ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانی که‌لار ...بیستون ژاله‌یی

كه‌لار

سه‌عات نوَو نیوی سه‌ر له‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ 7 ی ئه‌یلول 2005 به‌سه‌دان گه‌نجی گه‌رمیانی له‌ڕێپێوانێكی هیمنانه‌دا بۆبه‌رده‌م قائیمقامیه‌تی كه‌لار كه‌خوازیاری دابین كردنی ئاووكاره‌باو سوته‌مه‌نی بوون هه‌ردوو گروپی به‌مه‌ده‌نی كردنی كه‌لار _ڕزگاری وكوَمه‌ڵه‌ی گۆڕان كه‌ دوو گروپی گه‌رمیانی گه‌نجانه‌ی فشاری مه‌ده‌نین سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانه‌كه‌یان ده‌كرد،خۆپیشانده‌ران ڕۆشتنه‌ به‌رده‌م قائیمقامیه‌ت ویاداشتێكیان ئاماده‌كردبوو تا بیده‌نه‌ ئیداره‌ی شار،به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوپیشانده‌ران پیشوازیان لینه‌كرا، توندوتیژی له‌ره‌وتی خوپیشانده‌كه‌دا به‌رپابوو،ئاسایش وپولیس ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خوپیشانده‌راندا كرد و خوپیشانده‌رانیش ده‌ستیان كرد به‌ په‌لاماردانی كومه‌لگه‌ی فه‌رمانگه‌كان پاشان له‌نیوان خوپیشانده‌ران وهیزه‌كانی ئاسایش وپولیسدا پێكدادان به‌رپابوو سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نه‌خوشخانه‌ی گشتی كه‌لاره‌وه‌ كه‌نه‌یه‌ویست ناوی ئاشكرا بكرێت ووتی له‌ئاكامدا 18 كه‌س به‌گولله‌و به‌رد بریندار بوون وگه‌نجێكی خۆپیشانده‌ر به‌ناوی سامان حه‌سه‌ن گوله‌ به‌ر سه‌رو سنگی كه‌وتووه‌و گیانی له‌مه‌ترسی دایه‌، خۆپیشانده‌ران چونه‌ سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌و سه‌ندیكای كرێكاران وكۆمه‌ڵه‌ی زیندانیه‌ سیاسیه‌كان وڕێكخراوی ئازادی لاوان و چه‌ندفه‌رمانگه‌یه‌كی دی وه‌ئه‌ساس وشمه‌كی ئه‌و شوێنانه‌یان له‌سه‌رجاده‌ سوتاند وخوَپیشانده‌ران بۆنزیكه‌ی 3 سه‌عات له‌سه‌ر جاده‌ مانه‌وه‌ شه‌قامی سه‌ره‌كی شاریان گرتبوو، تارق ڕه‌شید قائیمقامی شاره‌كه‌ كه‌ شه‌وی ڕابردوو له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنێكی ناوخۆی گه‌رمیانه‌ وه‌ داوای كردبوو كه‌خۆپیشاندان نه‌كری وچاوه‌ڕوانی ئاكامه‌كانی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌وبكه‌ن ناوبراو دوای خۆپیشاندانه‌ توندوتیژێكه‌ی ئه‌مڕوَ خه‌ڵكێكی به‌ هه‌بوون له‌ پشتی خۆَپیشاندانه‌كه‌وه‌ تاوانبار كرد كه‌هانی توندو تیژییان داوه‌ به‌ڵام ناوی هیچ كه‌س وتاقمێكی نه‌هێنا هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕوداوانه‌ هه‌موو هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس وبنكه‌وباره‌گاكانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار خرانه‌ ئه‌و په‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشی یه‌وه‌ وه‌مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس وئاسایش به‌رده‌وام به‌شارو شاڕێگه‌و گه‌ڕه‌كه‌كاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌و وه‌ژماره‌یه‌كی زوَریش له‌خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر كراون هاوكات هێزه‌كانی پۆلیس وئاسایش كامێراو كاسێتی چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسیان بردووه‌ وه‌هه‌واڵنێرو كامیرایه‌كی كه‌ناڵی گه‌رمیانی ته‌له‌فزیۆنی یه‌كگرتووشیان بۆچه‌ند سه‌عات له‌زینداندا هێشتۆته‌وه‌ ئێستا باردوَخی شاره‌كه‌ ڕوی له‌هێمنییه‌و به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاشتی وئاسایش بۆشاره‌كه‌ عوسمانی حاجی مه‌حمود وه‌زیری ناوخۆ له‌ئیداره‌ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌لاری كردووه‌