له‌یادی میرزاده‌دا
به‌ختیار شێخ مسته‌فا
ڕۆژی حه‌ڤده‌ی ئه‌م مانگه ساڵێكی ته‌واو به‌سه‌ر ئاوابوونی ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگداری ئاسمانی هونه‌ری كوردیدا تێپه‌ڕده‌بێت ، ساڵی پار له‌ڕۆژی 17/7 دا له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی تاران (موجته‌بای میرزاده) بهسهكتهیهك دڵی له‌لێدان كه‌وت پاش ئه‌وه‌ی ده‌یان وسه‌دان به‌رهه‌می به‌زیندوویی دوای خۆی جێهیشت . خاڵێك كه‌جێگه‌ی دڵخۆشیمه ئه‌وه‌یه كه ساڵێك به‌ر له‌مه‌رگی میرزاده بابه‌تێكم له‌سه‌ر نووسی كه له‌ماڵپه‌ری كوردستان نێت دا بڵاوم كرده‌وه و تیایدا ده‌ستخۆشیم له‌و لاوه چوارده‌ساڵه كردبوو كه ئیعجاب وخۆشه‌ویستی میرزاده وایلێكردبوو مالپهرێكی قه‌شه‌نگی بۆ دروست بكات ، كه كار‌و به‌رهه‌مه‌كانی میرزاده زۆر له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گریت ، میرزادهیهك كهبهقهولی میوزیككاری ناسراو (حسین یوسف زه‌مانی) ئه‌گه‌ر له هه‌ل ومه‌رج وجێیهكی تردا بژیایه ڕه‌نگ بوو یه‌كێك لهبلیمهتهكانی میوزیكی جیهانی ده‌ربچوایه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده مه‌زنه‌ی كه له‌ژیانی هونه‌ری خۆیدا بووه پاڵپشتێكی زۆر به‌هێز وگه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ندانی وه‌كو زیره‌ك و خالقی وماملێ و شاروخی وحسه‌ینی شه‌ریفی وچه‌ندانی تر و چه‌ندین شاكاری به‌ده‌ست وپه‌نجه ڕه‌نگینه‌كه‌ی به‌خشیه هونه‌ری كوردی وئێرانی ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا موجته‌با وه‌كو پێویست ناو وسه‌دای له‌ناوماندا نه‌بوو! ژیانی میرزاده
میرزاده
لهكرماشانی زادگای هونه‌رمه‌ندان له ساڵی 1945 دا له‌دایكبووه ،
پاشان خانه‌واده‌كه‌یان ڕوو ده‌كه‌نه ناوچه‌ی میرزاده ئه‌و كاتانه‌ی لهرادیۆكانی سنه‌و كرماشان كارده‌كات به‌رهه‌مگه‌لێكی زۆر ئاماده‌ده‌كات بۆ هونه‌رمه‌ندانی وه‌كو زیره‌ك و ئیبراهیمی خۆشنهواو مورته‌زا توندڕِهو وچه‌ندینی تر , پاشان كاتێك له تاران كارده‌كات به‌شدارییه‌كی گه‌وره‌ی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌نده فارسه‌كان ده‌كات و وایلێدێت كه شێوازی ژه‌نینی میرزاده ببێته قوتابخانه‌یه‌ك وچه‌ندین میوزیكژه‌نی گه‌وره هه‌وڵده‌ده‌ن سوود له‌ته‌كنیك ورۆحیهتی ژه‌نینی میرزاده وه‌ربگرن , كه‌یه‌كێك له‌وانه‌ی چه‌ندین جار ئه‌م ڕاستیه‌ی دوپاتكردۆته‌وه كه‌مانچه‌ژه‌نی ناسراو (بیژن مرتضوی) یه . میرزاده جگه لهكهمانچه توانایه‌كی باشی هه‌بوو بۆ ژه‌نینی ئامێره‌كانی تریش به‌تایبه‌تی سهنتوورو تارو سێ تار. پاش ڕِوخانی ڕژێمی شا , میرزاده بۆ ماوه‌یه‌ك له‌كاری هونه‌ری وه‌ستا