يةكطرتني كورد ... ئةحمةد دةشتي
25-02-2008 18:30

 گه‌لۆ له‌مێژه‌ كه‌ گه‌لی كورد له‌كوردستانی خۆی دا له‌ژێر چه‌پۆكی داگیركه‌رانی كوردستاندا ده‌چه‌وسێته‌وه‌و ئه‌م به‌هه‌شته‌ ڕه‌نگینه‌ی لانه‌ی كورده‌واری خاپورو داگیر كراوه‌و نه‌یارانی كورد تا توانیویانه‌ جللیتانێیان بۆ له‌ناو بردنی گه‌لی كورد به‌هه‌‌وه‌سی خۆیان لێ كردوه‌و ڕێگه‌ی هه‌موو پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌لی كوردیان گرتووه‌و ساله‌های ساله‌ ‌هه‌موو مافێكی میللی و ژیانێكی ئازادانه‌یان ‌له‌م گه‌له‌ بێ ده‌ره‌تان و چه‌وساوه‌یه‌مان‌ زه‌وت كردووه‌و خاكیان له‌تله‌ت و دابه‌ش كردووین ‌و به‌هه‌زاران هه‌زارانیان لێ ون‌ و وێل و ئاواره‌ و ده‌ربه‌رده‌ر و په‌رێشان كردووین‌، من ‌پێموایه‌ كه‌ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كورد و كوردستانیان هێناوه زۆر به‌ده‌گمه‌ن میلله‌تێكی ئاوا چل ملیۆنی له‌م جهانه‌دا په‌یدا ده‌بێت كه‌وه‌ك گه‌لی كوردی به‌سه‌ر هاتبێ خۆ زۆر هۆكاره‌كانیش كه‌نه‌زانین و ساده‌ دلی و خۆش باوێریمانه‌‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر خودی خۆمان.

 به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو ناله‌باری و په‌لامارو زه‌برو زه‌نگ و كوشت و كوشتار و مال وێرانیه‌شدا داگیركه‌ره ‌درنده‌كان نه‌یان توانیوه‌كه‌گیانی نیشتمانپه‌روه‌ری گه‌لی كورد له‌ناو به‌رن، ده‌بینین كه‌ گه‌لی كورد هه‌تا ئه‌مڕۆكه‌ا قاره‌مانانه‌ توانیویه‌تی كه‌ بوون و زمان و هه‌ست و بیرو كه‌لتوری نه‌ته‌وایه‌تی خۆی بپارێزێ و له‌ گه‌ل ئه‌و هه‌موو زولم و زۆرداریه‌ی كه‌ داگیركه‌رانی كوردستان به‌سه‌ر كوردیان دا سه‌پاندووه‌و به‌وپه‌ڕی نامرۆڤانه هه‌ولی توانه‌وه‌و له‌ناو بردنی كوردیان داوه‌و گه‌لێ له‌ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستانیان ته‌عریب كردو ‌ویستویانه‌ كه‌ گه‌لی كورد جێنۆساید بكه‌ن و هه‌موو كوردستان به‌ته‌عریب و ته‌تریك كردن داگیر بكه‌ن و هه‌رچی كه‌كورده‌ به‌خه‌یالی خاوی خۆیان له‌ناو به‌رن و ئێمه‌ی كورد له ناو مال و لانه‌ی خۆمان دا دوور بكه‌وینه‌وه‌و به‌ملیۆنها كوردشیان ده‌رپه‌راندووه ‌و به‌هه‌زاران هه‌‌زارانیشیان لێ ئه‌نفال و زینده‌ به‌ چال و بێ سه‌رو شوێن كردووین‌ و هه‌موو جۆره‌چه‌كێكی قه‌ده‌غه‌ كراویشیان وه‌ك چه‌كی كیمیایی سارین و خه‌رده‌ل و سیانید دژ به‌كورد و كوردستان به‌كار هێناوه‌و زۆر نامرۆڤانه‌و دڕندانه‌ به‌هه‌زاران هه‌زار جه‌سته‌ی كوردیان بۆ تاقی كردنه‌وه‌یان له‌ناو كارخانه‌كانی چه‌كی كۆمه‌لكوژی دا به‌كار هێناوه‌وكوردستانیان په‌رێشان و به‌سه‌دان هه‌زارگوندو شارۆچكه‌كانی كوردستانیان به‌خاك یه‌كسان كردووه‌و دژ به‌بوونی ‌هه‌موو شارستانیه‌ت و پێشكه‌وتنێكی كوردو كوردستان بووینه‌و ئه‌مڕۆكه‌ش هه‌رهه‌ن كه‌ هه‌میشه‌داگیركه‌رانی كوردستان هه‌ر ڕێگری پێشكه‌وتن و هه‌موو جۆره‌سه‌ركه‌وتنێكی كوردو كوردستان بوینه‌ و ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێت ئه‌وا هه‌رگیز ڕێگه‌ی‌ قه‌واره‌یه‌كی میللی كورد ناده‌ن و سوود له‌هه‌موو هه‌لس و كه‌وت و ناله‌باری و هه‌ر جۆره‌ دووبه‌ره‌كیه‌كی ناو گه‌لی كورد وه‌رده‌گرن، ده‌بینین له‌كاتی سه‌ردانی ته‌واوی رابه‌رانی كورد بۆ ته‌واوی وه‌لاتانی عاره‌بی و ده‌وروبه‌ر یه‌كه‌م هه‌لس و كه‌وتی عاره‌بان و ئه‌وانی تر و په‌یڤیان دژ مه‌مافی چاره‌نووسی كوردو كوردستانه و زۆر به‌ڕاشكاوی پێمان ده‌لێن كه‌ دژ به‌هه‌موو قه‌واره‌یه‌كی میللی كوردو كوردستانین و زۆر بێ شه‌رمانه ‌دان به‌مافی سروشتی و ڕه‌وای گه‌لی كورد كه‌مافی جاره‌نوسه ‌ناهێنن و ‌هه‌ر بڕیاردانێكی گه‌لی كورد له‌وباره‌وه ‌به‌تاوانێكی گه‌وره‌ده‌بینن.

 جا ئه‌مڕۆ كه‌گه‌لی كورد هه‌ڕجه‌ند كه‌ قوڕوقه‌پیشی له‌بوونی قه‌واره‌یه‌كی سروشتی میللی خۆشیه‌وه‌كردوه به‌لام دوژمنانی كوردو كوردستان هه‌رگیز باوه‌ڕیان به‌كورد نیه‌ و هه‌تا ئه‌مڕۆكه‌ش بوونی كیانێكی كوردو كوردستان كه‌ بۆ خۆیان ڕه‌وایه‌و به‌لام بۆ كوردستان به‌قه‌لایه‌كی پڕله‌ترس و زه‌نده‌قچوو بۆ خۆیان ده‌بینن و قه‌ت و قه‌ت دانیشی پیا نانێن. جا ئه‌وه‌ی كه‌ له‌م ڕۆژگاره‌‌دا له‌هه‌موو سات و ده‌مێكدا زێتر پێویسته ‌‌گیانی خۆسه‌ویستی و هه‌ستی پاكی یه‌كگرتنه‌له‌كوردستاندا، ‌كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر شانی هه‌ركه‌سایه‌تیه‌كی كورد جا له‌هه‌رپله‌و پایه‌كه‌وه‌بێت به‌تایبه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌رئه‌ستۆی هه‌ردو پارته ‌سه‌ره‌كیه‌كانی كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كوردستان دا زلهێزن و هه‌ر یه‌كه وا ‌فه‌رمانڕه‌وایی حكومه‌تێك له‌ده‌ڤه‌ره‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و هۆكاری په‌ڕینه‌وه‌ن له‌ خه‌ته‌ سوره‌كانی نیشتمانی و هه‌تا ئه‌مڕۆكه‌ش‌ نه‌یان توانیوه‌ كه‌ هه‌توانی ئه‌م زامه‌ ته‌شه‌نه‌بووه له‌ ناو گه‌لی كورد دا ‌بكه‌ن و ئه‌و بڕیاره‌ گرینگه‌ی كه‌یه‌گرتنی كورده‌ ‌بده‌ن و گیانی خۆشه‌ویستی و نه‌هێشتنی هه‌ستی خۆكوژی و بیری ته‌سك و پڕوپوچ له‌ناوگه‌لی كورد بۆهه‌میشه‌ بن بڕو حه‌رام بكه‌ن و هه‌موو بۆچون و هه‌ولێك بۆ گیانی لێك دووری و دروستكردنی هه‌ستی رق له‌یه‌كتری و درۆ و بوختان و كلكه‌له‌قێ بۆنه‌یاران و دامه‌زراندنی شه‌ڕی خۆیی و ناڕه‌وایی بۆ دژایه‌تی یه‌كتر كردن و پارت پارتێنه ‌دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندیه میللیه‌كانی كوردو كوردستان هه‌ر ماوه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ هه‌ستی گلاویان فیتنه‌و نیفاق و دژایه‌تی كردنی راستیه‌كان ده‌كه‌ن و فیته‌ی حه‌رام زاده‌یی لێ ده‌ده‌ن و حزبه‌كانی خۆیان پێ له‌كوردستان گه‌وره‌تره بۆ مه‌رامی ناراستیان له‌هیچ كارێكی ناڕه‌وا كردنێك ناپه‌نگێنه‌وه ‌و فیته‌ی شه‌ڕی خۆكردن به‌دلی داگیركه‌ران لێ ده‌ده‌ن و ده‌هۆل بۆ ئاژاوه ‌نانه‌وه ‌ده‌كوتن و كارێكی زۆر ده‌كه‌نه‌سه‌ر ساده ‌دل و نه‌زانه‌كان، هه‌تا ئه‌مجۆره‌كه‌سانه‌ش خۆیان له‌پێستی مه‌ردا بشارنه‌وه‌ جا له هه‌ر پایه‌و شوێنێ بن كاریگه‌ریه‌تیه‌كی زۆریان هه‌یه‌ بۆ زیان به‌كوردو كوردستان، بۆیه‌كه‌ ده‌بێ هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ناو میلله‌ته‌كه‌مان ریسوا بكرێن، ده‌بینین ‌كه كۆمه‌لێك كورد زۆر بێ شه‌رمانه‌و خیانه‌تكارانه‌ دزه‌یان كردووه‌و له‌بۆ دوژمن كاریان كردووه‌و تا ئه‌و ڕۆژه‌‌ی كه‌ ئاشكرا نه‌بوون خزمه‌تیان به‌ دڕینده‌كانی‌ كه‌ به‌ملیۆنها خوێنی كوردیان ڕشتوه‌، ئه‌و جۆره‌كه‌سانه‌ش‌ خۆیان له‌ پال خه‌باتگێڕان و شۆڕشگێڕان دا مه‌لاس داوه‌ كه‌به‌ڕاستی شه‌رماوه‌رانه‌یه و ده‌بێ هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌جنایه‌تكارانی كوردستان دا بندرین‌، ئه‌مڕۆش كه‌واڕیسوا بوینه‌‌‌ ده‌كرێ بگوترێ كه‌ ئه‌وانیش هۆكارێكی مه‌زن بوینه‌ بۆ گه‌لێ له‌كاره‌ساته‌كانی كوردستان كه‌ تا ئه‌مڕۆ به‌ سه‌ر خه‌لكی كورد به‌تایبه‌تی كه‌له‌ناوه‌خۆ ‌به‌سه‌ر كورد دا هـاتوه‌‌.

 ئه‌وه‌ی كه‌ جێگه‌ی داخه‌ ئه‌وه‌یه كه‌تا ئه‌مڕۆ نه‌تواندراوه ئه‌و دوو پارتیه‌ سه‌ره‌كیه‌ی كوردستان بگه‌ن به‌یه‌ك و ئێستاش سیمای زشتی هه‌سته‌گلاوه‌كان له‌ گه‌لێ ئاسۆ و كه‌ناله‌كانه‌وه‌ خۆیان نیشان ده‌ده‌ن و ژان و ئازاره‌كانی دیرۆكی خه‌مه‌كانمان دێننه‌وه‌ به‌رچاوان و كه‌سانی هه‌لباز و نا دلسۆز بۆ ته‌واوی كێشه‌ڕه‌واكانی كوردو كوردستان له‌زۆر لایه‌نه‌وه داوی مه‌رگ و نه‌مان بۆ كورد داناوه‌ته‌وه‌و داده نێنه‌وه‌‌، كه‌ده‌یانه‌وێت دیسان ڕاومان بكه‌نه‌وه‌و هه‌رچی ڕیسمانه ‌لێمان بكه‌نه‌وه به‌‌خوری، خۆ وریابوون و هه‌ستی دلسۆزانه‌و ڕاسته‌قینه‌ی كوردایه‌تی ودلسۆزان ‌نه‌كه‌وێته‌كاره‌وه‌ ئه‌وا داخه‌كه‌م كه‌ئه‌مجاره‌ش دیرۆكی كۆنمان بۆ ده‌ژیێننه‌وه‌و وا دێوه‌جمه‌كه‌ی ئازاره‌كان سه‌ره‌دیقانێمان له گه‌ل دا ده‌كه‌ن و زه‌نگی خه‌ته‌ری كاره‌ساته‌كانی دیرۆك لێ ده‌ده‌نه‌وه و داگیركه‌رانیش بزه‌یان دێتێ و فیته‌ی سمێلیان دێت.

 من پێم وایه‌ ئه‌گه‌ردلسۆزانی كوردو كوردستان به‌ته‌واوی وریا نه‌بنه‌وه ئه‌وا دیسان ده‌كه‌وینه‌وه‌ ناو ‌دوی هه‌سته‌كانی دژ به‌هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كورد و كوردستان، جا ده‌بێت كه‌ ته‌واووی هه‌ستی ته‌سك و تریسكی هه‌موو كوردێ كه‌كاره‌ساته‌كانی تیا وه‌دی ده‌كرێت نه‌فرین بكرێن و دۆلیان بۆ لێ نه‌ده‌ین، با به‌ دل و به‌گیان یه‌ك بگرین و تف له‌ یه‌ك نه‌گرتن و هه‌موو ناڕه‌وایی كردن و هه‌موو هه‌ستێكی ناپاكانه‌ بكه‌ین و خائنان و نۆكه‌رانی داگیركه‌ران و بێگانه‌كان وه‌ده‌ر بنێین و مالی كورد رێك بخه‌ین و به‌ره‌و رزگاری هه‌میشه‌یی كه‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه برۆین، ئه‌گه‌ر كوردستانمان نه‌بێت هیچمان هیچ نین.

 

   Hit Counter