جاشی پاسدا ره كانی ئێران، به دژی گه لی كورد له و پارچه یه ی ڕۆژ هه ڵا ت دا. ده سه ڵا تی گه لیی، ده سه ڵاتێكه، كه ڕێز له هه ست و ئیراده ی دانیشوانی ناوچه كه ی ده گرێت. ده سه ڵاتێكه، كه پارلمانی 12 ساڵه ی، هێشتا وه ك چه كی خۆ سه پێنه ر كه ڵك لێ وه رناگرێت. ده سه ڵاتێكه، كه له ڕووی ڕیا كاری و كلكه سووته وه بۆ كۆماری ئاخۆندی، له شاری سلێمانی مزگه وتی شیعه بینا ناكات. ده سه ڵاتێكه، كه دزی و جه رده ی، له جۆخینی خه باتی ڕه وا ی گه ل ناكات و نامه بۆ سه رۆكی قائد نانووسی، هه تاكو شاری هه ولێر، به تانك و زرێپۆش ئابڵووقه ده ن. ده سه ڵاتی گه لیی و دێموكرات، ده سه ڵاتێكه، كه 2000 پاسداری ئێرانی ناهێنێته سه ر كوردی ڕۆژهه ڵاتی كوردستان، له ده شتی كۆیه و شا ری حاجی قادر. ده سه ڵاتی شه رعه و ڕه وا، ده سه ڵاتێكه، كه لێزانی و شاره زایی ده كاته مه رجی كار پێدان، نه ك ده روێشی بارزانی و تاڵه بانی بوون، یا شاره زا له ماستاو چی یه تی بۆ ئه میر مسعوود و جه لال. . .

به ئاواتی وه دیهاتنی ئاوات و ئامانجه ڕه واو پیرۆزه كانی كورد له نیشتمانی گه ور ه ی دا.

21. 12. 2003