به‌ڵام دواتر دیسانه‌وه به‌گوڕوتینێكی گه‌وره‌وه ده‌ستیكرده‌وه به‌كاری هونه‌ری و به‌شداری به‌رهه‌می چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی وه‌كو حسێنی شه‌ریفی وعه‌زیز شاروخ و گروپی عه‌نده‌لیبی كرد جگه له سازدانی میوزیكی چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی. ساڵی 2005 وه‌ك میوانێك به‌شداری فیستیڤاڵَی میوزیكی كوردی كرد له سلێمانی و به‌داخه‌وه له‌هه‌مان ساڵدا و له ڕِۆژی 17/7/2005 له‌شاری تاران كۆچی دوایی كرد. میرزادهو میوزیكی فیلم كاتیك به‌راوردی هه‌وڵ وكۆششه‌كانی ئه‌م بلیمه‌ته ده‌كه‌م به‌كه‌سانێك لهئهوروپاو ئه‌مریكا دێمه سه‌ر ڕِاكهی (حسین یوسف زمانی)كه پێشتر ئاماژه‌مان پێدا.( موجته‌با میرزاده) زۆربایهك بوو كه لهخۆرسكهوه میوزیك به‌له‌شیدا ده‌هات وده‌چوو ، بابزانین ئه‌م گه‌وره هونه‌رمه‌نده كه‌له‌ژیانی هونه‌ری خۆیدا میوزیكی بۆ 56 فیلمی سینه‌مایی دانا كه‌له‌ناویاندا فیلمی وه‌ك (در امتداد شب) و (قیامت عشق) هه‌یه تا ده‌گات به‌دوایین فیلمی كه‌ناوی (قه‌ره‌نتینه)یه له‌كوێوه ده‌ستی پێكرد . موجته‌با ههرلهوڕۆژگارهی لاوێتیهیدا ، بووبه كه‌مانچه‌ژه‌نی یه‌كێك له سێ ئۆركیستراكهی رادیۆی ئێران بهڕِابهری (مصطفى كسروی) ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا لاو بوو گرنگیه‌كی ئه‌وتۆیان پێنه‌ده‌دا تا ڕۆژێك له‌كاتی ڕاهێناندا تێبینی ئه‌وه‌یانكرد كه جودا له‌هه‌مویان كه‌مانچه‌كه‌ی ده‌ژه‌نێت ، هه‌ربۆیه پێشنیارێكی خرایه به‌رده‌م بۆ سازدانی میوزیكی فیلمێك به‌ناوی (درشكهچی) ، میرزاده خێرا ئه‌م داوایه قبوڵ ده‌كات به‌ڵام چونكه پێشتر كاری ئاهه‌نگسازی نه‌كردبوو داواده‌كات ماوه‌یه‌كی پێ ببه‌خشن تا خۆی سازده‌دات ! موجته‌با ده‌ڵێت " پێش ئه‌م كاره هه‌رگیز میوزیكم بۆ ئۆركیسترا نهنوسیبۆوه ته‌نانه‌ت هه‌ندی زانیاری هه‌بوو له‌سه‌ر ئامێره‌كان كهنهمبوو ، بۆ نمونه نه‌مده‌زانی ژێكانی كۆنترباس چی و چی یه؟! بۆیه له‌ماوه‌ی مانگێكدا له‌ڕێگه‌ی پرس وڕاوه هێنده‌م زانیاری كۆكرده‌وه كه بتوانم بۆ ئۆركیسترا كارێك بنوسم ، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كیم ئه‌وه‌بوو كهنهمدهزانی ئایا بۆ فیلمه‌كه ده‌بێت چی دابنێم ؟ چونكه تا ئه‌و كاته هیچ زانیارییه‌كم سه‌باره‌ت به‌كاری میوزیكی فیلمسازی به‌رچاو نه‌كه‌وتبوو لهكهسیشم نه‌بیستبوو نه‌شمده‌زانی رێساكانی كامه‌ن؟ بۆیه هه‌موو یاسا‌و ڕێساكان خۆم دامنا" ! ئا به‌و شێوه‌یه میزاده لهدهروازهیهكی ته‌سكه‌وه چووه ناو هونه‌ری میوزیكی سینه‌مایییه‌وه و خۆشبه‌ختانه له‌یه‌كه‌مین ئه‌زمونیدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت وله‌خۆشیدا ولهشوكرانهبژێری سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه‌یدا و له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌نی پاره نابێت تا بیكات به‌خێر ، به‌زوویی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته بانكێكی خوێن وبوتڵێك خوێن ده‌به‌خشێت ! به‌ڵام كاروانی هونه‌ریی ئه‌م زۆر درێژ ده‌بێته‌وه تا ساڵی 1992 كه دوایین فیلمی به‌ناوی ( قه‌ره‌نتینه ) لهدهرهینانی (مسعود اسد الهی) به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت. به‌رهه‌مه‌كانی میرزاده له شه‌سته‌كان وههفتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا كاتیك له ڕادیۆی كرماشان ده‌بێت ده‌یه‌ها گۆرانی بۆ زینده‌یاد (حه‌سه‌ن زیره‌ك) ئاماده ده‌كات ، كه‌ئه‌گه‌ر به‌ویژدانه‌وه بڕوانینه به‌رهه‌مه‌كانی (زیره‌ك) به‌ئاشكرا تێبینی ده‌كه‌ین زۆرینه‌ی ئه‌و كارانه‌ی موجته‌بایه كه تا ئێستا له‌ناوماندا ماوه‌ته‌وه ، كێ له‌ئێمه سترانگهلێكی وه‌كو (كرماشان و شاییه ده‌گه‌ڕێ و دینێ مه‌ڕۆ دینێ) تا ئێستا له‌ویژدان ویادهوهرییدا نییه ؟! یان كاممان سترانی (لاله به‌ده‌ستان ) ی ماملێ كاری تێنهكردوین! له‌ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكاندا میرزاده كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می نایاب بۆ خالقی تۆمارده‌كات ، كه به‌بێ دوو دڵی تا هه‌تایه ده‌بێته به‌شێكی گرنگ لهكهلهپووری نه‌ته‌وایه‌تیمان ، له‌وانه‌ش سترانه‌كانی (هه‌ڵاڵه ، ساقی ، بازی بێرییان ....هتد) .
له‌ئاستی ئێران
وله‌ناو هونه‌رمه‌ندانی فارسیشدا میرزاده جێده‌ستی هێنده دیاره ،
كه‌له‌چه‌ندین به‌رهه‌می كه‌ڵه هونه‌رمه‌ندانی فارس‌دا به‌ده‌ست
وپه‌نجه ڕه‌نگینه‌كه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیانی پتر نه‌خشاندووه ، كێ
هه‌یه گوێ ی له سۆلۆی كه‌مانچه‌ی گۆرانی (مخلوق) ی (گوگوش) بوبێت و
سه‌رسام نه‌بوبێت به ته‌كنیكی ژه‌نینی ئه‌م بلیمه‌ته ، كێ هه‌یه گوێ به‌ده‌ر له‌مانه كه‌مانچه‌كه‌ی میرزاده ده‌بیته هاوڕێ ی به‌شێكی دیاری گۆرانیه‌كانی هه‌ریه‌ك له (شه‌جه‌ریان و ئیره‌ج و مازیارو مه‌هه‌ستی و شهكیلاو موعین و محه‌مه‌دی ئیسفه‌هانی وعهلیرهزا ئیفتیخاری)، به‌شێوه‌یه‌ك لهبهخاكسپاردنی میزادهدا (عه‌لیره‌زا ئیفتیخاری) به‌په‌له خۆی ده‌گه‌یه‌نیته ته‌رمه‌كه‌ی تا شان بداته به‌ری و شه‌جه‌ریانیش له‌هه‌مان مه‌راسیمدا خه‌مبارانه ده‌ڵێت "ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ندێكمان له‌ده‌ستدا كه زه‌حمه‌ته كه‌س هه‌بێت بتوانێت جێگه‌ی پڕ بكاته‌وه" .
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت