هونه‌رمه‌ند خالید ره‌شید: ئه‌وانه‌ی كه گوێگری
به‌رهه‌مه‌كانی منن به‌رای من ئه‌وانه هه‌ستیارترین
گوی گرن و كه‌س تائێستا نه‌ی توانیوه زه‌فه‌ر
به‌راستگۆیی ڕۆحیان به‌رێت كه هه‌واری راسته‌قینه‌ی
هه‌سته‌كانی مرۆڤ ... ئاماده‌كردنی: رێژین ئیبراهیم
Rejin_e_kurd@yahoo. com
له‌رێگه‌ی
ئیمه‌یله‌وه په‌یوه‌ندیم به هونه‌رمه‌ند
خالید
ره‌شیده‌وه كرد‌و به‌رێزیشی زۆر به‌رێزه‌وه توانی
له‌كاتی خۆی بگرێتوو وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانم
بداته‌وه،
رێژین: سه‌ره‌تا ئه‌م كاته‌و باش، ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر
شێوازی كاركردن له جیهانی هونه‌ریدا به‌تایبه‌ت
هونه‌ری مۆزیك و گۆرانی، ئه‌كرێت بڵێین مه‌رجه
هونه‌رمه‌ند ئه‌كادیمی بێت، هونه‌رمه‌ندی سه‌ركه‌وتوو
ده‌بێت به بواری ئه‌كادیمیدا بروات یاخود مه‌رج نیه،
له‌ئێستادا ره‌نگه هونه‌رمه‌ندمان هه‌بیت ئه‌كادیمیش
بێت ئه‌و مستهوایهی نه‌بێت، ئه‌مه له‌لایه‌ك
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ر باس له ستایل بكه‌ین
ده‌بێت هونه‌رمه‌ند ستایلێكی جیاوازی به‌تایبه‌ت
به‌خۆی هه‌بێت یاخود ئه‌مه له‌گۆراندایه له‌خودی
هونه‌رمه‌نده‌كه‌دا؟
-خالید
ره‌شید:پێشه‌كی مه‌رج نیه هه‌موو ئهكادیمیكارێك
(ڕۆشنبیر بێت (ئینته لێكتوال) بێت زۆر پرۆفیسۆر هه‌ن
له‌بواره جیاجیاكاندا له‌بواره‌كه‌ی خۆیان زیاتر هیچ
ی تریان پی نییه، ستایل و شێوازی كار‌و به‌رهه‌مه‌كانی
من له‌زۆر لایه‌ندا خۆیان به‌رجه‌سته ئه‌كه‌ن،
له‌شێوازی ووتن، له شێوازی ژه‌نین، شێوازی هۆنراوه،
ئاماده‌كردنی مۆزیك، من بۆ ڕۆژو سهردهمو مۆدیل و
باو‌و ته‌شی خۆم بۆ كه‌س نارێسم، وه‌كو هه‌ندی كه هه‌ر
ڕۆژه‌ی له‌ئاوازی كه ئه‌وانه له‌خۆیان و
هونهرهكهشیان دێننهخوارهوه شێواز‌و ستایل مانای
راست گۆیی یه له‌گه‌ڵ خۆت و تێگه‌یشتنه له‌و
په‌یامه‌ی كه ده‌ته‌وێت بیگهیتی چه‌ند به‌راست گۆی
به‌رهه‌م پێشكه‌ش بكه‌یت ئه‌وه‌نده به‌راست گویی لێت
وه‌رئه‌گرن گوی گران
ره‌نگه بۆماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌ندی گۆرانی بێژ و مۆسیقی
بتوانن گوێی خه‌ڵك فریوبده‌ن و هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن به‌ڵام
ناتوانن گوی ی ڕۆحیان فریوبده‌ن،
ئه‌وانه‌ی كه گوێگری
به‌رهه‌مه‌كانی منن به‌رای من ئه‌وانه هه‌ستیارترین
گوی گرن و كه‌س تائێستا نه‌ی توانیوه زه‌فه‌ر
به‌راستگۆیی ڕۆحیان به‌رێت كه هه‌واری راسته‌قینه‌ی
هه‌سته‌كانی مرۆڤن، ده‌نگ خۆشمان زۆره كه
گۆرانی بێژی (قورگن) به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێم هونه‌رمه‌ندی
ڕۆحیمان نی یه به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووم ئه‌م جۆره
هونه‌ره هه‌م له‌ووڵاتی ئێمه دا دانی به‌ڵكو
سه‌رتاپای جیهان ئه‌مڕۆ ئه‌و ده‌نگانه نادۆز ێته‌وه
كه به‌ڕۆح گۆرانی بڵێن كه راستگۆترین هه‌واری
هونه‌رمه‌نده، گۆرانی بێژمان هه‌یه خۆی لهگۆێگرانی
كردۆته راستگۆ، هونه‌رمه‌ند به‌ڵام كه ئه‌و! ماسكه
له‌سه‌رده‌م و چاوی لائه‌به‌یت ئه‌وجا بۆت
ده‌رئه‌كه‌وێت نه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی باش نیه به‌ڵكو
مرۆڤێكی باشیش نیه، یاگۆرانی بێژمان هه‌یه به
ئیحساسی تلیاك گۆرانی بۆ خه‌ڵك ده‌ڵێت هه‌روه‌كو چۆن
سه‌مادی كیمیاوی كه ده‌یكه‌ن به سه‌وزه‌و میوه‌وه
هیچ تامێكی نیه به‌هه‌مان شێوه گۆرانی بێژمان هه‌یه
سه‌دانی هه‌موو كارخانه‌كانی جیهانی كردووه باسی
ته‌سه‌وف كردن ئه‌كات، ئه‌و
جۆره شه‌رواڵ پیسانه ره‌نگه توانیبێتیان هه‌ندی
گوێگری ساویلكه بخه‌ڵتێنن به‌ڵام قه‌ت ناتوانن بۆ
مهدایهكی زۆر درێژ هه‌ڵیان بخه‌ڵتێنن، پاكی
لههونهرمهندا زۆر له‌م بابه‌ته زیاتر هه‌ڵئه‌گرێت
كه ره‌نگه لێره‌دا مه‌ودای ئه‌وه‌مان نه‌بێت.
رێژین:ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر ساڵانی ڕابردوو واته ساڵی
1980 ئه‌توانم بپرسم بۆ
خالید
رهشیدو كۆمه‌ڵێك له هاوه‌ڵانی كوردستانیان به‌جی
هێشتوو، تۆ پێت وایه كاری مۆزیك و هونه‌ر یاخود
بابڵێین دنیای هونه‌ر به‌گشتی، ئه‌وكات بوارێكی
فراوانی نه‌بوو، لایه‌نی هونه‌ری له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵات
و ڕژێمی به‌عسه‌وه ده‌ستی بهسهردادهگیرا ئه‌گه‌ر
به‌شێوه‌یه‌كی تر بڵێم ئێوه ئه‌و حهقهتان به‌خۆتان
نه‌دا كه به‌رده‌وام له كۆشی به‌عسدا بمێننه‌وه،
ئه‌توانم بڵێم ئه‌مه هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه تۆ‌و
زۆربه‌ی ئه‌ندامانی تیپه‌كه ڕووتان كرده ووڵاتی
ئیتاڵیا، له‌ئیتاڵیا تیپی مۆسیقا تان درووست كرد، بی
گومان ئه‌مه یه‌كه‌م تیپی مۆسیقای كوردی بوو
له‌مێژووی هونه‌ری كوردیدا له‌تاراوگه و دووره
ووڵات، تۆ پێت وایه ئه‌م جیاوازیه له عێراق و
به‌تایبه‌تی كوردستان ده‌توانین بڵێ! ین بواری هونه‌ری
زیاتر له‌تاراوگه باشتر‌و بواری زیاتر بۆ خالید ره‌شید
ده‌ره‌خسا بۆ كاری هونه‌ری به‌تایبه‌ت مۆزیك، یاخود
ئه‌گه‌ر بپرسم كاری هونه‌ری خالی ره‌شید ئه‌وكات له
كوردستان و ئێستاش له ئه‌وروپا چۆنه و به‌گشتی كاری
مۆزیك له چ ئاستێكدایه؟ وه مۆزیك له ئێستادا به
ئاقارێكدا رۆشتووه؟
-خالید
ره‌شید: وه‌ڵامی پرسیاره ره‌نگه كه‌میك گران بێت
چونكه ئه‌و كات له‌كوردستان نه‌بووم بۆ یه نازانم
كاركردن دوای ساڵی هه‌شتاكان چۆن بووه، به‌ڵام وه‌كو
ده‌بیسرێت و ده‌بینرێت زۆر له‌هونه‌رمه‌ندان
له‌مه‌یدان دا نه‌مان هندێكمان بۆ ئه‌وروپا و
هه‌ندێكیشمان بۆ شاخ هه‌ندێك له‌وانه كه‌مانه‌وه
هه‌ندێكیان وازیان لهمۆزیك هێنا بۆئه‌وه‌ی كار بۆ
ڕژێمی به‌عس نه‌كه‌ن هه‌ندێكیشیان خۆیان و
هونهرهكهشیان تێنا، من و نه‌ژاد عومه‌ر، ئه‌لبێرت
عیسا، عوسمان سه‌ركار و، به‌رزان محمه‌د، دلێركامیل،
ته‌ها له‌تیف ن سامان علی قادر، هه‌ندێكمان له‌وانه
مانهوهلهكوردستان نێردران بۆ سه‌ربازی یه‌كێكیان
فه‌ره‌یدون فه‌ره‌ج كه نزیكه‌ی 1! 0 ساڵ له ئێران
ئه‌سیر بوو پاش گه‌رانه‌وه‌ی به‌كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن
كۆچی دوای كرد، پاشان به‌رێزان نامدار عومه‌ر وبراكانی
به‌روه ئه‌وروپا رۆشتن هه‌ره‌وه‌ها مامۆستادلێر و
ئاراس ئیبراهیم چوونه شاخ تیپی شه‌هید كارزانیان
دروست كرد، ئێمه‌ش له ئیتاڵیا تیپی كوردستان‌مان دروست
كرد به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌گشتی به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ
كاری ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی پێش هه‌شتاكان ئه‌توانرێت
به‌سه‌رده‌مێكی زێرین له‌مێژووی مۆزیكی كوردیدا
له‌قه‌ڵه‌م بدرێت چونكه كه‌ش و هه‌وایه‌كی نیمچه
ئازاد خولقابوو كه‌زۆر به‌ئامانه‌ته‌وه
هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وسه‌رده‌مه كاریان ده‌كرد،
فلته‌رێكی زۆر باشی هونه‌ری هه‌بوو هیچ كه‌سی له‌پری
نه‌ده‌بوو به‌كوری وه‌كو ئه‌مرۆ ئه‌م پاشاگه‌ردانیه
نه‌بوو ته‌نانه‌ت كه‌مترین ئاله‌تی مۆزیك هه‌بوو
له‌كوردستانا، به‌ڵام هونه‌ری مۆزیك و شانۆ وێنه‌كێشان
به‌ئه‌خلاق و ره‌وشتێكی زۆر به‌رزه‌وه ئه‌كرا
مامۆستایانی ئه‌و بوارانه ئه‌وه‌نده به‌ره‌وشت
په‌روه‌ر ده‌ی قوتابیان ده‌كرد
نه‌هیچ گۆرانی بێژێك نه‌هیچ
مۆزیكژه‌نی به‌بی ئیمتیحان و! هر نه‌ئه‌گیرا
بێجگه‌له‌وه‌ی د هبوایه شاره‌زای ئالهتهكهی خۆی
بوایه به‌باشی ئهنجادهبوو مرۆڤێكی كورد
په‌روه‌رو به‌ره‌وشت بوایه زۆرن ئه‌و مامۆستایانه‌ی
كه من و سه‌دانی تر قه‌رزار باریانینبهڵام
هونه‌ركردن له‌ئه‌وروپا كه‌ش و هه‌وایه‌كی هێمن تری
هه‌یه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاسته‌نگی زۆر
هه‌یه ئێمه لێره ناتوانین
له‌چوارچێوه‌ی ئۆرگانێكداكۆببینهوه چونكه سیاسه‌ت
هونه‌رمه‌ندانیشی به‌ش كرد، به‌ڵام له‌راستیدا
دوری له‌یه‌ك و نه‌بونی زۆر به‌ی هونه‌رمه‌ندان
ئه‌وه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌یه بۆمان، به‌ڵام له‌دوای
راپه‌رینه‌وه دروست بوونی ئاله‌تی (سایزه‌ر) له‌شكرێك
له گۆرانی بێژ هاتنه مه‌یدانه‌وه.
رێژین:
من لێره‌دا ده‌پرسم تۆ چی قسه‌یه‌كت هه‌یه بۆ ئه‌و
كه‌ناڵه تهلهفیزۆرنانه یاخود بۆ ئه‌و رۆژنامانه
كه هه‌ركه‌سێك گۆرانی ده‌ڵێت پێی ده‌ڵێن گۆرانی بێژ
به‌داخه‌وه میدیای كوردی له‌م رووه‌و زۆر لاواز بووه
هه‌ر كه‌سێك سه‌ردانیان ده‌كات یان ده‌بینی كابرایه‌كی
لۆتیه یان كه‌سێكه تائێستا یه‌ك گۆرانیشی نیه پێی
ده‌ڵێن هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد؟لێره‌دا تۆ پێت
وایه ناوێكی تر بۆهونه‌رمه‌ندی راسته‌قینه و لێهاتوو
بدۆزنه‌وه باشتر نیه؟
خالید
ره‌شید: به‌ڵی ئه‌و رۆژنامه نوسه نه‌خوێنده‌واره‌كان
كه‌له‌به‌ر ناعیلاجی و بژێوی ژیان ئه‌م كاره‌یان
هه‌ڵبژاردووه و هه‌رچی ده‌می ده‌كه‌یته‌وه پێی
ده‌ڵێن هونه‌ر مه‌ند تكایه ناوێكی تر بۆ ئێمه
بدۆزنه‌وه هه‌ندێ له‌ده‌زگاكانی ته‌له‌فیزێۆن
ببونه‌ته بڵندگۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆزای
به‌دناوكردنی هه‌ركه‌سێك كه‌سه‌ردانیان ده‌كات،
به‌مه‌رجی له‌م ووڵاته‌نه كه‌من لهتهلهفیزێن كارم
كرددوه یه‌كێك له بنه‌ماكانی بوون به‌ئه‌ندام
له‌ده‌زگای راگه‌یاندن نهبردنهدهرهوهی ده‌نگ و
باسی تهلهفیزێونه، به‌ڵام چونكه خواوهكیلی خۆیان
داوه به‌سه‌ر كاره‌كه‌دا به‌دبه‌خت ئه‌وه‌یه كهبی
دڵی ئه‌م كارمه‌ندانه ئه‌كات، خۆ ئه‌گه‌ر به‌رێكه‌وت
پاره‌ی كلی! پێكیان سه‌رف كرد ئهه له‌شاردا ده‌هۆڵ
لێدراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكی زۆر به‌رێز
كارده‌كه‌ن لهوتهلهفیزێونانه، كه‌به‌راستی لای من
جێگه‌ی رێزوو خۆشه‌ویستیه، به‌ڵام له‌سایه‌ی
ئه‌مانه‌دا هه‌ندێك كه‌سی هه‌لپه‌رست و نه‌زان و
خۆبه‌ره‌وه پێشه‌وه رۆخساری تهلهفیزێۆنهكانیان
ناشرین كردووه كه ئه‌مرۆ ته‌له‌فزێون گه‌وره‌ترین
مامۆستای جیهانه به‌داخه‌وه نه‌بوونی كادری زانستی و
باش له‌م كه‌ناڵانه ئه‌وبه‌رپرسانه‌ی ناچار كردووه
به‌دوعا ئه‌م ئاست نزمانهبڵێن ئامین
رێژین: ئه‌گه‌ر پرسیارێكی تر بكه‌م به‌ده‌ر له‌كاری
هونه‌ری، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌م پرسیاره‌ش ئه‌وه‌نده‌ی
په‌یوه‌ندی به‌خودی خۆته‌وه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش
په‌یوه‌ندی بهمهعنهویاتی خالید ره‌شیده‌وه هه‌یه،
له وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا دیارن هه‌ندێك
شت هه‌ن له‌تاراوگه ئازارت ده‌ده‌ن، ئه‌توانم بپرسم
ئه‌وشتانه‌ی كه ئازاری خالید ره‌شید ئه‌ده‌ن چین؟
خالید
ره‌شید: له‌هه‌موو ئه‌وشتانه ترسناكتر كه‌پێشتر باسم
لێوه‌كردوون و ئازاربه‌خشن، ئه‌م دیواره بهرلینهیه
له‌نێوان كوردی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه دروست كراوه،
(قانونی ئێمه و ئه‌وان) كه ئه‌مه ترسناكترین
ئه‌نفلۆنزایه كه بووه‌ته فه‌رهه‌نگ ویاسایه‌ك ته‌رو
ووشك به‌یه‌كه‌وه ئه‌سوتی
له‌هه‌رچی مافی هاوڵاتی بوونه بێجگه‌له دووسی لۆتی
هونه‌ری نه‌بی كهمافی خانوو وه‌رگرتن ئوتومبیل
پاسه‌وان مافی تلیلك كیشان، ئه‌وانی ترمان هه‌موو
مه‌حروم كراوین له‌هه‌موو ئه‌و رێزلێنان و شتانه‌ی كه
حه‌قی هه‌مووانه (هه‌ڵبه‌ته تلیاك كێشان تاوانه
نه‌ك ماف)، من ناڵێم! له‌وان ئه‌و
ههقهبسهننهوه به‌ڵام با رێز له‌وانه‌ی تریش
بگرێت، خۆئێمه له‌به‌ر خۆشی خۆمان یا بۆ سیاحه‌ت
نه‌هاتوین بۆ ئێره ئه‌وه ره‌نگه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی
هاتون بۆ ئه‌ومه‌به‌سته زۆر كه‌م بن و له‌دوای
راپه‌رین هاتبێت، به‌ڵام ئێمه له‌سه‌رده‌می ڕژێمی
سه‌دامدا كوردستان‌مان به‌جێهێشتووه، ئێستاش له‌گه‌ڵ
بێ زۆر به‌ری سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبانه‌ی كوردستان
هه‌موویان ناسنامه‌ی ئه‌م ووڵاتانه یان هه‌یه بۆ
ئه‌وان حه‌ڵاڵه و بۆ ئێمه‌ش حه‌رامه، هه‌تاوه‌كو
ئه‌م دیارده قێزه‌ونه له‌ناو نه‌چێت (ئێمه‌و ئه‌وان)
باوه‌ر ناكه‌م كورد وه‌كوو نه‌ته‌وه بتوانێت هیچ
به‌هیچ بكات، له‌مانه‌ش ناخۆشتر كه‌گه‌وره‌ترین بی
رێزیه به‌كوردی ده‌ره‌وه ده‌كرێت، له‌كاتی
گه‌رانه‌وه‌دا ده‌بێت ئیقامه ده‌ربهێنن ئایا ئه‌وه‌ی
ئه‌م یاسایه‌ی داناوه دۆسته؟یا دوژمن؟ همه چ
لۆژیكێكه من 30 ساڵه خزمه‌ت به‌هونه‌ری
نه‌ته‌وه‌كه‌م ئه‌كه‌م پتر لهدهگۆرانیم ههربهباڵای
ووڵاتهكهمدا ووتووه ئێستا بهئیقامه تییدا بژیم،
یاخود ده‌بێت بچم په‌ساپۆرتی عێراقی ده‌ربهێنم
ئهمهمانای ئه‌وه‌یه كه‌من و سه‌دان هه‌زاری تر
ئیجب! ار بكرێت به‌وه‌ی كه واز له كوردستان نیه‌ت
بهێنین وته‌سلیم به‌ئه‌مری اقیع ب بین بچین ئه‌و
جه‌وازه وه‌ربگرین هی ئه‌وده‌وڵه‌ته‌ی كه ئه‌نفال و
كیمیا بارانی نه‌ته‌وه‌كه‌م ی كرد باوكم و پۆروم، دوو
پورزامی شه‌هید كرد به‌راستی به‌ده‌ستی خۆم نامه‌وێت
جه‌وازی ووڵاتێك له‌گیرفانما بێت كه جینۆسایدی
نه‌ته‌وه‌یه‌كی كردووه نامه‌وێت و شهرمئهكهم
له‌مرۆڤایه‌تی خۆم كه من عێراقی بم، چونكه ئه‌و
ووڵاته‌ی پێی ئه‌ڵێن عێراق به‌هیچ داوه ده‌زویه‌ك من
وخه‌ڵكی كوردستان نابه‌ستی پێوه‌ی، ئیتر ئه‌م
سوكایه‌تیه بۆ به‌خۆم بكه‌م ئێستا زۆر عه‌ره‌بی
عێراقی حاشایان لهعهرهبێتی و عێراقێتی خۆان
كردووه، چونكه شه‌رم ئه‌كه‌ن له‌و تراجیدییایه‌ی
به‌سه‌ر میلله‌تی كوردیان هێناوه، جامن خۆم كهكوردبم
بۆچی ئه‌م عێراقه تاوانباره‌ی قبوڵ بكه‌ین، داوا
ئه‌كه‌م له‌به‌رێزتان ئه‌ندامانی كورد له‌په‌رله‌مانی
عێراقسهرۆك كۆماری عێراق كه بگه‌رێنه‌وه بۆ
كوردستان كورد‌و كوردستان زه‌ریبه‌ی ئه‌وانه ئه‌یدات
كه ناچارنبهباوهش كردنه‌وه بۆ ئه‌م هه‌موو
عه‌ره‌به كه ستروكتوری ژیانی خه‌ڵكی كوردستانیان تێك
داوه و قه‌یرانی ههموولایهنهیان دروست كردووه،
كورد و پێشینان ووتویه‌تی (نه‌شیری حوشتر نه‌دیاری
عاره‌ب) ئه‌م زاده‌ی ته‌جروبه‌ی! هه‌زاران هه‌زار ساڵی
كورده له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا، به‌پێی یاساكانی
مافی مرۆڤ و ووڵاته یه‌گرتووه‌كان (عی) په‌ره‌گرافێكی
تابه‌ت باس له‌وه‌ده‌كات هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك
له‌چوارچێوه‌ی ووڵاتێكدا قهتڵو عام جینۆساید كرابێت،
هه‌قی جیابوونه‌وه‌ی هه‌یه كه‌چی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی
عه‌ره‌ب ی هاورده له‌كه‌ركوك بگه‌رێته‌وه، وا
خه‌ریكی پركردنی شاره‌كانی تری كوردستانن له‌عه‌ره‌ب
|