ده‌لێن كه خه‌نده بۆ زاخاوی مێشك زۆر سود مه‌ند‌ه هه‌ر بۆیه‌كه كه ئه‌م چه‌ند نوكته‌یه‌كتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م.
ئه‌م چه‌ند نكته‌یه‌ی خواره‌وه‌شم له كتێبه‌كه‌ی مه‌لا مه‌شور وه‌رگرتوه كه له فارسیه‌وه وه‌رم گێرِاوه‌ته سه‌ر زمانی شیرینی كوردی خۆمان پێشكه‌شه به هه‌موو خوێنه‌رێكی هێژا و به رِێز به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌حه‌ز له نكته‌ی شاد ده‌كه‌ن. كلاوی شهرعیمهلایهك له خوتبه‌یه‌كی دا گوتی:هه‌ركه‌سی كه له رِۆژی عاشورِا به رِۆژی بێتن ئه‌وا خوا ئه‌و رِۆژه‌ی بۆ به شه‌ش مانگ رِۆژوو له ده‌فته‌ری حیساباتی ده‌نوسیتن. مه‌لاش رِۆژی عاشورِای ئه‌و ساله به رِۆژوو بوو. مانگی رِه‌مه‌زان كه هاته‌وه رِۆژی نه‌گرت و چووه مالی مه‌لای كه خوتبه‌كه‌ی دابوو، كابرای مه‌لا پرسی: گوتی: ئه‌وه بۆ به رِۆژی نیت؟ئه‌ویش گوتی:به قسه‌ی جه‌نابتم كردووه تا نیوه‌رِۆی رِۆژی عاشورِا رِۆژیم گرتووه، بۆیه‌كه به قسه‌ی جه‌نابت له جیاتی ئه‌و نیوه رِۆژووه هه‌تا سی رِه‌مه‌زان هه‌قم هه‌یه كه رِۆژوو نه‌گرم. ماسی له بیابانمهلا و دۆستیێكی چووبوونه كه‌نار ده‌ریاوه، هه‌ڤاله‌كه‌ی مه‌لا گوتی: برِوانه ماسیه‌كی چه‌ند گه‌وره‌یه تا ئیستا ماسی ئاوا گه‌وره‌م نه‌دیووه، مه‌لاش كه ئه‌وه‌ی بیست سه‌یری لای بیابانی كرد، هه‌ڤاله‌كه‌ی گوتی: ماسی له ده‌ریایه نه‌ك له بیابان، مه‌لاش گوتی: ئاخر وام زانی كه ماسی له به‌ر هه‌تاو ده‌برژیتن. په‌ری بهههشترِۆژێكیان مه‌لایه‌ك له مزگه‌وت خوتبه‌ی ده‌دا و ده‌یگوت:ئیمشه‌و هه‌ركه‌سێ هه‌ستێته‌وه‌و دوو رِكعه‌ت نوێژان بكاتن ئه‌وا خوای مه‌زن له‌و دونیا به هه‌شت دا حۆریه‌كی ده‌داتێ كه سه‌ری له رِۆژهه‌لاته‌و پاشی له رِۆژ ئاوایه. مه‌لاش كه گوێێ له‌و مه‌لایه بوو ئه‌مه‌ی ده‌گوت گوتی: به‌خوا من نه ئه‌م نوێژه ده‌كه‌م، نه ئه‌و په‌ریه‌شم ده‌وێ، چونكه دیار نیه كه كامه به‌شی له جه‌سته‌دا ده‌بیێته به‌شی من. نرخی مردنمهلا چووه شارێكی گه‌وره وای بیستبوو كه حاكمی ئه‌و شاره بۆ كفن و دفن كردنی هه‌ر مردوێكی نامۆ هه‌شتا دینار ده‌داتن. مه‌لاش گه‌لێ بێ پاره ده‌بێت، رِۆژیكیان چووه مالی حاكم و گوتی: جه‌نابیس حاكم وام بیستوه كه هه‌ر غه‌رییبێك له شاری ئێوه دا بمرێت ئه‌وا هه‌شتا دیناری ده‌ده‌نێ بۆ كار‌و باری شاردنه‌وه‌ی؟مه‌لا گوتی:خۆت ده‌زانی منیش له شاری ئێوه غه‌ریبم و پێویستیم به هه‌شتا دینار هه‌یه، جا زۆر تاكاتن لێ ده‌كه‌م ئێستا كه چل دینارم به قه‌رز بده‌نێ كاتێ كه مردم له سه‌ر هه‌شتا دیناره‌كه حیسابم له گه‌ل بكه‌ن و لێم بگێرِنه‌وه. حاكمیش پێشنیاره‌كه‌ی مه‌لای قه‌بول كرد‌و چل دیناریان دا به مه‌لا. له دوای چه‌ند رِۆژێك مه‌لا دیسان چۆوه لای حاكم و گوتی: له به‌ر ئه‌وه‌ی كه من له‌م شاره ده‌رِۆم تكام وایه كه چل دیناره‌كه‌ی تریشم بده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی حیسابمان ته‌واو بێتن. حاكمیش برِیاری دا كه چل دیناره‌كه‌ی تریشی بده‌نێ و مه‌لا وه‌ری گرت و رِۆیی. هه‌فتا پهریرِۆژێكیان مام سه‌عید له مزگه‌وتی گوندی هێله‌وه گوێ له ئامۆژگاریه‌كانی ماموستا مه‌لا سه‌لیم ده‌گرێت كه ده‌لێت: نوێژ بكه‌ن و رِۆژێ بگرن، خواله بری ئه‌وه‌دا رِۆژی قیامه‌ت پاداشی هه‌فتا حۆریتان له به‌هه‌شت ده‌داتێ و به‌و هه‌فتا په‌ریانه خۆشبه‌خت ده‌بن. مام سه‌عیدیش كه گوێی له‌م قسانه‌ی مه‌لا ده‌بێتن و یه‌كسه‌ر هه‌ل ده‌ستێ كه برِوات، ماموستا مه‌لا سه‌لیم ده‌لێت بۆ ده‌رِۆی ؟ مام سه‌عید چاو شینینش ده‌لێ: ماموستا به‌خوا كه ئاوایه من نه نوێژ ده‌كه‌م و نه رِۆژی ده‌گرم!!ماموستش ده‌لێ بۆ؟ مام سه‌عید ده‌لێ چونكه نامه‌وێ هه‌فتا په‌ریم هه‌بێت به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه له‌و دونیاش به‌خت تر ببم، ده‌لێ : من كه ئێستا وا له ده‌ست خه‌جێی ژنم باوكم به گان چووه چۆن خۆم ئاوا به‌د به‌خت ده‌كه‌م و به ده‌ست هه‌فتا حوریانی تر خۆم گێژ و ورِ ده‌كه‌م!!!!!. ئه‌م نكته‌یه‌ی سه‌ره‌وه هی مه‌لا مه‌شور نیه هی دۆستێكی منه به‌ناوی مام سه‌عید چاو شین هه‌زاران سلاو له گیانی كه‌مرۆیه‌كی زۆر قسه خۆش و نكته چی بوو، له گوندی هێله‌وه‌له ناوچه‌ی دزه‌ییاتی ده‌ژیا، من له‌وێ بووم كه ئاوای به ماموستا مه‌لا سه‌لیم گوت:.
|